سپای پاسداران شۆڕشی ئێسلامی ئارشیڤ - KHRN
ئەندامێکی برینداری پارتی کرێکارانی کوردستان هێشتا لە دەستبەسەرگەی سپای پاسدارانی ورمێدایە
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی تورکیا کە لە کۆتایی خەرمانانی ئەمساڵەوە دوای تێکهەڵچوونێک لە نێوان تیمێک لە هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پ‌ک‌ک) و هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران‌دا بە هۆی بەرکەوتنی چەند گوللەیەکەوە بریندار ببوو و دەستگیر کرابوو، بەبێ دابینکردنی خزمەتگوزاریی پزیشکی هێشتا لە دەستبەسەرگەی دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ورمێدایە. لە ڕێکەوتی ٢٤ی گوڵاندا تیمێکی چەندکەسی لە ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان...
زیاترئاگر كه‌وتنه‌وه‌ی به‌ربڵاو له دارستانه‌كانی شاهۆ به هۆی تۆپبارانكردنی سپای پاسداران له كامێران
ڕۆژی ڕابردوو دوابه‌دوای تۆپبارانكردنه‌كانی سپای پاسداران له نزیكه‌ی گونده‌كانی «دێوه‌زناو» و «پالنگان»ی كامێران له پارێزگای كوردستان به‌شێكی زۆر له دارستانه پارێزراوه‌كانی كێوی شاهۆ تووشی ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه‌كی به‌ربڵاو بووه. چه‌ند كه‌سێك له خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه له وتوووێژ‌ێكدا له گه‌ڵ تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان سه‌ره‌ڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانی خۆیان له درێژه‌ی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كان، باسیان له وه‌كرد كه سپای پاسداران ڕێگه به هێزه خۆبه‌خشه‌كان نادات بۆ كۆنترۆڵكردنی ئاگره‌كه. به وته‌ی ئه‌م سه‌رچاوانه ڕۆژی ڕابردوو هێزه‌كانی...
زیاتردروستكردنی کەشی ئه‌منی له بۆكان و جێگیرکردنی به‌ربڵاوی هێزه‌كانی سپا له گونده‌كانی نزیك ئه‌م شاره
له ڕۆژی شه‌ممه‌٢ی گه‌لاو‌ێژەوە و دوابه‌دوای تێكهه‌ڵچوونی هێزه‌كانی قه‌رارگای حه‌مزه‌ی سه‌یدولشوهه‌دای سپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامی و هێزه‌كانی یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كان له‌نزیك گوندی «عه‌له‌م ئاوای»ی شاری بۆکانی پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا، هێزه‌كانی سپا له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی دەوروبەری گونده‌كانی بۆكاندا جێگیر کراون و دەوترێ کەشێکی ئەمنیی قورس باڵی بەسەر ئەم ناوچانەدا کێشاوە. ڕۆژی ڕابردوو ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی ته‌سنیم به بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌ی قه‌رارگای حه‌مزه‌ی سه‌یدولشوهه‌دای سپا رایگه‌یاندبوو كه له‌ئه‌نجامی...
زیاترئاگرکەوتنەوە و کوژرانی چەندین کەس لە ئاکامی تۆپبارانی سپای پاسدارانەوە لە سەوڵاوا
بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی ڕابردوو دەستەیەک لە هێزە خۆجێییەکانی سپای پاسداران بە هاوکاریی یەکینە تایبەتەکانی سابرین و بە بیانووی بوونی ئەندامانی حیزبێکی ئۆپۆزیسیۆنی کورد لە ناوچەکانی دەوروبەری گوندەکانی «سوورەتوو» و «دزەون»ی سەوڵاوای پارێزگای کوردستان، ناوچەکەیان گەمارۆ داوە و تۆپبارانی باخەکانی ئەو ناوچەیان کردووە. دەوترێت بە هۆی ئەم تۆپبارانەوە چەندین کەس گیانیان لەدەست داوە و تەرمەکانیان براوەتە مقەڕی...
زیاترسنە؛ نادیاربوونی چارەنووسی ئاڤاشین زاگرۆس، هاووڵاتیی کوردی سووریا دوای دەستگیرکردنی لە لایەن سپاوە
كه‌سێكی نزیك له ئاڤاشین زاگرۆس، هاووڵاتیی كوردستانی سووریا (ڕۆژئاوا) و ئه‌ندامی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان (پژاک)، كه دوای برینداربوون له ٢٠ی ڕه‌زبه‌ردا له نزیک مه‌ریوان لە لایەن هێزه ئه‌منییه‌كانەوە ده‌ستگیر كرابوو، له وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان وتی چاره‌نووسی ناوبراو تا ئێستاش نادیارە. به وته‌ی ئه‌م سه‌رچاوه‌یە، بنه‌ماڵه‌ی ئاڤاشین کە له كوردستانی سووریا ده‌ژێن، دوای ئەوەی لە دەستگیرکردنی منداڵەکەیان ئاگادار بوونەوە بە تەما بوون...
زیاترمەریوان؛ لە شەڕێکی قورسی نێوان هێزەکانی سپای پاسداران و پژاکدا ئەندامێکی ئەم حیزبە بە برینداری دەستگیر کراوە
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بۆسەدانانی هێزەکانی قەرارگای حەمزەی سەیدولشوهەدای سپای پاسداران لە گوندەکانی نزیک مەریوان و کامێرانی پارێزگای کوردستاندا شەڕێکی قورس لە نێوان ئەم هێزانە و ئەندامانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستاندا (پەژاک) لێکەوتووەتەوە کە لە ئەنجامدا سێ ئەندامی ئەم حیزبە گیانیان لە دەست داوە و ئەندامێکی دیکەش بە برینداری دەستگیر کراوە.بەشی پێوەندییە گشتییەکانی قەرارگای حەمزەی سەیدولشوهەدای سپای پاسداران، ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی ڕەزبەر بە بڵاوکردنەوەی...
زیاترمانۆڕی سەربازیی سپای پاسداران له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كوردستان و تۆپبارانكردنی چیاكانی دیوانده‌ره
دوابه‌دوای ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌چوونی چالاكییه‌كی نیزامیی سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی له ناوچه‌كانی مه‌ریوان، دیوانده‌ره و سه‌قز، سه‌رچاوه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان باس له گواستنه‌وه‌ی چەک‌وچۆڵی قورس و ئاماده‌كاریی شه‌ڕ له ده‌وروبه‌ری چیای «چلچه‌مه» و گوللەبارانکردنی به‌شێك له‌م چیایه له لایه‌ن هه‌لیكۆپته‌ره‌كان سپاوه له ڕۆژانی ڕابردوودا ده‌كەن.حه‌فته‌ی ڕابردوو سه‌ید سادق حسه‌ینی، فه‌رمانده‌ی سپای به‌یتولموقەدەسی كوردستان، له وتوێژێكدا له‌گه‌ڵ میدیاکانی نزیك بەم ڕێكخراوه نیزامی-ئه‌منیه‌تییه، ڕایگه‌یاندبوو کە ئه‌م...
زیاتررێگریی کۆماری ئیسلامی لە بەڕێوەچوونی پرسەی چوار گیانبەختکردووی کورد لە مزکەوتەکاندا
بە پێی راپۆرتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوودا و پاش راگەیاندنی گیانبەختکردنی چوار ئەندامی "پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)" لە تێکهەڵچوونیاندا لەگەڵ هێزەکانی ئەرتەشی تورکیا، ئیتلاعاتی سپای پاسداران و فەرمانگەی ئیتلاعاتی شارەکانی ورمێ، ماکۆ، بانە و روانسەر هەڕەشەیان لە بنەماڵەی گیانبەختکراوان کردووە کە رێوڕەسمی پرسە لە مزگەوتەکاندا بەڕێوە نەبەن. سەرچاوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ناسنامەی ئەو گیانبەختکراوانەیان "خالەق عەبدوڵلاهی خەڵکی گوندی سێوچەی بانە،...
زیاترکرماشان؛ بەدووای بەڕێوەچوونی مانۆری موحەرەم ئاگر لە چیای شاهۆ کەوتەوە
ڕۆژی ٤ی ڕەزبەر / 9.26، بڕیارگەی نەجەفی ئەشرەفی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە بەرزاییەکانی چیای شاهۆ و ناوچەی هەورامانی پارێزگای کرماشان‌دا هەستا بە ئەنجامدانی مانۆری سەربازیی موحەرەم. لەو مانۆرەدا تۆپخانە و هێلیکۆپتێرە جەنگییەکانی سپای پاسداران چیای شاهۆیان دایە بەر تۆپباران و لە ئەنجامدا ڕووبەرێکی بەرفراوانی ئەو ناوچانە لە ئاگردا سووتان.ئەو مانۆرە سەربازییە لە کاتێکدا بەڕێوەچووە کە ژینگەپارێزانی کورد پێشتر سەبارەت بە لێکەوتەکانی ئەو مانۆرە...
زیاتر