خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئارشیڤ - KHRN

كانونی یه‌كه‌م 31, 2022

لە جوانڕۆ هاووڵاتییەک بە دەسڕێژی هێزەکانی سپای پاسداران کوژرا

ئەمڕۆ شەممە ١٠ی بەفرانبار (٣١ی دێسامبر) لە ڕێوڕەسمی چلەی گیانبەختکردووانی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی جوانڕۆدا کە لە لایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە ڕووبەڕووی سەرکوتکردن بووەتەوە، تا ئێستا هاووڵاتییەک بە ناوی بورهان ئێلیاسی کوژراوە و ١٠ هاووڵاتیی دیکەیش بریندار بوون. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە ئەمڕۆ شەممە ١٠ی بەفرانبار (٣١ی دێسامبر) دوابەدوای بڵاوبوونەوەی بانگەوازێک بۆ بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی چلەی گیانبەختکردووانی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی جوانڕۆ، هێزەکانی سپای پاسداران گۆڕستانی...

زیاتر
كانونی یه‌كه‌م 29, 2019

ڕاپۆرتێک سەبارەت بە ئەشکەنجە و کوشتنی هاوڵاتیان لە دەستبەسەرگەکانی مەریوان؛ منداڵان ئازاری سێکسی دراون

پاریس، ٨ی بەفرانباری ١٣٩٨ / ٢٠١٩.١٢.٢٩. پاش بەرزبووەوەی لەناکاوی نرخی بەنزین و بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکان لە شارە جیاوازەکانی ئێران، ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران هەستان بە سەرکوتکردنی ناڕەزاییە ئاشتیانەکانی هاوڵاتیان. بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕاگەیەندنە سەربەخۆکان و ناوەندەکانی پاراستنی مافەکانی مرۆڤ لەو خۆپیشاندانانەدا سەدان کەس کوژران و هەزاران کەسی دیکەش برینداربوون. لەمیانەی ئەو خۆپیشاندانانەدا لانیکەم هەزار هاوڵاتی کورد دەستبەسەرکران کە چارەنووسی ژمارەیەکیان تاوەکو ئێستا نادیارە. تۆڕی مافەکانی...

زیاتر
كانونی یه‌كه‌م 28, 2019

کەشی شارەکانی سنە و کرماشان هێشتا بەسەربازی و ئەمنییە

سەرچاوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە شارەکانی کرماشان و سنە باس لەوە دەکەن کە هێزە ئەمنییەکان هێشتا لە شەقامە سەرەکییەکانی ئەو شارانەدا ماونەتەوە و کەشی شارەکەیان میلیتاریزە کردووە. بەگوێڕەی ئەو سەرچاوانە، هێزە ئەمنییەکان لە ڕۆژی ٤ی بەفرانبارەوە / ١٢.٢٥، ڕۆژێک پێش چلەی ماتەمینی کوژراوەکانی خۆپیشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەر، ڕژابوونە ناو شەقامەکانی مەریوان، سنە، کرماشان، جوانڕۆ، بۆکان و ئیلام و شەقامەکانیان قۆڕخکردبوو و بەناو شاردا گەڕابوون. هەرچەند ژمارەی ئەو هێزانە لە ڕۆژی...

زیاتر
كانونی یه‌كه‌م 28, 2019

مەراسیمی ڕێزلێنان بۆ کوژراوانی خۆپیشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەر لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوەچوو

سەرەڕای ئەوەی ناوەندە ئەمنییەکان لە چەند ڕۆژ پێش ئێستاوە هەڕەشەیان لە بنەماڵەی ژمارەیەک لە کوژراوانی خۆپیشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەر کردبوو کە هیچ مەراسێمکی ڕێزلێنان بەرێوەنەبەن بەڵام لە چەند ڕۆژی ڕابردوو مەراسیمی چلەی ماتەمینی "مینا شەیخی" لە سەقز و مەراسیمی یادکردنەوەی ٥ لە کوژراوانی شاری مەریوان لە گۆڕستانی ئەو شارانە بەڕێوەچوو. سەرچاوەیەکی متمانەپێکراو لە سەقز لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گوتی: "ڕۆژی ڕابردوو ٥ی بەفرانبار...

زیاتر
كانونی یه‌كه‌م 18, 2019

عەلی ستودە، یەک لە دەستبەسەرکراوانی خۆپیشاندانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ساڵێک بەندکران سزادرا

فەریدە کەرەمی، دایکی "عەلی ستودە"، یەک لە دەستبەسەرکراوانی خۆپیشاندانەکانی دژ بە بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین لە شاری "قوروە"، بۆ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان دوا و گوتی کوڕەکەی لەلایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامی قوروەوە بە ساڵێک بەندکران سزادراوە. عەلی ستودە، شەوی ٨ی سەرماوەز / ١١.٢٩ لە ڕێگەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی قوروە بانگ کرا. ناوبراو ڕۆژی ٩ی سەرماوەز / ١١.٣٠ پاش سەردانی بۆ ئەو ئیدارەیە دەستبەسەرکرا. هێزە ئەمنییەکان "بڵاوکردنەوەی لافیتە...

زیاتر
كانونی یه‌كه‌م 11, 2019

سێ دەستبەسەرکراوی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئازادکران

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی کە ڕۆژی ڕابردوو ١٩ی سەرماوەز / ١٢.١٠، سێ دەستبەسەرکراوی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ئەم دواییانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە شارەکانی سنە و سەقز بە ناوەکانی "ساعد بەنەفشی"، "ئیبراهیم حسێن نەژاد" و "نافێع مینایی" بە دانانی بارمتە ئازادکراون. سەرچاوەیەک لەو بارەیەوە بۆ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان دوا و گوتی: "ئیبراهیم حسێن نەژاد و نافێع مینایی لەمیانەی خۆپیشاندانەکانی سەقزدا دەستبەسەرکرابوون، ڕۆژی سێشەممە پاش کۆتایهاتنی لێکۆڵینەوەکانیان...

زیاتر