ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چالاكی كرێكاری ئارشیڤ - KHRN

ئه‌یلول 24, 2019

سنە: خەلیل کەریمی بۆ بەندیخانە گواسترایەوە، نەبەز کیانپور بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

رۆژی یەکی رەزبەر/ 09.22 خەلیل کەریمی چالاکی کرێکاری بۆ تێپەڕاندنی سزای دوومانگ بەندکران بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سنە گواسترایەوە. هەروەها نەبەز کیانپور بە دانانی بارمتەی ١٠٠ میلیۆن تمەنی لە بەندیخانەی سنە ئازاد کرا. بە پێی زانیارییەکانی تۆری مافەکانی مرۆڤی کوردستان، خەلیل کەریمی چالاکی کرێکاری و ئەندامی یەکێتی ئازادی کرێکارانی ئێران لە ناوەڕاست مانگی پاییزی ساڵی رابردوو لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئیسلامی سنەوە بە تۆمەتی پڕوپاگەندە...

زیاتر
ئه‌یلول 7, 2019

دوو چالاکی کرێکاری لە سەقز دەستبەسەر کران

شەوی ١٣ی خەرمانان/.۲۰۱۹.٠٩.٠٤ دوو چالاکی کرێکاری بە ناوەکانی سەید عەلی حوسێنی و کامران ساختومانگەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سەقز دەستبەسەر کران. بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەو دوو چالاکە کرێکارییە گواستراونەتەوە بۆ  ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە. دەگوترێت، هێزە ئەمنییەکانی سەر بە وەزارەتی ئیتلاعات گەمارۆی باخەکەی سەید عەلی حوسێنی لە گوندێکی ده‌ڤه‌ری سەقز دەدەن و ئەو وێرای کامران ساختومانگەر دەستبەسەر دەکەن. بە پێی هەواڵەکان، پاش چەند کاتژمێر...

زیاتر
ئاب 31, 2019

چالاکێکی کرێکاری لە سنە دەستبەسەر کرا/ دایکیشی رەوانەی نەخۆشخانە کرا

شەوی چوارشەمە ٦ی خەرمانانی ١٣٩٨ی هەتاوی/ ٢٠١٩.٠٨.٠٦ ئارام زەندی چالاکی کرێکاری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. هاوکات مریەم میرەکی دایکی ئەو چالاکە کرێکارییە پاش دەستبەسەرکردنی رۆڵەکەی، توشی زه‌ختی رۆحی و جەستەیی دەبێت و رەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت. بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، هێزە ئەمنییەکان لەگەڵ دەستبەسەرکردنی، دەستیان داوەتە توندووتیژی بەرامبەر بەو چالاکە کرێکارییە. دەگوترێت لە کاتێکدا ئارام زەندی...

زیاتر