ده‌سبه‌سه‌ر كردنی هاوڵاتیان ئارشیڤ - KHRN

هاووڵاتییەکی کورد لە سنە دەسبەسەر کرا

رۆژی ٣٠ی گەلاوێژ/2019.08.22 موحسین سەعیدپوور هاووڵاتی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی لە سنە دەسبەسەر کرا. بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، دوای ئەوەی هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە کوردە، دەستیان گرتووە بە سەر هەندێک لە کەرەسەکانی و ماڵەکەشیان پشکنیوە و پاشان خۆشیان دەسبەسەر کردووە و گواستویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. تا ئێستا هیچ هەواڵێک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەر کردن و چارەنوسی لەبەر دەست...

زیاتر

ئەکبەر گەوێڵی دەسبەسەر کرا / ئەو چالاکە مەدەنییە مانگرتنی راگەیاند

رۆژی دووشەمە ٢٩ی گەلاوێژ/٢٠.٠٨.٢٠١٩، ئەکبەر گەوێڵی چالاکی مەدەنی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە گەڕەکی فەیزئاوای شاری سنە دەسبەسەر کرا، ئەو چالاکە مەدەنییە پاش دەسبەسەر کردنی دەستبەجێ دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن. بە پێی ئەو زانیارییانەی دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان کەوتوون، لە کاتێکدا ئەکبەر گەوێڵی تازە لە تارانەوە بۆ سنە گەڕابوویەوە، هێزە ئەمنییەکان دەکەونە شوێن ئۆتۆمبێلەکەی و سەرەنجام لە گەڕەکی فەیزئاوا پێش بە ئۆتۆمبێلەکەی دەگرن....

زیاتر

دوو هاووڵاتی کورد لە گوندی نێی مەریوان دەستبەسەر کران

لە رۆژانی رابردوودا هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی دوو هاووڵاتی کوردی دانیشتووی گوندی نێی سەر بە شاری مەریوانیان بە ناوەکانی ئاران نیک پەی و عەبووڵلا بەشتام دەستبەسەر کردووە. بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئێوارەی رۆژی یەکشەمە ۲۷ی گەلاوێژ/18.08.2019 هێزە ئەمنییەکان لە گوندی نێی مەریوان بە بێ مۆڵەتی یاسایی ئەو دوو گەنجەیان لە ناو گوندەکە دەستبەسەر کردووە. تا ئێستا نەزانراوە هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی بە چ...

زیاتر

گواستنەوەی عادڵ سالم فەرد بۆ زیندانی ورمێ

رۆژی ٢٤ی گەلاوێژ عادڵ سالم فەرد هاووڵاتی کورد کە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرابوو، پاش دوو مانگ بۆ زیندانی ناوەندی ورمێ گواسترایەوە. بە پێی زانیارییەکانی تۆری مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەو هاووڵاتییە کوردەی خەڵکی شاری شنۆ رۆژی ٢٦ی جۆزەردانی ١٣٩٨ هەتاوی (مانگی شەشی ٢٠١٩) وێڕای هاوولاتییەکی دیکە بە ناوی جوبرەئیل سالم فەرد لەلایەن هێزەکانی سه‌ر به‌ ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه‌ لە شنۆ دەستبەسەر کرابوو. زانیارییەکان باس...

زیاتر

حوسێن کەمانگەر دوایی شه‌ش مانگ له‌گه‌ڵ بنەماڵەكه‌ی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فونی كرد

حوسێن کەمانگەر چالاکوانی کورد کە لە ١٥ی بەفرانباری ساڵی رابردوو لە ده‌سبه‌سه‌رگه‌ی ئیدارەی ئیتلاعات راگیراوە، رۆژی رابردوو توانی دوای شەس مانگ بێ هەواڵی له‌گه‌ڵ بنەماڵەكه‌ی پەیوەندییه‌کی تەلەفوونی هەبێت. سەرچاوەیەکی ئاگادار لە شاری کامیاران وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت « دوایین په‌یوه‌ندی ته‌له‌فونی حوسێن كه‌مانگه‌ر لە ۱۷ی بەفرانباری/06.02.2019 ساڵی ڕابردوو بووه‌، له‌و ماوه‌یه‌ به‌دواوه‌وه‌  بنەماڵەی هیچ ئاگاداریان لە باروودۆخی ئەو...

زیاتر

دەسبەسەر کردنی”برهان کەمانگەر” لە شاری کامێران

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەکان" برهان کەمانگەر" هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری کامێرانیان لە شوێنی کارەکەی دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووه‌تەوە. ئه‌و هاوڵاتییه‌ له‌ ئەندامانی گرووپی"کوراڵ" و هەروەها خوشکەزای" حوسێن کەمانگەر" ئەو چالاکوانە کوردەیە کە لە بەفرانباری ساڵی رابردووەوه‌ لە دەسبەسەریدایە. سەرچاوەیەکی ئاگادار لە شاری کامێران وێرای پشتڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت:« بەیانی ئەمڕۆ، سێشەممە ۱۵ی گەلاوێژ/06.08.20190 هێزە ئەمنییەکان رۆیشتوونەتە دوکانی مۆبایل...

زیاتر