سنه‌ ئارشیڤ - KHRN

هاوڵاتییەکی کورد لەلایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە لە سنە دەستبەسەر کرا

به‌ پێی زانیارییه‌كانی تۆری مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، رۆژی ٢ی رەزبەر/ 09.24 دلێر نەسری هاوڵاتی کورد خەڵکی ئاوایی تەنگی سەر و دانیشتووی شاری سنە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرا. هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران پاش ئەوەی ئەو هاووڵاتییە کورد دەستبەسەر دەکەن، ماڵەکەشی دەپشکنن و کۆمەڵێک کەل و پەلی شەخسیشی لەگەڵ خۆیان دەبەن. دەگوترێت، دلێر نەسیری بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئەمنی سپا لە قەرارگای شەهرام...

زیاتر
ئه‌یلول 22, 2019

کوژران و برینداربوونی دوو هاوڵاتی کورد بە هۆی تەقەی هێزە ئینتزامییەکانی ئێران

هەفتەی رابردوو، هاوڵاتییەکی کوردی خەڵکی سنە بە هۆی ئەوەی گومانی هەڵگرتنی کاڵای نایاسایی لێدەکرا، کەوتە بەر تەقەی هێزە ئینتزامییەکانی ئێران و بەم هۆیەوە بریندار بوو. هەروەها شوانێک لە ناوچەی سنووریی شاری خۆی بە دەستی هێزەکانی پاسه‌وانی سنووری كۆماری ئێسلامی ئێران کوژرا. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی، ئێوارەی رۆژی سێ شەمە ٢٧یی خەرمانان/ 09.18 هێزە ئینتزامییەکان لە شەقامی مەلاوەیسی سنە ئوتۆمبێلی هاووڵاتییەک بە ناوی نیما ئەهوەن...

زیاتر

تۆفیق سەرئەفراز لە دەستبەسەرگەی هێزە ئینتزامییەکانەوە بۆ نەخۆشخانەی تەوحیدی سنە گواسترایەوە

تۆفیق سەرئەفراز، بەرێوەبەری رێکخراوی گۆڕستانەکانی شارەوانی سنە کە لە نزیک سێ هەفتە لەمەوبەرەوە لەلایەن بەشی ئیتلاعاتی هێزە ئینتزامییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، لە دەستبەسەرگەی ئەم ناوەندە ئەمنییەوە بۆ نەخۆشخانەی تەوحیدی سنە گواسترایەوە. بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، تۆفیق سەرئەفراز لە دەستبەسەرگەدا توشی جەڵدەی دڵ بووە و ئێستا لە نەخۆشخانەی تەوحیدی سنە لە بەشی چاودێری تایبەتدایە. ئەو هاووڵاتییە لە ئەندامانی ستادی هەڵبژاردنەکانی حەسەن روحانی لە شاری سنە...

زیاتر
ته‌مموز 30, 2019

سێ ئەندامی ڕێكخراوی “نۆژین” هێشتا ده‌ستبه‌رسه‌رن

"زارا محەممەدی"، "مینەت رەحمانی" و "سیروان ئیبڕاهیمی" سێ ئەندامی ڕێكخراوی کولتووری-کۆمەڵایەتی "نۆژین" هێشتا لە دەستبەسەری کاتی و لە ژێر گۆشاری لێپرسینەوە دان. لەم بارەوە سەرچاوەیێکی ئاگادار لە شاری سنە بە تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستانی وت، "زارا محەممەدی" بۆ وەرگرتنی درکاندنی زۆرەملی و ئەنجامدانی وتووێژی تەلەفزیۆنی لە ژێر گوشار و هەڕەشە دایە. ئەو چالاکوانە مەدەنییە، کە رۆژی ۵ی مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ/ 26.05.2019 لە لایەن هێزە...

زیاتر

شەپۆلی نوێی دەستبەسەرکران لە کوردستان؛ لانیکەم ۳۲ هاووڵاتی کورد لە مانگی پووشپەڕ دەستبەسەر کراون

لە ماوه‌ی مانگی پووشپەڕی ئەمساڵ، لانیکەم ۳۲ هاوڵاتی و چالاکوانی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعات و رێکخراوەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە شارە جیاجیاکانی کوردستان دەستبەسەر کراون. بە پێی ئەو زانیارییانەی کە لە لایەن تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستانەوە بڵاو بۆتەوە، ته‌نیا له‌ ماوه‌ی یه‌ك مانگی ڕابردوو لە شارەکانی کامیاران، سنە، مەریوان، سەقز، تیکاب، سائین قەڵا، شنۆ، مهاباد و ماکۆ لانیكه‌م ٣٢ چالاکوانانی...

زیاتر
ته‌مموز 19, 2019

حەوت هاوڵاتی کورد لە شارە جیاجیاکانی کوردستان دەستبەسەر کران

لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەر كردنی هاوڵاتییان و چالاکانی کورد، لە ماوەی چەند رۆژی ڕابردوودا حەوت هاوڵاتی تری کورد لە شارەکانی ورمێ، سایین قه‌ڵا، تیکاب، مهاباد و سنە دەستبەسەر کران. بە پێی ئەو زانیارییانەی بەدەستی تۆڕی مای مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕێکەوتی ۱۵ی مانگی پووشپەڕ ( 2019-07-06 )  هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە "رەمەزان سوڵتانی"یان لە ماڵەکەی خۆی دەستبەسەە کرد و پاشان بۆ گرتووخانەی ناوەندی ئەو دامەزراوە...

زیاتر
حوزه‌یران 26, 2019

محەممەد کەنعانی به‌ پێنج ساڵ زیندانی هەڵاواسراو مه‌حكووم كرا

تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی کوردستان، ٥ی پووشپەڕی ٢٧١٩: محەممەد ئەمین کەنعانی هاووڵاتی کوردی خەڵکی ئاوایی "تەخته‌" لە دەوەری شاری سنە کە ڕەزبەری ساڵی پار دوای بانگهێشت کردنی بۆ ستادی هەواڵیی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە دەستبەسەر کرا و پاش ١٠٠ رۆژ بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ ملیۆن تمەنی ئازاد کرابوو، لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی شاری سنە بە تاوانی هەوڵدان دژ بە ئاسایشی نەتەوەیی بە پێنج...

زیاتر
حوزه‌یران 25, 2019

ئەفشین شێخولئیسلامی وەتەنی مافی چوونەدەر لە وڵاتی لێ قەدەغە کرا

تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان ٣ی پووشپەڕی ٢٧١٩: ئەفشین شێخولئیسلامی وەتەنی چالاکی کورد کە ٢٨ی ڕێبەندانی ٢٩١٧ لە لایەن ڕێکخراوەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەستبەسەر کرابوو و پاش مانگێک بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو، لە لایەن لقی دووی لێپرسینی دادگای شۆڕشی ئیسلامی سنە مافی چوونە دەرەوەی لە وڵاتی ئێرانی لێ قەدەغە کرا. ئەو چالاکە کوردە رێبەندانی ساڵی ڕابردوو لە جەرگەی دەستبەسەری کۆیی چالاکانی ژینگە پارێز و ئەندامانی...

زیاتر