خۆپێشاندانەکانی ئێران ئارشیڤ - KHRN

كانونی دووه‌م 17, 2020

دەستبەسەرکراوێکی خۆپیشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەر لە ورمێ بە ٥ ساڵ بەندکران سزادرا

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤ، "پەرویز ناسری"، یەک لە دەستبەسەرکراوانی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی مانگی خەزەڵوەر دژ بە بەرزبوونەوەی کوتوپڕی نرخی بەنزین، لەلایەن لقی دوو دادگای شۆڕشی ورمێوە بە تۆمەتی "هاوکاریکردنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)" بە ٥ ساڵ بەندکران سزادراوە. ڕۆژی ڕابردوو ٢٦ی بەفرانبار / ٠١.١٦، سزای سەرەتایی بە پارێزەری پەرویز ناسری ڕاگەیەندراوە. ئەوە لە کاتێکدایە کە دانیشتنی دادگایی ئەو هاوڵاتییە کوردە بە بێ ئاگادارکردنەوەی پارێزەرەکەی...

زیاتر
كانونی یه‌كه‌م 26, 2019

هێزە سەربازییەکان کەشی ئەمنییان لە شارە جیاوزەکانی کوردستان پێکهێناوە

سەرچاوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە شارەکانی سەقز، سنە، بۆکان، مەریوان، جوانڕۆ، کرماشان و ئیلام باس لەوە دەکەن کە هێزە تایبەتەکانی پۆلیس و سپای پاسداران لە ٤٠ەمین ڕۆژی کوژرانی خۆپیشاندەرانی مانگی خەزەڵوەردا، شەقامەکانی ئەو شارانەیان قۆڕخکردووە و کەشی ئەمنییان پێکهێناوە. بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە لە هەندێک لەو شارانەدا تەنیا هێزە تایبەتەکانی پۆلیس هەن، بەڵام لە شارەکانی مریوان، جوانڕۆ و کرماشان هێزە تایبەتەکانی سپای پاسدارانیش جێگیرکراون و...

زیاتر
كانونی یه‌كه‌م 18, 2019

فاتمە داوەند بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ گوازرایەوە

سەرچاوەیەکی نزیک بە بنەماڵەی "فاتمە داوەند"، هاوڵاتیی بۆکانی کە لە خۆپیشاندانەکانی دژ بە بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین دەستبەسەرکرابوو، بۆ تۆڕی مافەکانی کوردستان دوا و گوتی کە ئەو هاوڵاتییە پاش کۆتاییهاتی لێکۆڵینەوەکانی لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازراوەتەوە. ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئاماژەی بەوە دا کە فاتمە داوەند ڕۆژی ٢٦ی خەزەڵوەر / ١١.١٧ لە سەقز دەستبەسەرکراوە و پاشان گوزراوەتەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی...

زیاتر
كانونی یه‌كه‌م 11, 2019

چالاکوانێکی مەدەنی لە مەریوان دەستبەسەرکرا / نیگەرانی سەبارەت بە چارەنووسی دەستبەسەرکراوە بریندارەکان

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە ١١ی سەرماوەز / ١٢.٠٢، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی مەریوان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی "ئارمان شاکری" چالاکوانی مەدەنیی کورد، دەستبەسەریان کردووە و بردوویانە بۆ شوێنێکی نادیار. ئەو چالاکوانە مەدەنییە لەمیانەی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی دژ بە بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان برینداربوبوو و لەو ماوەیەدا لە ترسی ئەوەی دەستبەسەربکرێت لە ماڵەکەی خۆیدا لە ژێر چاودێری پزیشکیدا بووە. سەرەڕای سەردانی...

زیاتر
كانونی یه‌كه‌م 11, 2019

حسێن حەبیب وەند بە دانانی بارمتەی ٥٠ ملیۆن تمەنی لە بەندیخانەی ورمێ ئازادکرا

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، "حسێن حبەبیب وەند"، چالاکوانی تەلەگرامی کە لە میانەی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی دژ بە بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین لە ورمێ دەستبەسەرکرابوو، ڕۆژی ڕابردوو ١٩ سەرماوەز / ١٢.١٠، بە دانانی بارمتەی ٥٠ ملیۆن تمەنی لە بەندیخانەی ورمێ ئازادکراوە. ئەو هاوڵاتییە پاش چەند ڕۆژێک لێکۆڵینەوە لە یەکێک لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکانی ورمێ بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازرابووەوە. هەروەها لە ڕۆژانی ڕابردوودا چوار دەستبەسەرکراوی دیکەی خۆپیشاندانەکان...

زیاتر
كانونی یه‌كه‌م 8, 2019

ناوەندە ئەمنییەکان لە هەوڵدان کوژراوانی خۆپیشاندانەکان وەک ‘شەهید’ی کۆماری ئیسلامی تۆماربکەن

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیوایەتی کە ناوەندە ئەمنییەکانی شارەکانی کرماشان، جوانڕ، ڕوانسەر و مەریوان لە ڕۆژانی ڕابردوودا سەردانی بنەماڵەی کوژراوانی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییانەیان کردووە و دوایان لێکردوون ناوی ڕۆڵەکانیان وەک "شەهید"ی کۆماری ئیسلامی تۆماربکەن. بەگوێرەی ئامارەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، تا ئێستا کوژرانی ٢٤ هاوڵاتی لە خۆپیشاندانەکانی شارەکانی جوانڕۆ، کرماشان، سنە، مەریوان، کەرەج و تاران پشتڕاستکراوەتەوە. هێزە ئەمنییەکان لە چوارچێوەی سەردانیان بۆ ماڵی ئەو بنەماڵانە پێداگربوون...

زیاتر
كانونی یه‌كه‌م 7, 2019

زیاتر لە هەزار هاوڵاتیی کورد لە خۆپیشاندانەکانی ڕۆژهەڵاتدا دەستبەسەرکراون / ناسنامەی ١٨٤یان پشتڕاستکراوەتەوە

پاش بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکان بۆ دەربڕنی ناڕەزایی بەرامبەر بە بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین لە شارەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هێزە ئەمنییەکان دەستیان کرد بە دەستبەسەرکردنی هاوڵاتییان و سەرچاوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان باس لەوە دەکەن کە ڕەشبگیرییەکان تا ئێستا بەردەوامە. بەهۆی توندبوونەوەی کەشی ئەمنی و هەڕەشەی هێزە ئەمنییەکان لە بنەماڵەی دەستبەسەرکراوان، ئاماری پشتڕاستکراوەی دەستبەسەرکراوەکان لەبەر دەستدا نییە، بەڵام بەپێی گریمانە سەرەتاییەکان و لێدوانەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لەگەڵ ئەو...

زیاتر
كانونی یه‌كه‌م 5, 2019

ڕاپۆرتێک سەبارەت بە کوژرانی مینا شەیخی، هاوڵاتیی کورد لەمیانەی خۆپیشاندانەکانی تاران

مینا شەیخی، لەدایکبووی ساڵی ١٣٣٩ / ١٩٦٠، دایکی شەش منداڵ، خەڵکی شاری سەقز و دانیشتووی تاران ڕۆژی ٢٥ی سەرماوەز / ١١.١٦ لەکاتێکدا لە سەربانی ماڵەکەیەوە کە کەوتووەتە گەڕەکی خەلیجی فارس لە باشوری تاران، سەیری خۆپیشاندانەکانی سەر شەقامی دەکرد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کرایە ئامانجی دەستڕێژی گولـلە و گیانی لە دەستدا. بەگوێڕەی ئەو زانیارییانەی بە دەستی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، مینا شەیخی لەگەڵ ئەندامانی بنەماڵە و دراوسێکانی لە...

زیاتر
كانونی یه‌كه‌م 4, 2019

١٠٠ هاوڵاتی دەستبەسەرکراو بۆ بەندیخانەی دیزڵ‌ئاوای کرماشان گوازرانەوە و سەدانی دیکە هەر وا دەستبەسەرن

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا ١٠٠ هاوڵاتی لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکانی شاری کرماشانەوە بۆ بەندیخانەی دیزڵ‌ئاوا گوازراونەتەوە. هەروەها نزیکەی ٢٠٠ هاوڵاتی دیکە هەر وا لە دەستبەسەرگەکانی ئیدارەی ئیتلاعات وئیتلاعاتی سپای پاسداراندا دەستبەسەرن. بەپێی ئەو هەواڵانەی لە کرماشانەوە بە دەستمان گەیشتووە، خۆپیشاندەرە دەستبەسەرکراوەکان لە گروپی پێنج و ١٠ کەسی دا لە ژوورە تاکەکەسییەکانی دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعات لە مەیدانی نەفت و دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی...

زیاتر