خوسرۆ بەشارەت ئارشیڤ - KHRN

شوبات 13, 2020

دایکی خوسرۆ بەشارەت بۆ جاوید ڕەحمان؛ کوڕەکەم بووەتە قوربانیی پیلانگێڕییەکانی وەزارتخانەی ئیتلاعات

"خەدیجە ئازەرپویا"، دایکی "خوسرۆ بەشارەت"، بەندکراوی سوننەی کورد کە سزای سێدارەکەی لەم دواییانە لەلایەن دادگای باڵای وڵاتەوە پشتڕاستکراوەتەوە، لە نامەیەکی کراوەدا بۆ "جاوید ڕەحمان"، ڕیپۆرتێری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مافەکانی مرۆڤ لە ئێران داوای لێکردووە ئەو سزایە ڕابگیرێت. لە بەشێکی نامەکەی دا ئاماژەی بەوە داوە کە کوڕەکەی بووەتە قوربانیی پیلانگێرییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مهاباد و ورمێ. خەدیجە ئازەرپویا هەروەها ئاماژەی بەوە داوە کە "کوڕە بێ تاوانەکەی"...

زیاتر

خوسرۆ بەشارەت، بەندکراوی سوننەی سزادراوە بە سێدارە: بە کێبلی کارەبا بەتوندی لە بن قامچیان دەدام خەریک مێشکم لە دەممەوە بێتە دەرەوە و چاوەکانم دەرپەڕن و دڵم بتەقێ

"خوسرۆ بەشارەت"، بەندکراوی سوننەی کورد لە بەندیخانەی ڕەجایی شەهری کەرەجدا بەندکراوە و ڕۆژی دووشەممە، ١٤ی ڕێبەندان / ٠٢.٠٣، سزای سێدارەی بە تۆمەتی "ئیفسادی فی لئەرز" لەگەڵ شەش هاودۆسییەی دیکەی بەناوەکانی "ئەنوەر خزری"، "کامران شێخە"، “داوود عەبدوڵلاهی”، “فەرهاد سەلیمی”، “قاسم ئابەستە” و “ئەیوب کەریمی” لەلایەن لقی ٤١ی دادگای باڵای وڵاتەوە پەسندکرا، ئەو بەندکراوە سوننەیە نامەیەکی کراوەی بۆ ڕای گشتی و ناوەندە نێونەتەوەیییەکانی پارێزەری مافەکانی مرۆڤ...

زیاتر

دادگای باڵای وڵات سزای سێدارەی ٧ بەندکراوی سوننەی کوردی پشتراستکردەوە

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، سزای سێدارەی ٧ بەندکراوی سوننە بەناوەکانی "ئەنوەر خزری"، "کامران شێخە"، "خوسرۆ بەشارەت"، "داوود عەبدوڵلاهی"، "فەرهاد سەلیمی"، "قاسم ئابەستە" و "ئەیوب کەریمی" لەلایەن لقی ٤١ی دیوانی باڵای وڵاتەوە پشتراستکردەوە و ڕۆژی دووشەممە ١٤ی ڕێبەندنان / ٠٢.٠٣ بەفەرمی بە مەحمود عەلی زادە تەباتەبایی، پارێزەرەکەیان ڕاگەیەندراوە. ئەو بەندکراوانە لە مانگی جۆزەردانی ساڵی پاردا / ٢٠١٨.٠٦، بە تۆمەتی "افساد فی‌الارض" لەلایەن لقی ١٥ی...

زیاتر