رۆژئاوا ئارشیڤ - KHRN

كانونی یه‌كه‌م 15, 2019

سێ چالاکوانی کولتوریی کورد لە شاباد دەستبەسەرکران

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ٢٣ی سەرماوەز / ١٢.١٤، هێزە ئەمنییەکانی لەسەر بڕیاری داواکاری گشتیی شاباد هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی سێ چالاکوانی کولتوری بەناوەکانی "سۆهراب مورادی"، "داریوش مورادی" و "ئەحمەد بەساتی" و پاش پشکنینی ماڵەکانیان دەستبەسەریان کردوون. سۆهراب و داریوش موردای دووان لە نووسەرانی ماڵپەڕی کولتوری و ئەدەبیی "هەسارە"ن. هەروەها ئەحمەد بەساتی شاعرێکی کوردی دانیشتووی شابادە و تا ئێستا چەندین کتێبی شعری بڵاوکردووەتەوە. هێزە ئەمنییەکان "بەڕێوەبردنی گردبوونەوەی ناڕەزایی...

زیاتر
تشرینی دووه‌م 12, 2019

کەمال حەسەن رەمەزان لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپاوە بۆ بەندیخانەی ورمێ گەڕێنرایەوە

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی، رۆژی ٢٠ی خەزەڵوەر/ ١١.١١ کەمال حەسەن رەمەزان بەندکراوی سیاسیی کورد کە بە سێدارە سزادراوە، لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە بۆ بەندیخانەی ورمێ گەڕێنراوەتەوە. دەگوترێت، لە ماوەی گواستنەوەی بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپا سەبارەت بە پرسە ناوخۆییەکانی بەندیخانەی ورمێوە لێپرسینەوەی لەگەڵ کراوە. لە ماوەی ساڵانی رابردوودا نوسینگەی تایبەتی فەرمانگەی ئیتلاعات لە بەندیخانەی ورمێ، فەرمانگەی ئیتلاعات و ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ورمێ زۆر جار بەندکراوانی سیاسییان بە مەبەستی کردنەوەی دۆسیەی نوێ...

زیاتر
تشرینی یه‌كه‌م 27, 2019

دوایین زانیاری سەبارەت بە دۆخی دەستبەسەرکراوەکانی خۆپیشاندانی دژ بە هێرشەکەی تورکیا لە ورمێ

بە پێی راپۆرتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە ڕێکەوتی ٢٠ رەزبەر/ ١٠.١٢ دەیان خۆپیشاندەر لە چوارچێوەی گردبوونەوەی ناڕەزایی هاوڵاتیانی ورمێ لە دژی هێرشی ئەرتەشی تورکیا بۆسەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا (ڕۆژئاوا) دەستبەسەرکران. دووان لەو هاوڵاتیانە سزای بەندکرانیان بەسەردا سەپێندراوە. کۆمەڵێکی دیکەش هێشتا هەر دەستبەسەرن و ژمارەیەکیش بە دانانی بارمتە ئازاد کراون. دوو ژن بە ناوەکانی "سومەیە ساکانی" و "کەوسەر ئیسماعیلی" پاش ئەوەی دەستبەسەر کران بۆ بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ گوازراونەتەوە و هێشتا...

زیاتر
تشرینی یه‌كه‌م 26, 2019

گواستنەوەی چالاکوانێکی کورد بۆ بەندیخانەی دیزڵ ئاباد و دەستبەسەرکردنی چالاکوانێکی کرێکاری لە سنە

بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، رۆژی ٢٨ی رەزبەر/ ١٠.٢٠، "یاسر نوری"، چالاکوانی کوردی خەڵکی جوانڕۆ پاش ئەوەی بۆ دادگای ئەم شارە بانگ کرا، بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای چوار مانگ بەندکران، بۆ بەندیخانەی دیزڵ ئابادی کرماشان گوازرایەوە. ئەم چالاکوانە کوردە، ١٥ی پوشپەڕی ١٣٩٤/ ۲۰۱۵.۰۷.۰۶ دەستبەسەرکرا و بۆ ماوەی سێ مانگ لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی کرماشان (ناسراو بە دەستبەسەرگەی مەیدانی نەفت) لێپرسینەوەی لەگەڵ کرا و پاشان بە بارمتە...

زیاتر
تشرینی یه‌كه‌م 16, 2019

پاش هێرشەکەی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوا، دەیان هاوڵاتیی کورد لە رۆژهەڵات دەستبەسەر کران

دوابەدوای هێرشی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان، هاوڵاتیيانی کورد لە زۆربەی شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و هەروەها لە تاران گردبوونەوەی ناڕەزایەییان رێکخست. بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، دەیان هاوڵاتی کورد بە هۆی بەشداریان لە گردبوونەوە ناڕەزاییەکاندا لەلایەن ناوەندە ئەمنی و سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بانگ کران و دەستبەسەر کران. لە رۆژانی رابردوودا بە شێوەیەکی بەربڵاو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وێنە و ڤیدیۆی گردبوونەوەکان لە شارەکانی سنە، کرماشان، مەریوان، بانە، سەقز، سەردەشت، ورمێ،...

زیاتر
تشرینی یه‌كه‌م 15, 2019

سێ چالاکوانی کرێکاری سەبارەت بە گردبوونەوەی ناڕەزایی دژ بە هێرشی تورکیا بانگ کران

لە ماوەی رۆژانی رابردوودا هەر سێ چالاکوانی کرێکاریی سەید عەلی حوسێنی، مەحمود ساڵحی و عوسمان ئیسماعیلی سەبارەت بە گردبوونەوەکان دژی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان بۆ ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی بانگ کراون. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی، رۆژی ٢١ی رەزبەر/ 10.12 سەید عەلی حوسێنی خەڵکی شاری سەقز لەلایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە بانگ کراوە و سەبارەت بە گردبوونەوەی خەڵک دژی هێرشەکەی تورکیا لێپرسینەوەی لەگەڵ کراوە. لەلایەکی دیکەشەوە، مەحمود ساڵحی...

زیاتر
تشرینی یه‌كه‌م 13, 2019

ژمارەیەک لە بەشداربووانی گردبوونەوەی ناڕەزایی دژ بە هێرشەکانی تورکیا لە مەریوان دەستبەسەر کران

رۆژی ١٩ی رەزبەر/ 10.11 هێزە ئەمنییەکان لە شاری مەریوان هێرشیان کردە سەر گردبوونەوەی ناڕەزایی خەڵک دژ بە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان. هەروەها سەرلەبەیانی ڕۆژی ڕابردوو لانیکەم شەش کەس لە شوێنی کارەکانیان دەستبەسەر کران. سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەیەوە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی گوت: "کاتێک بەشداربووانی گردبوونەوە ناڕەزاییەکە گەیشتنە نزیک فەرمانگەی ئیتلاعاتی مەریوان، هێزەکانی ئەم ناوەندە ئەمنییە هێرشیان کردە سەر خۆپیشاندەران و ژمارەیەک کە لە...

زیاتر
تشرینی یه‌كه‌م 11, 2019

کەشی ئەمنی لە سنە بۆ ڕێگریکردن لە ئەگەری ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر هێرشەکانی تورکیا

سەرچاوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤ لە سنە باس لەوە دەکەن هێزێکی بەرچاوی دژەشۆڕش و گاردی تایبەت لە سەرجەم شەقامەکانی نزیک بە مەیدانی ئازادی سنە جێگیرکراون. بە پێی زانیارییەکان، لە پاشیوەڕۆی ڕۆژی رابردووەوە لە شەقامەکانی سەفەری (ئاویەر)، وەکیل، فیردەوسی، ژاندارمێری، حەسەن ئاوا، شەشوم بەهمەن، بۆ ڕێگریکردن لە ئەگەری ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر بە هێرشی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان کەشی ئەمنی پێکهاتووە. لەلایەکی دیکەوە، بەیانیی ڕۆژی ڕابردوو کۆمەڵێک پاریزەری کورد لە...

زیاتر