دەستبەسەرکردنی هاوڵاتیان ئارشیڤ - KHRN
لە ورمێ دوو هاووڵاتی لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە ڕەوانەی زیندان کران
بهپێی ئهو زانیارییانهی كهوتۆتهدهست تۆڕی مافهكانی مرۆڤی كوردستان، دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی بۆکان بە ناوەکانی ڕەزا ئیبراهیمی و تۆفێق ڕاد دوای ٤٥ ڕۆژ لێپرسینەوە لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێوە ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ئەم شارە کراون. ئەم دوو هاووڵاتییە لە ڕێکەوتی ١ی جۆزەرداندا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری بۆکان دەستبەسەر کران و گواسترانەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ. ئەم هاووڵاتییانە لە ڕێکەوتی ١٥ی پووشپەڕدا دوای کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکان...
زیاترهێزە ئەمنییەکان هاووڵاتییەکیان لە بۆکان دەستبەسەر کرد
بهپێی ئهو زانیارییانهی كهوتۆته دهست تۆڕی مافهكانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ٧ی گەلاوێژ هێزە ئەمنییەکان هاووڵاتییەکی کوردیان بە ناوی چیا ئاغابەیگپوور لە شاری بۆکان دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە. بە دەستبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییەوە، تەنها لە یەک حەفتەی ڕابردوودا لانیکەم ١١ هاووڵاتی و چالاکی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری بۆکان دەستبەسەر کراون. تۆڕی مافهكانی مرۆڤی كوردستان ڕۆژی چوارشەممە ٦ی گەلاوێژ هەواڵێکی بڵاو کردبۆوە...
زیاترژمارەیەک لە هاووڵاتییە ناڕازییەکانی گەڕەکی دەرەدرێژی کرماشان دەستبەسەر کران
لەم ڕۆژانەی دواییدا و دوابەدوای بەڕێوەچوونی گردبوونەوەی ناڕەزایی لە گەڕەکی دەرەدرێژ (مەهدییە)ی کرماشان، ژمارەیەک لە دانیشتووانی ئەم گەڕەکە لە لایەن هێزە ئەمنی - ئینتیزامییەکانەوە دەستبەسەر کراون. سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کرماشانەوە وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «دەستبەسەرکراوان کە ژمارەیان نزیکەی ١٥ کەس دەبێ، کۆمەڵە هاووڵاتییەکی ئاسایین کە لەبەر خۆپیشاندانەکانی ئەم ڕۆژانەی دوایی لە گەڕەکی دەرەدرێژی کرماشان دەستبەسەر کراون. هێزە ئەمنی و...
زیاتردوو هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنە دەستبەسەر کران
ڕۆژی ڕابردوو ١٤ی پووشپەڕ دوو هاووڵاتیی کوردی خەلکی گوندی "شیان"ی سنە بە ناوەکانی بێهزاد مەحموودی و نەژاد عەزیزی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران و گواسترانەوە بۆ شوێنێکی نادیار.بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو هيزە ئەمنییەکان بە چەند ئۆتۆمبیل چوونەتە گوندی شیانی سنە و بەبێ هیچ حوکمێکی یاسایی بێهزاد مەحموودی و نەژاد عەزیزییان دەستبەسەر کردووە. هيزە ئەمنییەکان هیچ هۆکارێکیان...
زیاترگواستنەوەی منداڵێکی تۆمەتباری سیاسی لە دەستبەسەرگەوە بۆ کانوونی ئیسڵاح و تەربیەتی سنە
ژینا حەسەنی موقەدەم، ١٦ ساڵان و خەڵکی سەقزی پارێزگای کوردستان کە لە ڕێکەوتی ٢٨ی جۆزەردانەوە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەم شارە دەستبەسەر کرابوو، لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە گواستراوەتەوە بۆ کانوونی ئیسڵاح و تەربیەتی سنە.سەرچاوەیەکی ئاگادار بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: « ژینا حەسەنی موقەدەم کە پێشتر ببووە ئەندامی حیزبێکی ئۆپۆزیسیۆنی کوردی لە هەرێمی کوردستان و چەند مانگێک لە مقەڕی ئەم حیزبە مابوویەوە،...
زیاترهێزە ئەمنییەکان هاووڵاتییەکی کوردیان لە پاوە دەستبەسەر کرد
بەپێی ئەو زانیارییانەی بە دەستی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی ٢٦ی جۆزەردان هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی سیروان ئێناخی دانیشتووی گوندی «سەریاس»ی پاوە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە. دەوترێت هێزە ئەمنییەکان هەروەها دەستیان بەسەر کەلوپەلی شەخسیی ناوبراودا، لەوانە لەبتاب و مۆبایل، گرتووە. تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر تۆمەت و شوێنی ڕاگرتنی ئەم هاووڵاتییە بەردەست نەکەوتووە.
زیاترورمێ؛ ئازادبوونی دوو هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی کورد بە دانانی بارمتە
ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ی جۆزەردان، دوو هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی کورد بە ناوەکانی ئەحمەد مەحموودیان و عەلی ئێعجاز بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی لە زیندانی ناوەندیی ورمێ ئازاد کران. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ئاگادار کراوەتەوە کە ئەحمەد مەحموودیان خەڵکی «میرئاوا»ی سەردەشت و عەلی ئێعجاز خەڵکی ماکۆ، لە ڕێکەوتی ١ی جۆزەردانەوە لە لایەن هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سپاوە لە سەڵماس دەستبەسەر کرابوون و گواسترابوونەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئەم دەزگا ئەمنییە...
زیاتردەستبەسەرکردنی بەربڵاوی هاووڵاتییان و چالاکوانانی کورد؛ دەستبەسەرکردنی لانیکەم ٢٤ کەس لە ماوەی چوار ڕۆژدا
لە درێژەی شهپۆلی نوێ و بهربڵاوی دهستبهسهركردنی هاووڵاتییان و چالاكوانانی كورد لە شارە جیاوازەکاندا کە لە ڕۆژی شەممە ٢٠ی بەفرانبارەوە (۹ی ژانویه ۲۰۲۱) دەستی پێ کردووە، رۆژی ڕابردوو هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی عادڵ پەروازە لەلایەن هێزە ئەمنییەکان لە مەریوان دەستبەسەر کراوە. بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ژمارەی دەستگیرکراوانی ئەم دواییانە لە شارەکانی مەهاباد، بۆکان، ڕەبەت لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژائاوا و سنە، مەریوان، سەوڵاوا...
زیاترپاوه؛ دهستبهسهركرانی پێنج هاووڵاتیی كوردی خهڵكی گوندی «زهردۆیی» دوای بانگهێشتكردنیان بۆ ئیتلاعاتی سپا
بهپێی زانیارییهكانی تۆڕی مافهكانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی سێشهممه ٢٠ی گهڵاڕێزان، پێنج هاووڵاتیی خهڵكی گوندی «زهردۆیی» پاوه له پارێزگای كرماشان به ناوهكانی بیلال بابایی، بێهنام وهیسی، یاسر حهیدهری، ئهحمهد بیابانی و سمكۆ مهحموودی، دوای بانگهێشتكردنیان له رێگهی تهلەفۆنهوه بۆ ئیتلاعاتی سپای پاوه دهستبهسهر كران. له ناو ئهم كهسانهدا، سمكۆ حهیدهری به دانانی بارمته ئازاد كراوه و ئهو چوار هاووڵاتییهكهیتر هێشتا ههر دهستبهسهرن. دهستبهسهركردنی ئهم كهسانه دوابهدوای ئەو...
زیاتر