زانکۆی کوردستان ئارشیڤ - KHRN
دەرکردنی دوکتور بێهرووز چەمەنئارا لە لیژنەی زانستیی زانکۆی کوردستان
دوکتور بێهرووز چەمەنئارا، ئەندامی لیژنەی زانستیی بەشی زمان و ئەدەبیاتی کوردیی زانکۆی کوردستان، بە بڵاوکردنەوەی نامەیەک بۆ سەرۆکی زانکۆی کوردستان، ڕایگەیاندووە کە سەڵاحییەتی بۆ بەردەوامبوونی ئەندامێتییەکەی لە لیژنەی زانستیدا لە لایەن ئیدارەی گشتیی ئیتلاعاتی پارێزگای کوردستانەوە ڕەت کراوەتەوە. ئەم مامۆستای زانکۆیە لە نامەکەیدا وێرای ئاماژەدان بە نووسینی ناوی لە هەندێ ڕاگەیاندنی «ئاڕاستەکراو و سەر بە دامودەزگاکانی دەسەڵات» و لە کۆمەڵە لیستێکی هاوشێوە و لەژێر ناوی...
زیاتربێهرووز چەمەنئارا، مامۆستای زانکۆی کوردستان، لە سنە دەستبەسەر کرا
بێهرووز چەمەنئارا، سەرۆکی پێشووی توێژینگەی کوردستانناسی و مامۆستای بەشی زمان و ئەدەبیاتی کوردیی زانکۆی کوردستان، لە سنە دەستبەسەر کرا. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بێهرووز چەمەنئارا شەوی ڕابردوو (هەینی) لە ڕێگای گەڕانەوەدا بۆ ماڵەوە لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە ڕفێنراوە و تا ئێستە هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆخ و شوێنی ڕاگرتنی لە بەردەستدا نییە. ئەم مامۆستای زانکۆیە لەم ڕۆژانەی دواییدا بە هۆی مانگرتن...
زیاترسێ خوێندکاری دەستبەسەرکراوی زانکۆی کوردستان ئازاد کران
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، "موسلم سولەیمانی"، "ئەرشەد ئەتابەک" و "زانیار ئەحمەدپور"، سێ خوێندکاری دەستبەسەرکراوی زانکۆی کوردستان کە پاش خۆپیشاندانی خوێندکارانی ئەو زانکۆی دژ بە خستنەخوارەوە فڕۆکەی ئوکراینی لەلایەن سپای پاسدارانەوە، دەستبەسەرکرابوون، بە دانانی بارمتە ئازاد کران. ڕۆژی ڕابردوو موسلم سولەیمانی و ئەرشەد ئەتابەک بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوون، زانیار ئەحمەدپوریش بەو هۆیەی ڕۆژی ڕابردوو بارمتەکەی دابین نەکرابوو، ئەمڕۆ ئازاد کرا. "زانیار ئەحمەدپور"، "ئەرشەد ئەتابەک"،...
زیاترسێ خوێندکاری زانکۆی سنە هەر وا دەستبەسەرن و چارەنووسیان نادیارە
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی کوردستان، چارەنووسی “زانیار ئەحمەدپور“، “ئەرشەد ئەتابەک” و “موسلم سولەیمانی“، سێ خوێندکاری زانکۆی کوردستان کە ڕۆژی ٢٥ی بەفرانبار / ٠١.١٥ لە شاری سنە لە چەند شوێنی جۆدا لە ڕێگای نێوان زانکۆ و بەشی ناوخۆ دەستبەسەرکراون، تا ئێستا نادیارە. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان پێشتر بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێک ئاشکرای کردبوو کە زانیار ئەحمەدپور، خوێندکاری بەشی ئابوری، ئەرشەد ئەتابەک، بەرپرسی ناوەندی کولتوریی “ئەهورا”ی زانکۆ و...
زیاترسێ خوێندکاری زانکۆی کوردستان لە شاری سنە دەستبەسەرکران
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ٢٥ی بەفرانبار / ٠١.١٥، سێ خوێندکاری زانکۆی کوردستان لە شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکراون. دەستبەسەرکرانی ئەو سێ خوێندەکارە لە کاتێکدا بووە کە لە ماوەی رۆژانی ڕابردوو خوێندکارانی زانکۆی کوردستان دژ بە کەوتنە خوارەوەی فڕۆکە ئۆکراینییەکە لەلایەن سپای پاسدارانەوە خۆپیشاندانیان ئەنجام دابوو. سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو لە زانکۆی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ناسنامەی ئەو سێ خوێندکارەی...
زیاتر