زیندانی ناوه‌ندی ورمێ ئارشیڤ - KHRN
گواستنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له زیندانیانی سیاسی و غه‌یره‌سیاسی له زیندانی ورمێوه بۆ ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئه‌منیی
سه‌رچاوه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان باس له زیاتربوونی ڕێژه‌ی ئەو زیندانییانە ده‌كه‌ن كه له ڕۆژی دووشه‌ممه‌٤ی گه‌ڵاڕێزانەوە له زیندانی ناوه‌ندیی ورمێوه‌گواستراونه‌ته‌وه بۆ دستبه‌سه‌رگه‌ی ئه‌منی. به پێی ڕاپۆرته‌كان، دوابه‌دوای گواستنه‌وه‌ی سێ زیندانیی سیاسی و مه‌زهه‌بی له ڕێكه‌وتی ٤ی گه‌ڵاڕێزاندا به‌ناوه‌كانی مه‌حیه‌دین ئیبراهیمی، مه‌حیه‌دین تازه‌وارد و داوود جه‌باری، له ڕۆژانی دواتردا لانیكه‌م دوو زیندانیی سیاسیی تر به ناوه‌كانی ئیبراهیم خه‌لیل سدیق هه‌مه‌دانی و سالار خەلیل سدیق هه‌مه‌دانی...
زیاترهاووڵاتییهك له ورمێ به دانانی بارمته به شێوه‌ی كاتی ئازاد كرا
تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان زانیاریی به ده‌ست هێناوه كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ١٤ی گه‌ڵاڕێزان هاووڵاتییه‌كی كورد به ناوی ڕه‌زا ئێبراهیمی دوای چوار مانگ و نیو ده‌ستبه‌سه‌ر بوون به دانانی بارمته‌ی ٥٠٠ میلیۆن تمه‌ن به شێوه‌ی كاتی له زیندانی ناوه‌ندی ورمێ ئازاد كرا. ئه‌م هاووڵاتییه‌ی خه‌ڵكی بۆكان له ڕێكه‌وتی ١ی جۆزه‌ردان له گه‌ڵ هاووڵاتییه‌كی تر به ناوی تۆفێق ڕاد له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه له‌م شاره ده‌ستبه‌سه‌ر و...
زیاترعهزیمه ناسری به دانانی بارمته له زیندانی ورمێ ئازاد كرا
به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌وتۆته ده‌ست تۆری مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان ڕۆژی سێشه‌ممه ٩ی خه‌رمانان چالاكی مه‌ده‌نی كورد عه‌زیمه ناسری به دانانی بارمته‌ی ٢٠٠ میلیۆن تمه‌نی به شێوه‌ی كاتی له زیندانی ورمێ ئازاد كرا. ئه‌م چالاكه مه‌ده‌نییه ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٤ی خه‌رمان دوای مانگێك ده‌ستبه‌سه‌ر كران له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ده‌زگای ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ورمێ ڕه‌وانه‌ی قه‌ره‌نتینه‌ی زیندانی ئه‌م شاره كرابوو. ناوبراو له ڕێكه‌وتی ٥ی گه‌لاوێژدا له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی...
زیاترچالاکی کورد محەممەد هوشەنگی دوای ٦ مانگ مانەوە لە دەستبەسەرگەی سپا ڕەوانەی زیندانی ورمێ کرا
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، چالاکی کورد محەممەد هوشەنگی دوای ٦ مانگ مانەوە لە دەستبەسەرگەی دەزگای ئیتلاعاتی سپا لە پادگانی ئەلمەهدیی ورمێ، ڕەوانەی قەرەنتینەی زیندانی ئەم شارە کراوە. تۆمەتی ئەندامبوون لە حیزبێکی ئۆپۆزیسیۆنی کورددا ڕووبەڕووی ناوبراو کراوەتەوە. محەممەد هوشەنگی لە ڕێکەوتی ٢١ی بەفرانباری ١٣٩٩ و هاوکات لەگەڵ شەپۆلی بەربڵاوی دەستبەسەرکردنی چالاکانی کورددا، لە لایەن دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە لە تاران دەستبەسەر...
زیاترورمێ؛ ١٤ زیندانیی سیاسی و مەزهەبی کۆتای‌یان بە مانگرتنی وشکی خۆیان لە خواردن هێنا
١٤ زیندانیی سیاسی و مەزهەبی کە لە ڕۆژی ڕابردووەوە به مەبەستی دربڕینی ناڕه‌زایی لە ئاست جێبەجێنەکردنی یاسای پەسەندکراوی كه‌مكردمه‌وه‌ی سزای زیندانه‌كاندا مانگرتنی وشک له خواردنیان دەست پێ کردبوو، دوای دیدارکردن لەگەڵ دوو دادوەری دادگوستەریی ورمێ‌دا کۆتای‌یان بە مانگرتنەکەیان هێنا. ڕۆژی ڕابردوو ٥ زیندانی سیاسی به ناوه‌كانی ئاران تیباش، دارا ڕه‌شیدی، حسه‌ین عوسمانی، سالار خه‌لیل سدیق‌هه‌مه‌دانی و ئیبراهیم خه‌لیل سدیق‌هه‌مه‌دانی لەگەڵ ٩ زیندانیی مەزهەبی دیکە...
زیاترکەمال حەسەن رەمەزان بۆ بەندیخانەی ورمێ گەڕێنرایەوە
نیوەڕۆی دوێنێ که‌مال حەسەن رەمەزان، بەندکراوی سیاسی کورد کە لە رۆژی ١٦ی خەرمانانەوە/٢٠١٩.٠٩.٠٧ لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێوە بۆ شوێنێکی نادیار گواسترابوویەوە، جارێکی دیکە بۆ ئەو بەندیخانەیە گەڕێنرایەوە. بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، کەمال حەسەن رەمەزان لەم ماوەیەدا لە یەکێک لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکانی شاری ورمێ کەوتبوويە بەر ئەشکەنجە و ئازارەوە. ئەو بەندکراوە سیاسییە کە حوکمی ئیعدامیشی بەسەردا سەپاوە، بۆ ماوەی هەفتەیەک لە ژوورێکی بەندیخانەکەدا دەستیان...
زیاترعەلی بەدرخانی لە زیندانی ورمێ‌دا مافە سەرەتاییەکانی لێ زەوتکرا
عەلی بەدرخانی نووسەری کورد لە به‌ندی کرێکاری زیندانی ورمێ‌دا لە مافە سەرەتاییەکانی پێراگەیشنی پزیشکی، مافی مورەخەسی و ئازادی بە مەرج، بێ بەش کرا. سەرچاوەیەکی نزیک لەم نوسەرە کوردە لە وتوێژێکدا لەگەڵ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ئەوەی خستەڕو کە دۆخی تەندروستی عەلی بەدرخانی نالەبارە و راشیگەیاند: "ئەو زیاتر لە ١٥ مانگە توشی نەخۆشی گورچیلە بووە، بەڵام بەرپرسانی زیندان هیچ بایەخێک بەم مەسەلە نادەن و ئەو نووسەرەی...
زیاترسێ هاوڵاتی کورد گواسترانەوە بۆ زیندانی ناوەندی ورمێ
سێ هاووڵاتی کورد بە ناوەکانی کامران کەمانی، کەیوان مۆکەرەمی و حاتەم ئۆزدەمیر پاش چەندین هەفتە لە دەسبەسەرگەی ٨١ی رەمەزانی ئتیلاعاتی سپای پاسدارانەوە گۆاسترانەوە بۆ زیندانی ناوەندی ورمێ. بە پێی ئەو زانیارییانەی دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان کەوتوون، کامران کەمانی و حاتەم ئۆزدەمیر رۆژی سێ شەمە ٢٨ی گەلاوێژ/2019.08.20 گۆاستراونەتەوە بۆ بەندی زیندانیانی سیاسی و هەروەها کەیوان مۆکەرەمیش گواستراوەتەوە بۆ بەندی ٣-٤، بەندی زیندانیانی ئاسایی. کامران کەمانی و...
زیاتر