سنە ئارشیڤ - KHRN

داخستنی کتێبفرۆشیی «ژیرا» و ژمارەیەک یەکەی پیشەیی دیکە لە سنە بە هۆی «ڕەچاونەکردنی حیجابی ئیسلامی»یەوە

ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی خاکەلێوە (١٦ی ئاوریل) کتێبفرۆشیی «ژیرا»ی شاری سنە لە لایەن ئیدارەی چاودێریکردنی شوێنە گشتییەکانی شاری سنەوە (ئەماکن) بە بیانووی «ڕەچاونەکردنی حیجابی ئیسلامی» داخرا. ژینا مودەڕیس گورجی، زیندانیی سیاسیی پێشوو و چالاکی بواری ژنان، خاوەنی ئەم کتێبخانەیە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ٢٧ی خاکەلێوە (١٥ی ئاوریل) ئیدارەی چاودێریکردنی شوێنە گشتییەکانی شاری سنە (ئەماکن) نامەیەکیان بۆ ژینا مودەڕیس گورجی...

زیاتر

نادیاربوونی چارەنووسی سێ چالاکی مەزهەبی دوای تێپەڕینی ١٩ مانگ بەسەر دەستبەسەرکردنیاندا

سێ چالاکی مەزهەبیی سوننەی کورد و زیندانیی پێشوو بە ناوەکانی جەمشید ئەحمەدی، ئەفشین ئەحمەدی و شەهرام عیبادیان دوای دەستبەسەرکران لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە گەلاوێژی ١٤٠١دا (ئاگۆستی ٢٠٢٢) بێسەروشوێن کراون و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسیان بەردەست نەکەوتووە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، جەمشید ئەحمەدی و ئەفشین ئەحمەدی، دوو برای خەڵکی سنە، ڕۆژی ٢٧ی گەلاوێژی ١٤٠١ (١٨ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) لە...

زیاتر

گواستنەوەی زیندانیی سیاسیی پێشوو فەریاد قادری بۆ قەرەنتینەی زیندانی سنە

فەریاد قادری، زیندانیی سیاسیی پێشوو کە لە ڕێکەوتی ٢٠ی ڕەشەمەدا (١٠ی مارس) دوای بانگهێشتکران بۆ دادسەرای گشتی و شۆڕشی سنە دیسان دەستبەرسەر کرابوو، بە بڕیاری دەستبەسەربوونی کاتییەوە و بەبێ مافی بەهرەمەندبوون لە پارێزەر و دیداری بنەماڵە، لە قەرەنتینەی زیندانی ناوەندیی ئەم شارەدا ڕاگیراوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم زیندانییە سیاسییە لە پێوەندییەکی کورتی تەلەفۆنیدا ڕایگەیاندووە کە گوازراوەتەوە بۆ قەرەنتینەی زیندانی...

زیاتر

 دەرکردنی مامۆستای کورد محەممەد مورادیی نەساری لە پیشەی مامۆستایەتی بە هۆی گوشاری دامودەزگا ئەمنییەکانەوە

محەممەد مورادیی نەساری، نووسەری خەڵکی ئیلام و خوێندکاری دوکتۆرای ئەدەبیات لە زانکۆی کوردستانی سنە کە گەڵاڕێزانی ئەمساڵ (ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣) دوای وەرگیرانی کۆتایی لە تاقیکردنەوەی مامۆستایەتیدا لە قوتابخانەیەکی شاری سنە دەستی بە وانەوتنەوە کردبوو، بە هۆی گوشاری دامودەزگا ئەمنییەکان و بەشی هەڵبژاردنی ئیدارەی پەروەردە و فێرکارییسنەوە، لە حەفتەکانی ڕابردوودا لە کار دەرکراوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم مامۆستا کوردە لە پۆستێک...

زیاتر

فەریاد قادری، زیندانیی سیاسیی پێشوو، لە سنە دەستبەرسەر کرا

ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی ڕەشەمە (١٠ی مارس) فەریاد قادری، زیندانیی سیاسیی پێشووی خەڵکی گوندی «کۆڵیژ»ی سەوڵاوا، دوای بانگهێشتکران بۆ دادسەرای گشتی و شۆڕشی سنە دەستبەرسەر کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم زیندانییە سیاسییە پێشووە چەند ڕۆژێک لەمەوپێش بانگهێشتی بەردەم دادسەرای گشتی و شۆڕشی سنە کرابوو و سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دوای سەردانکردنی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ئەو شارە دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی...

زیاتر
شوبات 21, 2024

دەستگرتن بەسەر ماڵوموڵکی هاوسەری ژنەچالاکی کورد شەیدا ڕەحیمیدا بەپێی حوکمی «دەرچوون لە پارێزراوی»

«فەرمانگەی بەڕێوەبەرایەتیی فەرمانی ئیمام» بە پشتبەستن بە بڕیاری لقی ٥٤ی دادگای پیاچوونەوەی پارێزگای تاران کە تایبەتە بە مادەی ٤٩ی یاسای بنچینەیی، دەستی گرتووە بەسەر ماڵەکەی وەلی قەڵوەزیدا کە هاوسەری ژنەچالاکی کورد شەیدا ڕەحیمییە. ئەم فەرمانگەیە دەیهەوێ ڕۆژی ١٠ی ڕەشەمە (٢٩ی فێبرییە) ئەم موڵکە بخاتە بەردەم مەزاد و فرۆشتنەوە. مادەی ٤٩ی یاسای بنچینەیی ئێران دەڵێت: «لەسەر شانی دەوڵەتە دەست بگرێت بەسەر هەرجۆرە ماڵ و موڵکێکدا کە...

زیاتر

دەستبەسەرکردنی زانا مینبەری لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنە

بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ١ی ڕەشەمە (٢٠ی فێبرییە) زانا مینبەری، هاووڵاتیی خەڵکی سنە. لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەم شارەدا دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، هێزە ئەمنییەکان چوونەتە سەر شوێنی کاری ئەم هاووڵاتییە لە گەڕەکی «حاجیئاوا»ی شاری سنە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردووە. زانا مینبەری، خوشکەزای پەیمان مینبەرییە...

زیاتر

موستەفا زاهیرزوهوور و حامید ئەمینی لە سنە و مەریوان دەستبەسەر کران

دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی موستەفا زاهیرزوهوور و حامید ئەمینی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی سنە و مەریوان دەستبەسەر کران و گوازرانەوە بۆ شوێنی نادیار. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، هێزە ئەمنییەکان ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی ڕێبەندان (١٣ی فێبرییە) هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی موستەفا زاهیرزوهوور، چالاکی مەدەنی و شاخەوانی خەڵکی سنە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی ئەم چالاکوانەیان دەستبەسەر کردووە. هەروەها ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی...

زیاتر
كانونی دووه‌م 5, 2024

دامودەزگا ئەمنییەکان ڕێگەیان نەدا تەرمی مەنسوور کەریمیان بۆ ئەسپەردەکردن ببرێتەوە بۆ سنە

دامودەزگا ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕێگەیان نەدا تەرمی مەنسوور کەریمیان، هونەرمەندی کوردی خەڵکی سنە، بگوێزرێتەوە بۆ ئێران و لە سنەی زادگەیدا ئەسپەردە بکرێت. ئەم هونەرمەندە کە لەم مانگانەی دواییدا بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەیەکی فیلمسازی لە ڕۆژئاوای کوردستان بوو، شەوی شەممە ٢ی بەفرانبار (٢٣ی دیسامبەر) لە ئەنجامی بۆردومانکردنی شوێنی ژیانی لە شاری دێرک لە لایەن درۆنەکانی ئەرتەشی تورکیاوە، گیانی بەخت کرد. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی...

زیاتر