خەلیل ئەسەدی بوژانی ئارشیڤ - KHRN
کرماشان؛ ئازادبوونی خەلیل ئەسەدی بووژانی و مستەفا باقری ئاشنا
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، مستەفا باقری ئاشنا دوای کۆتاییهاتنی حوکمەکەی ئەمڕۆ لە زیندانی دیزڵئاوای کرماشان ئازاد کرا. هەروەها خەلیل ئەسەدی بووژانی حەفتەی ڕابردوو پاش کۆتاییهاتنی حوکمەکەی لە زیندان ئازاد کراوە. ئەم دوو چالاکە کوردە لەگەڵ سەید ئەردەشیر مووسەوی لە ڕێکەوتی ١١ی ڕێبەندانی ئەمساڵدا بۆ تێپەڕاندنی حوکمی زیندانەکەیان خۆیان ڕادەستی زیندانی دیزڵئاوای کرماشان کردبوو. مستەفا ئەحمەدیان، پارێزەری ئەم چالاکە کوردانە، وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە...
زیاتركرماشان؛ بهڕێوهچوونی بریاری زیندانی سێ چالاكوانی فهرههنگی و مهدهنیی كورد
به پێی زانیارییهكانی تۆری مافهكانی مرۆڤی كوردستان، ئهردهشیر مووسهوی، مستهفا باقری ئاشنا و خهلیل ئهسهدی بوژانی، دوێنێ بۆ جێبهجێ كردنی حوكمهكهیان خۆیان به زیندانی دێزڵ ئاوای كرماشان ناساند. ئهردهشیر مووسهوی و مستهفا باقری ئاشنا له گهڵ دوو چالاكوانی كوردی دیكه به ناوهكانی شههریار تههماسبی وئهرسهلان هیدایهتی له ڕێكهوتی ١٤ی پووشپهڕ(٤ی جولای)، له لایهن دهزگای ئیتلاعاتی سپای پاسدارانهوه دهستبهسهر كران، دوای دوو مانگ مانهوه له بارودۆخێكی...
زیاترخەلیل ئەسەدی بوژانی بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی دیزڵ ئابادی کرماشان ئازادکرا
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ٢٩ی ڕێبەندان / ٠٢.١٨، "خەلیل ئەسەدی بوژانی"، چالاکوانی مەدەنی و یەک لە دەستبەسەرکراوەکانی خۆپیشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەر لە کرماشان بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ ملیۆن تمەنی لە بەندیخانەی دیزڵ ئاباد ئازادکراوە. ئەو چالاکوانە مەدەنییە ڕۆژی ٢٩ی خەزەڵوەر / ٢٠١٩.١١.٢٠ لە ماڵەکەی لە گەڕەکی جافرئاوای کرماشان دەستبەسەرکرابوو و ڕۆژی ٢ی بەفرانبار / ٢٠١٩.١٢.٢٣ گواسترابووەوە بۆ بەندیخانەی دیزڵ ئاباد. سەرچاوەیەکی نزیک بەو چالاکوانە مەدەنییە لە لێدوانێکدا...
زیاترسێ دەستبەسەرکراوی خۆپیشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەر لە کرماشان بە بەندکران سزادران
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لقی ٣ی دادگای شۆڕشی کرماشان سێ دەستبەسەرکراوی خۆپیشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەر بەناوەکانی "خەلیل ئەسەدی بوژانی"، "سۆحبەت ئومێدی" و "مێهدی ئیبدالی"ی لە دۆسیەکی هاوبەشدا بە ١٧ ساڵ و ٦ مانگ بەندکران سزاداوە و دۆسییەی "مەحێدین ئەسغەری"ش نێردراوە بۆ دادگای سزادانی کرماشان. بەپێی ئەو سزایانە، "خەلیل ئەسەدی بوژانی" بە تۆمەتی "پیلانگێڕی دژ بە ئاسایشی وڵات" بە سێ ساڵ و نیو و بە تۆمەتی "ئەندامبوونی...
زیاترکرماشان؛ دوو چالاکوانی کولتوری بە دانانی بارمتە ئازادکران و چالاکوانێکی یارسان هەروا دەستبەسەرە
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا "مەحێدین ئەسغەری" و "سوحبەت ئومێدی" دوو چالاکوانی کولتوریی کورد بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ ملیۆن تمەنی ئازادکراون، هەروەها بۆ ئازادی کاتی "خەلیل ئەسەدی بوژانی"، چالاکوانی مەدەنیی یارسان بارمتەی ٢١٠ ملیۆن تمەنی دیاریکراوە، بەڵام بە هۆی ئەوەی کە بنەماڵەکەی نەیانتوانیوە ئەو بارمتەیە دابین بکەن بۆیە ئەو هێشتا لە بەندیخانەی کرماشان دەستبەسەرە. محەێدین ئەسغەری و سوحبەت ئومێدی ڕۆژی ٨ی...
زیاترخەلیل ئەسەدی بوژانی، چالاکوانی مەدەنیی یارسان گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی دیزڵ ئاوای کرماشان
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە ٢ی بەفرانبار / ١٢.٢٣، "خەلیل ئەسەدی بوژانی"، چالاکوانی مەدەنیی باوەڕمەند بە ئایینی یاری (یارسان) لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە بۆ بەندیخانەی دیزڵ ئاوای کرماشان گوازراوەتەوە. ئەو چالاکوانە مەدەنییە ڕۆژی ٢٩ی خەزەڵوەر / ١١.٢٠ لە جافرئاوای کرماشان دەستبەسەرکرابوو. سەرچاوەیەکی متمانەپێکراوە لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان سەبارەت بەو بابەتە دوا و گوتی: "ناوبرا ڕۆژی ڕابردوو پەیوەندییەکی تەلەفۆنی بە بنەمەڵەکەیەوە...
زیاترچالکوانێکی مەدەنیی یارسان لەلایەن ئیتلاعاتی سپای کرماشانەوە دەستبەسەرکراوە
بەگوێڕەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خەزەڵوەر / ١١.٢٠، خەلیل ئەسەدی بوژانی، چالاکوانی مەدەنیی یارسان لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە لە ماڵەکەی خۆی لە گەڕەکی جافرئاوای کرماشان دەستبەسەرکراوە. سەرچاوەیەک لەو بارەیەوە بۆ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان دووا و گوتی: "هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە چەندین ئۆتۆمبێلەوە هەڵیانکوتایە سەر ماڵی خەلیل ئەسەدی بوژانی، دەرگاکەیان شکاند و چوونە ناو ماڵەکەوە. ئەو هێزانە پاش پشکنینی...
زیاتر