خۆپێشاندان ئارشیڤ - KHRN
لە سنە وکرماشان خۆپیشاندانی ناڕەزایی بەڕێوەچوو
بەگوێڕەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ ٢٢ی بەفرانبار / ٠١.١٢، سەدان هاوڵاتی کورد لە سنە و کرماشان بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر بە کەوتنە خوارەوەی فرۆکە ئوکراینییەکە لەلایەن سپای پاسدارانەوە ڕژانە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندانیان ئەنجامدا. بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتانەی بە تۆڕ گەیشتوون، هێزە ئەمنیەکان و گاردە تایبەتەکانی پۆلیس بەمەبەستی ڕێگریکردن لە خۆپیشاندانەکان لە نیوەڕۆی ئەمڕۆوە لە دەوروبەری زانکۆی ڕازی و مەیدانی ئازادی (گەراج)ی کرماشان...
زیاترمەریوان؛ ڕاپۆرتێک سەبارەت بە کوژران و بەخاکسپاردنی تەرمی مێهران تاک (هۆشدار: ئەم ڕاپۆرتە وێنەی دڵتەزێنی تێدایە)
مێهران تاک، لەدایکبووی ساڵی ١٩٨٧، شۆفێر و باوکی منداڵێک بوو. ئەو هاوڵاتییە ڕۆژی ٢٥ی خەزەڵوەر / ١١.١٦، لەمیانەی خۆپیشاندانێک لە مەیدانی شەبڕەنگی مەریوان تەقەی لێکرا و کوژرا. بەگوێرەی وێنەیەک کە چەند خولەکێک پاش تەقە لە تەرمی مێهران تاک گیراوە و بۆ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان نێردراوە، گولـلەیک بەر ناوچاوانی کەوتووە و دەستبەجێ کوژراوە. پاش بەڕێکردنی تەرمەکە بۆ نەخۆشخانە، هێزە ئەمنییەکان ئەو تەرمە و تەرمی چەند...
زیاتربەسەرهاتی دەستبەسەرکراوێک لە مەریوان؛ ئەشکەنجەیان دەداین وبێڕێزییان پێدەکردین
هاوڵاتییەک کە لە میانەی خۆپیشاندانەکانی مەریواندا دەستبەسەرکرابوو و لە ڕۆژانی ڕابردوودا بە دانانی بارمتە ئازادکراوە، لێدوانێکی بۆ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان دا و باسی ئەو ئەشکەنجانەی کرد کە لەو ماوەیەدا بەسەر دەستبەسەرکراوان هاتووە. ئەو هاوڵاتییە سەبارەت بە دەستبەسەرکرانی گوتی: "پاش ئەوەی دەستبەسەریان کردین یەکی کیسەیەکی ڕەشیان بەسرداکردین و سەر ئۆتۆمبێلێک لەجۆری پیجۆی ٤٠٥یان خستین. پاشان گواستینیانەوە بۆ شوێنێکی نادیار و لەناو ژووری بچوکی نیو مەتر...
زیاترزیاتر لە ٣٠٠ هاوڵاتی لە سنە دەستبەسەرکراون
سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان لە سنە پەیوەندییان بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانەوە کرد و گوتیان: "لەمیانەی خۆپیشاندانەکانی ئەم دوواییانەی سنەدا زیاتر لە ٣٠٠ هاوڵاتی دەستبەسەرکراون کە ٥٠ لەوان لە ڕۆژانی ڕابردوودا بە دادنانی بارمتەی ٣٠ بۆ ٦٠ ملیۆن تمەن ئازادکراون". بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لەلایەن چەند هاوڵاتییەکی تازە ئازادکراوەوە بە دەست گەیشتووە، دەستبەسەرکراوان لە دەستبەسەرگەکانی فەرمانگەی ئئتلاعات، پۆلیسی ئاسایش و دەستبەسەرگەی شەهرامفەری ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی سنەدا دەستبەسەرن. هەروەها...
زیاترناسنامەی کوژراوێکی دیکەی خۆپیشاندانەکانی کرماشان پشتڕاستکرایەوە
سەرچاوەیەک لە کرماشان بۆ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان دووا و گوتی: "لەمیانەی خۆپیشاندانەکانی خەڵکی کرماشان، گەنجێک بەناوی 'موحسن کەرەمی نیا' بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان کوژراوە". بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، بنەماڵەی کەرەمی نیا دانیشتووی گەڕەکی 'کیان شەهر'ی کرماشانن و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە هەڕەشەیان لێکراوە کە بە هیچ جۆرێک لەبارەی کوژرانی ڕۆڵەکەیانەوە لێدوان نەدەن. جێگەی ئاماژەیە کە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ڕۆژی ڕابردوو ناسنامەی ٧ هاوڵاتی بەناوەکانی "یونس...
زیاتردوایین هەواڵەکانی خۆپێشاندانە جەماوەرییەکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان
ناسنامەی کوژراوێکی دیکەی خۆپیشاندانەکانی مەریوان پشتڕاست کرایەوە سەرچاوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە مەریوان، ناسنامەی کوژراوێکی دیکەی خۆپیشاندانەکانی ئەم دوواییانەی مەریوانیان "مێهران تاک"، تەمەن ٣١ ساڵ و باوکی کۆرپەیەکی ١٤ مانگان ڕاگەیەندووە. بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە، مێهران تاک ڕۆژی ٢٥ی خەزەڵوەر / ١١.١٦ لەمیانەی خۆپیشانداەکانی مەریواندا دراوەتە بەر دەستڕێژی گوللەی هێزە ئەمنییەکان. دەگوترێت گوللە بەر سەری کەوتووە و بووەتە هۆی گیان لە دەستدانی. جێگەی ئاماژەیە کە هێزە ئەمنییەکان...
زیاتردوایین هەواڵەکانی خۆپێشاندانە جەماوەرییەکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان
دەیان هاوڵاتیی بریندار لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بێسەروشوێنن سەرچاوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە شارەکانی جوانڕۆ، سنە و مەریوان باس لە بێسەروشوێن بوونی دەیان هاوڵاتی دەکەن کە لە میانەی خۆپیشاندانەکانی ئەم دوواییانەدا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان بریندارکراون. بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە، ٢١ هاوڵاتی لە جوانڕۆ، ١٨ کەس لە سنە و چەندین کەسی دیکە لە مەریوان پاش برینداربوونیان بێسەروشوێن کراون. دەگوترێت کە ژمارەیەک لەو هاوڵاتیانە پاش برینداربوون دەستبەسەرکراون، ژمارەیەکی...
زیاتردوایین هەواڵەکانی خۆپێشاندانە جەماوەرییەکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان
زیاتر لە ٢٠٠ دەستبەسەرکراو بۆ بەندیخانەکانی سنە و کرماشان گوازراونەتەوە سەرچاو جیاوازەکان لە شارەکانی جوانڕۆ، سەرپێڵ زەهاو، کرماشان، مەریوان و سەقز باس لە گوازرانەوەی زیاتر لە ٢٠٠ هاوڵاتی دەستبەسەرکراو بۆ بەندیخانەکانی ناوەندیی سنە و دێزڵئاوای کرماشان دەکەن. بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە، دەستبەسەرکراوان لەکاتێکدا بۆ بەندیخانەکانی دیزڵ¬ئاوا و سنە گوازراونەتەوە کە ئەو بەندیخانانە خۆیان قەیرانی کەمبوونی جێگەیان هەیە و لە ئێستا ئەو قەیرانە سەختتریش بووەتەوە. دەگوترێت کە ژمارەیەک لەو...
زیاتردکتۆر بورهان مەنسورنیا، هاوڵاتی کوردی خەڵکی مەریوان، یەک لە قوربانیانی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکان لە کرماشان
بورهان مەنسورنیا، هاوڵاتی خەڵکی مەریوان هەڵگری بەڵگەنامەی دکتۆرا لە بەشی ڤیتەرنەریی زانکۆی ورمێ بوو. ئەو هاوڵاتییە پاش تەواوکردنی خوێدنن بەمەستی بەجێهێنانی خزمەتی زۆرەملیی سەربازی بۆ کرماشان ڕەوانە کرابوو. ناوبراو پێش ئەوەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بکوژرێت بە تێپەڕکردنی سەربازییەکەیەوە سەرقاڵ بوو. سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە بۆ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان دووا و گوتی: "بورهان مەنسورنیا ڕۆژی شەممە ٢٥ی خەزەڵوەر / لەکاتێکدا لە ماڵی براکەی لە گەڕەکی دەوڵەتئاوای کرماشان بەرەو...
زیاتر