دەستبەسەرکردنی چالاکوانانی ژینگەپارێز ئارشیڤ - KHRN
سنه؛ چالاكێكی ژێنگه‌پارێز لەلایەن هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ر كرا
به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافی مرۆڤی كوردستان، كاتژمێر ٢ی سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ پێجشه‌ممه ٦ی خه‌رمانان، هێزه ئه‌منییه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ئێران لە شاری سنه، چالاكێكی ژێنگه‌پارێزیان به ناوی خه‌بات مه‌فاخێری له ماڵه‌كه‌ی خۆێدا ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.ده‌وترێ هێزە ئەمنییەکان لە کاتی دەستبەسەرکردنی ئه‌م ئه‌ندامه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی سه‌وزی كوردستاندا لێیان داوە و سووکایەتییان پێ کردووە و دوای پشکنینی ماڵەکەی، دەستیان بە سەر ژماره‌یه‌ك کەلوپەلی شه‌خسی و مۆبایلی ئەندامانی بنه‌ماڵه‌كه‌شیدا...
زیاتركامێران؛ چالاكێكی ژینگەپارێز له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا
به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٨ی گه‌ڵاوێژ، فه‌ریاد عه‌بدی، چالاكی ژینگه‌پارێز و ئه‌ندامی لقی كوردستانی حیزبی وه‌حده‌تی میللی، له كتێبفرۆشییه‌كه‌یدا له شاری كامێران، له لایەن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی سه‌ر به ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.ده‌وترێ ناوبراو بۆ لێپرسینه‌وه ڕه‌وانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه كراوه.فەریاد عەبدی پێشتریش له ساڵی ٨٦دا به تۆمەتی هاوكاریكردن له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كاندا ماوه‌ی دوو ساڵ زیندانی كرابوو.له دوو...
زیاترسنه؛ فه‌رانه‌ك جه‌مشیدی، چالاكی ژینگه پارێز ده‌ستبه‌سه‌ر كرا
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ٨ی پووشپه‌ڕ/٢٨ی ژوئن هێزه‌ئه‌منیه‌تییه‌كانی سه‌ربه ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه، هه‌ڵیانكوتایه‌سه‌ر ماڵی فه‌رانه‌ك جه‌مشیدی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی كوردستان، و ده‌ستبه‌سه‌ریان كردوه، بنه‌ماڵه‌ی خانمی جه‌مشیدی ڕایانگه‌یاند، كه‌سانی لیباس شه‌خسی، سه‌ره‌ڕای پشكنینی ماڵه‌كه‌یان، بڕێك‌كه‌ل و په‌لی ناوبراو وه‌ك كۆمپیته‌ر و مۆبایله‌كه‌شیان له‌گه‌ڵ خۆیان بردوه.پێده‌چێ ئه‌م چالاكی ژینگه‌پارێزه، بۆ لێپرسینه‌وه ڕه‌وانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعات كرابێ. فه‌رانك جه‌مشیدی پێشتریش له‌پاییزی ١٣٩٧له‌كاتی...
زیاتردلێر خوسرەوی، چالاکوانی ژینگەپارێز لە سنە دەستبەسەرکرا
بەگوێڕەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ١١ی ڕەشەمە / ٠٣.٠١ کاروانێکی هێزە ئەمنییەکانی سەربە ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی دلێر (یەدوڵلا) خوسرەوی لە گوندی "زەنان" و پاش پشکنینی ماڵەکە دەستبەسەریان کردووە. دلێر خوسرەوی ئەندامێکی ئەنجومەنی سەوزی کوردستانە، ناوبراو پاش دەستبەسەرکرانی براوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە و تا ئێستا لەژێر لێکۆڵینەوەدا بووە. دلێر خوسرەوی پێشتر لە ساڵی ١٣٨٥ دا / ٢٠٠٦ بەتۆمەتی هاوکاریکردنی حیزبێکی...
زیاترشادمان بەنی بەشەر، چالاکوانی مەدەنی لە سنە دەستبەسەرکرا
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی کە ڕۆژی پێنج شەممە ٢٤ی ڕێبەندان / ٠٢.١٣، "شادمان بەنی بەشەر"، چالاکوانی ژینگەپارێز و یەک لە ئەندامانی "گروپی شاخەوانیی چل چەمە" لە شەقامێکی شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکراوە و بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە گواستراوەتەوە. دەگوترێت ئەو چالاکوانە مەدەنییە ڕۆژی ڕابردوو پەیوەندییەکی تەلەفۆنی بە بنەماڵەکەیەوە کردووە و ئاگاداری کردوونەتەوە کە دەستبەسەرکراوە.
زیاترسابر قادری دەستبەسەرکرا و سیروان ڕەحیمی هێشتا لە ژێر لێکۆڵینەوە دایە
چالاکوانێکی مەدەنیی خەڵکی دێولان بەناوی "سابر قادری" ڕۆژی دووشەممە ١٨ی سەرماوەز / ١٢.٠٩ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکراوە. هاوکات "سیروان ڕەحیمی" چالاکوانێکی مەدەنیی دیکەی خەڵکی دێولان پاش تێپەڕبوونی دوو مانگ لە دەستبەسەرکرانەکەی هێشتا لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی کە سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیە هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی "سابر قادری" و پاش پشکنینی ماڵەکە ئەو چالاکوانە مەدەنییەیان دەستبەسەرکردووە و بردوویانە بۆ شوێنێکی نادیار. دەگوترێت ئەو چالاکوانە مەدەنییە...
زیاتر