دیواندەرە ئارشیڤ - KHRN

ئازار 30, 2024

ئومید قەدیمی، لە ئەندامانی بنەماڵەی دادخوازان، سزای بەندکران و پارەی بەسەردا سەپا

ئومید قەدیمی، برای فواد قەدیمی لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە دیواندەرە، لە لایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ئەم شارەوە بە تۆمەتی «ئەندامبوون لە کۆمەڵەدا»، «بڵاوکردنەوەی درۆ بە مەبەستی تێکدانی ڕای گشتی» و «بانگەشەی دژ بە حکومەت» بە گشتی سزای ٤٠ مانگ بەندکران و ٨ میلیۆن و پێنسەد هەزار تمەن سزای پارەی بەسەردا سەپا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، کۆبوونەوەی دادگاییکردنی...

زیاتر

دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە دیواندەرە

ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی ڕێبەندان (١٣ی فێبرییە) هاووڵاتییەکی خەڵکی دیواندەرە بە ناوی کاوە چووپانی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەم شارەدا دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ٢٤ی ڕێبەندان (١٣ی فێبرییە) هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر شوێنی کارەکەی کاوە چووپانی لە شاری دیواندەرەدا و ئەم هاووڵاتییەیان بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەر کردووە. تا ئێستا لەسەر شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتەکانی...

زیاتر
تشرینی یه‌كه‌م 2, 2023

خەسرەو فەتحی، لە ئەندامانی بنەماڵەی دادخوازانی دیواندەرە، بە بارمتە ئازاد کرا

بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە ١٠ی ڕەزبەر (٢ی ئۆکتۆبەر) خەسرەو فەتحی، کوڕی حەیبەڵڵا فەتحی لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە دیواندەرە، دوای ١٨ ڕۆژ دەستبەسەربوون بە دانانی بارمتەی ٧٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئەم شارە ئازاد کراوە. ئەم هاووڵاتییە کوردە ڕۆژی ٢٤ی خەرمانان (١٥ی سێپتامبەر) لە لایەن هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرا و...

زیاتر

گوشاری دامودەزگا ئەمنییەکان بۆ هەڵوەشاندنەوەی ڕێوڕەسمی ساڵیادی گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە شارەکانی کرماشان، ورمێ، دیواندەرە و پیرانشاردا

ئەمڕۆ ٢٩ی خەرمانان (٢٠ی سێپتامبەر) یەکەمین ساڵڕۆژی گیانبەختکردنی مینوو مەجیدی، ڕەزا شەهپەڕنیا، فەرجاد دەروێشی، موحسین محەممەدی و زەکەریا خەیاڵ، لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە شارەکانی کرماشان، ورمێ، دیواندەرە و پیرانشار بوو. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، هێزە ئەمنی و چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی بە ئامادەبوونی بەربڵاو لەو شوێنانەدا کە پێشتر بنەماڵەی ئەم گیانبەختکردوانە بۆ بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی ساڵیادیان دەسنیشانیان کردبوو، ڕێگرییان...

زیاتر

بەردەوامبوونی دەستبەسەرکردنی بنەماڵەی دادخوازان؛ دەستبەسەرکردنی ئومید قەدیمی، برای فواد قەدیمی لە گیانبەختکردوانی دیواندەرە

بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ١٦ی خەرمانان (٧ی سێپتامبەر) ئومید قەدیمی، برای فواد قەدیمی لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە دیواندەرە، لە شەقامێکی ئەم شارەدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. ئومید قەدیمی لەم حەفتانەی دواییدا چەندین جار لەبەر چالاکییەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا لە لایەن دامودەزگا ئەمنییەکانەوە بانگهێست و لێپرسینەوەی لێ کرابوو. دامودەزگا ئەمنییەکانی...

زیاتر

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی نۆجێژنەی گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە شارە جیاوازەکانی کوردستاندا

ئەمڕۆ چوارشەممە ٧ی پووشپەڕ (٢٨ی ژوەن) هاوکات لەگەڵ جێژنی قورباندا و سەرەڕای جێگیرکردنی بەربڵاوی هێزە ئەمنییەکان و هەڕەشەکردن لە بنەماڵەی دادخوازان، ڕێوڕەسمی نۆجێژنەی گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە شارەکانی مەهاباد، بۆکان، دیواندەرە، سنە و... بە ئامادەبوونی بەربڵاوی خەڵک بەڕێوە چوو. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە لە ڕۆژی ڕابردووەوە دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسداران و ئیدارەی ئیتلاعاتی شارە جیاوازەکانی کوردستان لە ڕێی تەلەفۆنەوە...

زیاتر
حوزه‌یران 5, 2023

کوشتنی دوو ژن لە شارەکانی ئیلام و دیواندەرە

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دوو ژن لە شارەکانی ئیلام و دیواندەرە بە دەستی پیاوانی بنەماڵەکانیان کوژراون. ناسنامەی یەک لەم دوو ژنە، ڕۆژین عەزیمی، ١٨ ساڵان و خەڵکی گوندی «ئاخکەند»ی دیواندەرە ڕاگەیەنراوە. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، دوو ڕۆژ لەمەوپێش ژنێکی لاوی ١٨ ساڵانی خەڵکی گوندی «ئاخکەند»ی دیواندەرە بە ناوی ڕۆژین عەزیمی بە دەستی براکەی و بە چەکوش کوژراوە. دەوترێت هۆکاری ئەم...

زیاتر

نادیاربوونی چارەنووسی دوو هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی کورد لە دیواندەرە

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لەسەر چارەنووسی دوو هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی دیواندەرە بە ناوەکانی پەیمان ئەحمەدیان و مەنووچێهر ڕەزایی کە لە ڕێکەوتی ١٨ی گوڵاندا (٨ی مەی) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەم شارەدا دەستبەسەر کراون، هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە. سەرەڕای تێپەڕینی چوار ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکردنی ئەم دوو هاووڵاتییەدا، تا ئێستا لەسەر شوێنی راگرتن و تۆمەتی سەر ئەم کەسانە هیچ زانیارییەک بەردەست...

زیاتر