زارا محەممەدی ئارشیڤ - KHRN

كانونی یه‌كه‌م 3, 2023

یەکەمین «خەڵاتی ساڵانەی جەمال نەبەز» پێشکەشی زارا محەممەدی کرا

ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی سەرماوەز (٣ی دێسامبەر) یەکەمین «خەڵاتی ساڵانەی جەمال نەبەز» لە ڕێوڕەسمێکدا لە بینای شارەوانیی شۆینبێرگی بەرلین پێشکەشی زارا محەممەدی، زیندانیی سیاسیی پێشوو، مامۆستای زمانی کوردی و لە بەرپرسانی ئەنجومەنی فەرهەنگی-کۆمەڵایەتیی «نۆژین» کرا. لەم ڕێوڕەسمەدا کە بە بەشداریی ژمارەیەک لە کوردانی دانیشتووی ئەڵمانیا و هاوڕێیانی نێونەتەوەیی کوردان بەڕێوە چوو، کانی محەممەدی، خوشکی زارا محەممەدی، بە نوێنەرایەتیی لە خوشکەکەیەوە خەڵاتەکەی لە دەستی خوناو حاجۆ، ئەندامی...

زیاتر

سەیوان ئیبراهیمی، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی نۆژینی سنە، سزای بەندکران و قامچیی بەسەردا سەپا

سەیوان ئیبراهیمی، مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری ئەنجومەنی فەرهەنگی-کۆمەڵایەتیی نۆژین، بە تۆمەتی «تێکدانی ئارامیی گشتی» لە لایەن لقی ١٠٦ی دادگای کەیفەریی ٢ی سنەوە سزای ساڵێک بەندکران، دوورخستنەوە بۆ زیندانی دیزڵئاوای کرماشان و ٤٠ قامچیی بەسەردا سەپا. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە کۆبوونەوەی دادگاییکردنی ئەم هاووڵاتییە ڕۆژی ١٧ی گەلاوێژ (٨ی ئاگۆست) لە لقی ١٠٦ی دادگای کەیفەریی ٢ی سنە بەڕێوە چووە...

زیاتر
كانونی دووه‌م 4, 2023

سەیوان ئیبراهیمی، لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی نۆژین، دەستبەسەر کرا

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە ١٤ی بەفرانبار (٤ی ژانڤییە) سەیوان ئیبراهیمی، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی نۆژین کە بە مەبەستی بەدواداچوونی دۆسیەی هاوژینەکەی، زارا محەممەدی، سەردانی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی سنەی کردبوو، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار. زاهرا محەممەدیی هاوسەریشی ئێستە لە بەندی ژنانی کانوونی ئیسڵاح و تەربیەتی سنەدایە و خەریکی تێپەڕاندنی سزای ٥ ساڵ...

زیاتر
كانونی دووه‌م 3, 2022

حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی زارا محەممەدی، چالاکی ئەدەبی و فەرهەنگیی کورد، ڕەوانەی ئیجرای ئەحکام کرا

دوابەدوای ڕەتبوونەوەی داواکاریی دادگاییکردنەوەی دووبارە بۆ حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی زارا محەممەدی بەپێی مادەی ٤٧٧ی یاسای دادگاییکردنی کەیفەری لە لایەن سەرۆکی گشتیی دادگوستەریی پارێزگای کوردستانەوە، حوکمەکەی ئەم چالاکە ئەدەبی و فەرهەنگییە کوردە پەسەند کراوە و نێردراوەتە بەردەم نووسینگەی ئیجرای ئەحکامی دادسەرای سنە. ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی بەفرانبار ئەنجومەنی نۆژین کە خاتوو زارا محەممەدی بەڕێوەبەریەتی، بە بڵاوکردنەوەی پۆستێک لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام، وێڕای...

زیاتر

سنە؛ گردبوونەوەی کۆمەڵێک لە هاووڵاتییان بۆ دەربڕینی ناڕەزایی لە بەرانبەر حوکمی پێنج ساڵ زیندانی زارا محەممەدیدا

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ کۆمەڵێک لە هاووڵاتییان بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی لە بەرانبەر حوکمی پێنج ساڵ زیندانی زارا محەممەدیدا لە بەردەم دادگوستەریی شارەی سنە گرد بوونەوە. دەوترێت خودی زارا موحەممەدیش لەم گردبوونەوەیەدا ئامادە بووە.  بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لەم کۆبوونەوەیەدا کە لە سەروبەندی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکیدا بەڕێوە چووە، بەشداربووان بە شێوەی هێمنانە و بە هەڵگرتنی نووسراوە و دروشم بە زمانی کوردی، ناڕەزایەتیی خۆیان لە...

زیاتر
شوبات 14, 2021

سنه‌؛ زارا محه‌ممه‌دی سزای پێنج ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پا

به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا حوکمی ١٠ ساڵ زیندانی زارا محه‌ممه‌دی، چالاكی مه‌ده‌نی و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كولتووری-كۆمه‌ڵایه‌تیی نۆژینی لە لایەن لقی ٤ی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی سنه کرایە پێنج ساڵ. پێشتر لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی سنه‌حوکمی‌١٠ ساڵ به‌ندكرانی به سه‌ر ئەم چالاکە مەدەنییەدا سه‌پاندبوو. ڕۆژی شه‌ممه‌٢٥ی ڕێبه‌ندان (١٣ی فێبریه‌)، زارا محه‌ممه‌دی به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی پۆستێك له‌ئێكاونتی تایبەتی خۆیدا له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئینستاگرام، ئه‌م هه‌واڵه‌ی ڕاگه‌یاندووه‌. ناوبراو...

زیاتر
ته‌مموز 14, 2020

سنه‌؛ زارا محه‌ممه‌دی ١٠ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا

به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، زارا محه‌ممه‌دی چالاكوانی مه‌ده‌نی و ئه‌ندامی «ئەنجومەنی كولتووری-كۆمه‌ڵایه‌تیی نۆژین»، له ‌لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی سنه‌وه‌ ١٠ ساڵ بەندکرانی به سه‌ردا سه‌پا. به‌پێی ئەو حوكمەی بۆ ئه‌م مامۆستای زمانی كوردییه دەرچووە‌، ناوبراو به ‌تۆمه‌تی «دامەزراندنی ده‌سته‌ و گرووپ به‌ مەبەستی تێكدانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی» قورسترین سزای یاسایی، واته‌ ده‌ ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندراوە.دانیشتنی دادگاییكردنی ناوبراو لە ‌ڕێكه‌وتی ٢٧ی ڕێبه‌ندانی...

زیاتر
ئه‌یلول 30, 2019

سنە؛ دووایین زانیارییەکان سەبارەت بە دۆخی سێ ژنی دەستبەسەرکراوەوە

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئێران ڕاه‌پەیکەر، چالاکوانی ژنی خەڵکی مەریوان کە لە مانگی گوڵانی ئەمساڵدا دەستبەسەرکرابوو، هەوتووی ڕابردوو بە دانانی بارمتەی ١٥٠ ملیۆن تمەنی بەشێوەی کاتی ئازادکرا. هەروەها ڕۆژی ڕابردوو پەروین ئەدوایی لە دەستبەسەرگەی فەرمانگەی ئیتلاعاتی سنەوە گوازرایەوە بۆ ناوەندی چاکسازی و پەروەردەی ئەو شارە. لەلایەکی دیکەوە زارا محەممەدی، چالاکوانی مەدەنی و ئەندامی ڕێکخراوی کلتوری-کۆمەڵایەتیی "نوژین" هەروا لە ناوەندی چاکسازی و پەروەردەی...

زیاتر