سزای سێداره‌دان ئارشیڤ - KHRN
ورمێ؛ گواستنه‌وه‌ی به‌ندكراوێك بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی سزای سێداره
به پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، كاتژمێرێك پێش به‌ندكراوێك به ناوی ناسر وه‌لیزاده، خه‌ڵكی بۆكان كه پێشتر به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست سزای قه‌ساس(ئێعدام)ی به‌سه‌ردا سه‌پا بو، بۆ جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كه‌ی له به‌ندی ١-٢ی زیندانی ناوه‌ندی ورمێوه ڕه‌وانه‌ی ژووری تاكه‌كه‌سی كراوه. به‌رپرسانی زیندان به‌م به‌ندكراوه‌یان ڕاگه‌یاندوه ئه‌گه‌ر نه‌توانن له بنه‌ماڵه‌ی كوژراوه‌كه ڕه‌زایه‌ت وه‌ربگرن. ئه‌وا سزاكه‌ی سبه‌ی به‌ره‌به‌یان جێبه‌جێ ده‌كرێت.
زیاترسنه؛ حوکمی لەسێدارەدانی به‌ندكراوێكی سیاسی له دیوانی باڵای ئێران په‌سه‌ند كرا
له ڕۆژانی ڕابردوودا هه‌واڵی په‌سه‌ندكرانی حوكمی لەسێدارەدانی حه‌یده‌ر قوربانی، به‌ندكراوی سیاسیی كورد کە به تۆمه‌تی «بەغی» پێشتر له لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی ئیسلامیی سنه‌وه به سه‌رۆكایه‌تیی دادوه‌ر سه‌عیدی بۆی ده‌رچوبوو، له لقی ٢٧ی دیوانی باڵای ئێران ڕاگه‌یه‌ندرا.سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له سنەوە وێڕای پشتڕاستکردنەوە ئه‌م هه‌واڵه به تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستانی ڕاگه‌یاند: «ڕۆژی ١٥ی گه‌لاوێژ په‌سه‌ندكرانی حوكمی ئێعدامی قوربانی له لقی ٢٧ی دیوانی باڵای ئێران‌دا...
زیاترگواستنه‌وه‌ی چوار به‌ندكراو بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی بەمەبەستی سێدارەدان لە بەندیخانەکانی سنە و ورمێ
به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، لە رۆژی ڕابردوووەتا ئێستا چوار به‌ندكراوی به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی حوکمی سێدارە ڕه‌وانه‌ی ژووری تاكه‌سه‌كه‌سیی به‌ندیخانه‌ەکان ورمێ و سنە كراون.شۆناسی یه‌كێك له به‌ندكراوانه بەندیخانەی ورمێ عه‌لی عه‌بدی له به‌ندی ۱-۲ ڕاگه‌یه‌ندراوه. به‌ندكراوه‌كه‌ی دیكه‌ش له به‌ندی لاوان‌دا گواستراوه‌ته‌وه كه هێشتا شۆناسی دیار نییه. هەروەها رۆژی ڕابردوو دوو بەندکراوی دیکە بە ناوەکانی سەعید محەممەدی‌فەر خەڵکی کرماشان و مورتەزا پیرخێزری خەڵکی سنە بەمەستی...
زیاترمەحیەدین ئیبراهیمی بۆ دووەمین جار سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا
بەگوێرەی زانیاریەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، "مەحیەدین ئیبراهیمی"، بەندکراوی سیاسیی کورد بۆ دووەمین جار بە سێدارە سزا درا و ئەو سزایە ڕۆژی ڕابردوو ٢٨ی بەفرانبار / ٠١.٠٨ لە بەندیخانەی ورمێ پێی ڕاگەیەندراوە. دانیشتنی دادگایی‌کردنی ئەو بەندکراوە نزیکەی چوار مانگ پێش ئێستا بە تۆمەتی "بەغی( شەری چەکداری دژی کۆماری ئیسلامی)" لە لقی دوو دادگای شۆڕشی ورمێ بە سەرۆکایەتیی دادوەر "عەلی شەیخلو" بەڕێوەچووبوو. ئەو سزایە لە کاتێکدا...
زیاتردوو بەندکراو بەمەبەستی جێبەجێکردنی سزای سێدارە بۆ ژوورە تاکەکەسییەکانی بەندیخانەی ورمێ گوازرانەوە
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی کە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ ١٢ی سەرماوەز / ١٢.٠٣، دوو بەندکراوی سزادراو بە سێدارە (قصاص نفس) بەمەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەیان بۆ ژوورە تاکەکەسییەکانی بەندیخانەی ورمێ گوازراونەوە. ناسنامەی ئەو دوو بەندکراوە "عەلی مەحموودپور" و "مورتەزا ئەشرافی" ڕاگەیەندراوە. ئەو دوو بەندکراوە پێشتر بەتۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" دەستبەسەرکرابوون و پاشان بە سێدارە سزادرابوون. بەرپرسانی بەندیخانەی ورمێ بە بنەماڵەی ئەو دوو بەندکراوەیان ڕاگەیاندووە کە لە ئەگەری وەرنەگرتنی ڕەزامەندیی بنەماڵەی...
زیاترسزای سێدارەی بەندکراوێک لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە جێبەجێکرا
بەرەبەیانی رۆژی ١٨ی رەزبەر/ ١٠.١٠ سزای بەندکراوێک بە ناوی عالەم کەریمی کە پێشتر بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" بە بە سێدارە سزدرابوو، جێبەجێکرا. سەرچاوەیەکی ئاگادار بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی گوت، عالەم کریمی ١٠ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی "کوشتنی خوشکەزاکەی" دەستبەسەر کرابوو. بە پێی وتەی سەرچاوەکە، ناوبراو لە ماوەی ئەم ١٠ ساڵەدا و تەنانەت کاتی جێبەجێکردنی سزاکەشی، ئەو تۆمەتەی رەتکردۆتەوە. ئەم بەندکراوە لە دوو رۆژ لەمەوبەرەوە بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای سێدارە، بۆ...
زیاترسزای سێدارەی بەندکراوێک لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە جێبەجێکرا
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، سزای ڕزگار زەندی کە پێشتر بەتۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ لە بەندیخانەی ناوەندیی سنەدا جێبەجێکرا. ئەو بەندکراوە لە کاتێکدا لە سێدارەدراوە کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا ژمارەیەکی زۆری چالاکوانانی مەدەنی و هاوڵاتیانی خەڵکی شاری سنە بەمەبەستی وەرگرتنی ڕەزامەندیی بنەماڵەی کەسی کوژراو بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزاکە لە بەردەم ماڵەکەیان و بەندیخانەی سنەدا گردبوبوونەوە. یەکێک لەو چالاکوانە مەدەنییانە لەو بارەیەوە بۆ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان دووا...
زیاترسێ بەندکراو بە مەبەستی جێبەجێکردنی ئیعدام بۆ ژووری تاکەکەسی گواسترانەوە
بەرەبەیانی رۆژی سێی خەرمانان/ 09.25 سێ بەندکراو کە تۆمەتەکانی پەیوەست بە مادە سڕکەرەکان لێدراوە، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ئیعدام بۆ ژوورە تاکەکەسی بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ گواسترانەوە. بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، رەئوف ئازادیخواه، شەهابەدین محەمەدپور و ئیبراهیم ئەحمەدی پور لە بەندی ١٥ی ئەم بەندیخانەیەوە بۆ ژوورە تاکەکەسییەکان گواستراوەتەوە. بنەماڵەی ئەم بەندکراوانە بۆ دوا دیدار بۆ بەندیخانە بانگ کراون و بە وتەی بەرپرسانی بەندیخانەکە حوکمی...
زیاترحوکمی سێدارەدانی سێ زیندانی هەڵوەشیندرا
ڕۆژی چوارشه‌ممه سێ زیندانی لە زیندانی شارەکانی "ورمێ و خۆی" بۆ بەڕێوەچوونی سزای سێدارەیان بۆ ژووری تاکەکەسی گواسترابوونەوە، لە ئاکامدا بە ڕەزایەت پێدانی بنەماڵەی کوژراوەکان، بۆ بەندی گشتیی زیندان گەڕیندرانەوە. تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان ئاگادار بۆتەوە دوو زیندانی بە ناوەکانی "شاهین غوڵامی" و "محەممەد تەیمووری" لە بەندەکانی ۱-۲ی زیندانی ناوەندی ورمێ و هەروەها "نادر حاجیزادە" لە زیندانی شاری خۆی کە رۆژی رابردوو بۆ بەرێوچوونی حوکمی...
زیاتر