سه‌رده‌شت ئارشیڤ - KHRN

تشرینی یه‌كه‌م 7, 2019

بە هۆی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سەردەشت کۆڵبەرێکی کورد بریندار بوو

رۆژی هەینی ۱۲ی رەزبەر/ 10.04 بەهۆی تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە سەردەشت کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی پەیمان یوسفی لە نزیک گوندی بێتوش بەسەختی برینداربوو. بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، هێزەکانی پاراستنی سەرسنوور تەقەیان لەو هاوڵاتییە کوردە کردووە. دەگوترێت پەیمان یوسفی ژیانی هاوبەشی پێکهێناوە و خەڵکی گوندی دەرماناوێی سەردەشتە. لە سەرەتای مانگی رەزبەڕەوە بۆ ئێستا بەهۆی تەقەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لانیکەم کاسبکارێک کوژراوە و...

زیاتر
تشرینی یه‌كه‌م 3, 2019

لەئەنجامی دەستڕێژی گولـلەی هێزە سەربازییەکاندا کاسبکارێک کوژرا و یەکی دیکە برینداربوو

کاسبکارێکی کورد بەهۆی دەستڕێژی گولـلەی هێزەکانی سپای پاسداران لە ناوچە سنوورییەکانی سەردەشت بە سەختی برینداربوو، هاوکات کاسبکارێکی دیکە لە لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی سەر سنوور لە دەوروبەری ورمێ گیانی لە دەستدا.. ئەوە لە کاتێکدایە کە لەم دوواییانەدا کیومەرس شەیخی، فەرماندەی هێزەکانی سەر سنوور لە پارێزگای سنە لە دانیشتنێكی ڕەسمیدا ڕایگەیاندووە کە داخستنی سنوورەکان کێشەی ئابوری چارەسەر ناکات و دانیشتووانی ناوچە سنوورییەکان لەڕووی...

زیاتر
تشرینی یه‌كه‌م 2, 2019

دوو کۆڵبەر لە هەورامان و سەردەشت برینداربوون

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان. ئێوارەی ڕۆژی ڕابردوو، هێزە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی سەردەشت گروپێکی کۆڵبەرانیان دایە بەر دەستڕێژی گولـلە و لە ئەنجامدا لانیکەم کۆڵبەرێک بەناوی کاوە خەڵکی پیرانشار بریندرابوو. هەروەها تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ئاگادارکراوەتەوە کە ڕۆژی دووشەممە ٨ی ڕەزبەر / ١٠.٣١، کۆڵبەرێکی کورد بەناوی عادل یەعقوبی، تەمەن ٢٦ ساڵ خەڵکی گوندی بێساران لە دەربەندی تەتەی هەورامان بەهۆی تەقینەوەی مینەوە برینداربووە. دەگوترێت قاچی ئەو کۆڵبەرە سەر مین...

زیاتر
ئه‌یلول 11, 2019

بریندار بوونی چوار کۆڵبەری کورد لە ناوچە سنوورییەکان

لە ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا سێ کۆڵبەری کورد بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچە سنوورییەکانی سەردەشت و پیرانشار بریندار بوون. هەروەها کۆڵبەرێکی دیکە لە ناوچە سنوورییەکانی هەورامان بە هۆی رووداوی هاتووچۆوە بریندار بوو. بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، رۆژی ١٧ی خەرمانان/ 09.08 هێزەکانی سپای پاسداران لە نزیک ئاوایی بێتوش سەردەشت پۆلێک لە کۆڵبەرانی کورد دەدەنە بەر دەستڕێژی چەکەکانیان و لە...

زیاتر
ئاب 23, 2019

کوژران یه‌ك كۆڵبه‌ر و برینداربوونی دوو هاووڵاتی دیكه‌ی كورد لە ناوچە سنورییەکانی کوردستان

لە رۆژانی رابردوودا و لە ئاکامی دەستڕێژی راستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچە سنورییەکانی کوردستانی رۆژهەڵات، كۆڵبه‌رێك کوژرا و دووانی دیکەش بریندار بوون. بە پێی ئەو زانیارییانەی دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان کەوتوون، رۆژی ٢٩ی گەلاوێژ/20.08.2019 هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەی سنووری کێلە شینی شنۆ، گروپێک کۆڵبەری کوردیان لە مەودایەکی نزیکەوە داوەتە بەر دەستڕێژی گولە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێکی ٢٢ ساڵان بە ناوی محەمەد...

زیاتر
ته‌مموز 17, 2019

هێزه‌كانی چه‌كداری ئێران کۆڵبەرێکییان کۆشت و یەکێكی تریشییان بریندار کرد

لە ماوەی چەند رۆژی ڕابردوودا و لە درێژەی تەقەی هێزەکانی ئینتزامی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر کۆڵبەرانی کورد لە ناوچە سنوورییەکان کۆڵبەرێکییان لە شاری سەردەشت کۆشت و یەکێكی دیكه‌شیان لە سنووری شاری خۆی بریندار کرد. بەپێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان، درەنگان ئێوارێ رۆژی ۲۲ی پووشپەڕ، پاسەوانانی سنوور لە ناوچەی سنووریی "دۆڵە بی" لە دەڤەری سەردەشت تەقەیان لە گرووپێک کۆڵبەر کرد و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک...

زیاتر
ته‌مموز 11, 2019

هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کۆڵبەرێكیان کۆشت و سێ کەسی تریشییان بریندار کرد

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ۱۵ی پووشپەڕ، کۆڵبەڕێکی خەڵکی سەردەشت بە ناو "مەنسوور گرژە" لە ناوچەی سنووریی ئەو شارە بە تەقەی پاسەوانانی سنووریی ئێران کۆژرا و ئیوارەی دووشەممەش لە جەرگەی تەقەی پاسەوانانی سنوور لە ناوچەی سنووریی شاری شنۆ دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی "غەریب عەزیززادە" و "سامان" بریندار بوونە. تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان ئاگادار بۆتەوە کە نیوەڕۆی رۆژی شەممە ۱۵ی پووشپەڕ پاسەوانانی سنووریی کۆماری ئیسلامی ئێران لە دەوروبەری...

زیاتر
تشرینی یه‌كه‌م 8, 2018

وردەکاری نوێ لەسەر چۆنێتی پێکران و کوژرانی عەزیم ئەحمەدی/ دوو کۆڵبەری تریش بە تەقەی هێزە سنوورپارێزەکانیی ئێران بریندار بوون

پاش تێپەڕبوونی چەند ڕۆژ بەسەر کوژرانی کۆڵبەرێک بەناوی عەزیم ئەحمەدی لەسەر سنووری نەوسوود سەر بە پارێزگای کرماشان، دەرکەوت کە ناوبراو باری قاچاخی پێ نەبووە و لە مەودای چەند مەترییەوە بەدەستی سەربازێکی پاسه‌وانی سنووره‌وه‌ تەقەی لێ کراوە. شایەتحاڵێک بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ڕایگەیاند ''عەزیم ئەحمەدی ڕۆژی ١١ی ڕەزبەر لە ناوچەی سۆفیجانی شۆشمێ کە سەر بە قەزای نەوسوودە لەلایەن سەربازێکی بنکەی سنوورڤانی شۆشمێوە کوژراوە. بەرئێوارەی...

زیاتر