سزای بهندكردن ئارشیڤ - KHRN
پێنج چالاکوانی مەدەنیی بە بەندکردن سزادران
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، چوار چالاکوانی مەدەنیی کورد بەناوەکانی "ئارمین ئیسپێرلوس"، "ئیرەج ڕەحیم زادە"، "فەردین کەریمی" و "ئارمان وەفایی" لەلایەن لقی ١ دادگای شۆڕشی سنەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر سەعیدی هەر کامە بە یەک مانگ و ڕۆژێک بەندکران سزادران. هەروەها "ئەفشین شەیخولئیسلامی"یش لەلایەن هەر ئەم دادگایەوە بە یەک مانگ بەندکردن سزادراوە. بەپێی ئەو سزایە کە لە ڕێکەوتی ٢٧ی ڕەشەمەدا / ٠٣.١٧ بەشێوەی زارەکی...
زیاترچیا محەمەدی لە دادگای پێداچوونەوەی سنە بە ٦ ساڵ بەندکردن سزادرا
بەگوێڕەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، "چیا محەمەدی"، چالاکوانی ژینگەپارێزی کورد لەلایەن لقی ٤ی دادگای پێداچوونەوەی سنەوە بە سەرۆکایەتیی "دادوەر تەیاری" بە ٦ ساڵ بەندکردن سزادرا. ئەوە لە کاتێکدایە کە ناوبراو پێشتر لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشەوە بە ٥ ساڵ بەندکردن سزادرابوو. چیا محەمەدی پێشتر لە ڕێکەوتی ٤ی ڕەشەمەی ١٣٩٧دا / دەستبەسەرکرا و بۆ ماوەی ٦ مانگ لە ژوورە تاکەکەسییەکانی دەستبەسەرگەیەکی ئەمنیدا دەستبەسەربوو. ئەو چالاکوانە...
زیاترکامران ساختومانگەر، چالاکوانی کرێکاری کورد بە ٦ ساڵ بەندکران سزادرا
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، "کامران ساختومانگەر"، چالاکوانی کرێکاری لە ڕۆژانی ڕابردوودا لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامی سنەوە بەتۆمەتی "رێکخراوی کوردستانی حێزبی کمونیست ئێران- کۆمەڵە" بە ٥ ساڵ و تۆمەتی "بانگەشە دژی کۆماری ئیسلامی" بە ساڵێک بەندکران سزادراوە. بەپێی مادەی "کۆکردنەوەی سزاکان"ی یاسای سزادانی ئیسلامی ٥ ساڵ لەو سزایە جێبەجێ دەکرێت. ئەو چالاکوانە کرێکارییە شەوی ١٣ی خەرمانان / ٠٩.٠٤ لە گوندێکی دەوروبەری شاری سەقز...
زیاترئیبراهیم و سالار خەلیلی هەمەدانی بەهۆی دۆسییەکی تازەوە هەر کامە بە ٣ ساڵ بەندکران سزادران
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ئاگادارکراوەتەوە کە "ئیبراهیم خەلیلی هەمەدانی" و کوڕەکەی "سالار خەلیلی هەمەدانی"، دوو بەندکراوی سیاسیی لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێدا کە هەفتەی ڕابردوو هەر کامەیان بە ١٦ ساڵ بەندکران سزادرابوون، بەهۆی دۆسییەیەکی تازەوە بە ٣ ساڵ بەندکران سزادران. سەرچاوەیەکی ئاگادار بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی ڕاگەیاند: "ئەو سزایانە لەلایەن لقی ٣ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ورمێوە بە تۆمەتی "وێنەگرتنی ناوەندە سەربازییەکان" لەدژی ئەو بەندکراوە سیاسییانە دەرکراوە". ئەو دووبەندکراوە کە لە بەندی "ڕەوان دەرمانی"ی بەندیخانەی ورمێدا...
زیاترسزای شەش ساڵ بەندکران بۆ هاوڵاتییەکی کورد دهرچوو
ئەفشار فەتحی، هاوڵاتی کوردی خەڵکی ئاوایی تەنگی سەر لەلایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامی سنەوە شەش ساڵ بەندکرانی بهسهردا سهپا. بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کور دستان، لە رۆژانی رابردوودا لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئیسلامی سنەوە بە سەرۆکایەتی دادوەر سەعیدی و بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی لە رێگای ئەندام بوون لە حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران بە پێنج سال بەندکران و بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی...
زیاتردوو بەندکراوی سیاسی کورد لە ورمێ ١٠ ساڵ بەندکرانیان بهسهردا سهپا
سابیر کەمانی و کامران کەمانی دوو بەندکراوی سیاسیی کورد لەلایەن لقی دووههمی دادگای شۆڕشی ورمێیهوە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکان هەر کامیان پێنج ساڵ بەندکرانيان بەسەردا سەپا. بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، دادگایی ئەم دوو هاووڵاتییە کورده لە رۆژی ۱۲ی خەرمانان/ 2019.09.03 له لهقی دووههمی دادگایی شۆرشی ورمێیهوه بە سهرپهرشتی قازی عهلی شێخلۆ، به بێ مافی ههبوونی پارێزەر بەڕێوەچووە. رۆژی ١٧ی...
زیاترئێران راهپەیکار و وەلی نەسری سزای قورسی زیندانیان بەسەردا سەپا
ئێران راهپەیکار، چالاکی مەریوانی له لایهن دادگایی شۆرشی شاری سنه بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی سێ سال بهندكردنی بهسهردا سهپێندرا. هەروەها وەلی نەسری هاووڵاتی خەڵکی شاری سنە بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی و هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی سەرجەم شەش ساڵ بهندكردنی بهسهردا سهپێندرا. بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە رۆژانی رابردوودا ئێران راهپەیکار بە بێ بوونی پارێزەر لەلایەن لقی یەکی دادگای...
زیاترشەش هاووڵاتی کورد به زیندان مهحكووم كران
شەش هاووڵاتی کوردی دانیشتووی ئاوایی"سلێن"ی هەورامان لە لایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامی مەریوان بە تۆمهتی هاوکاریکردن لهگهڵ پاڕتێکی ئۆپۆزیسیۆنی کورد بە سێ مانگ تا چوار ساڵ زیندانی مهحكووم كران. تەواوی ئەو کەسانە ساڵی رابردوو دەسبەسەر کرابوون و پاش ماوەیەک بە دانانی بارمتە ئازاد كرا بوون. سەرچاوەیەکی ئاگادار لە مەریوان لەو بارەوە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت:« لە چەند رۆژی رابردوو دانیشتنی دادگای کردنی حەمید ئەحمەدی،...
زیاتر