حەسەن رەستگاری مەجد ئارشیڤ - KHRN
ورمێ؛ حەسەن ڕەستگاریمەجد لە زینداندا مانی لە خواردن گرت
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، حەسەن ڕەستگاریمەجد، زیندانیی سیاسیی کورد، بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی بەرانبەر بە نادیاربوونی بارودۆخی ناسنامەکەی لە ئێران، لە زیندانی ورمێدا مانی لە خواردن گرتووە. ئەم هاووڵاتییە کوردەی خەڵکی تورکیا کە دوای نیشتەجێبوون لە ئێران لە ساڵی ١٣٧١دا ناسنامەی ئێرانیی وەرگرتبوو، بەپێی حوکمی دادگا دەبێ ئێران بەجێ بێڵێ و بگەڕێتەوە بۆ تورکیا.سەرچاوەیەکی ئاگادارلە دۆسیەی ئەم بەندکراوە سیاسییە لە وتووێژێکدا لەگەڵ...
زیاترداواکاریی مۆڵەتی چوونەدەرەوە دوو بەندکراوی سیاسی کورد لە بەندیخانەی ورمێ هەر وا بێ وەڵام ماوەتەوە
بەگوێڕەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، داواکاریی گشتیی شارەکانی مهاباد و ورمێ تاوەکو ئێستا هێچ وەڵامێکی داواکاریی "حوسێن عوسمانی" و "حيسەن ڕەستگاری مەجد"، دوو بەندکراوی سیاسیی تەمەن ٥٠ و ٦٠ ساڵی بەندکراو لە بەندیخانەی ورمێ بۆ پێدانی مۆڵەتی چوونەدەرەوە لە بەندیخانەی نەداوەتەوە. حەسەن ڕەستگاری مەجد تووشی نەخۆشیی ئاسمە و شەشەمین ساڵی ماوەی ١٥ ساڵ بەندکرانی لەو بەندیخانەیەدا تێپەڕدەکات. هەروەها حوسێن عوسمانی لەکاتێکدا حەوتەمین ساڵی سزای...
زیاترحەسەن ڕەستگاری مەجد – بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ
زیاترحەسەن ڕەستگاری مەجد
هاوڵاتی کوردی دانیشتووی ئێران و خەڵکی تورکیا
دەستبەسەرکران: ٥ی خەزەڵوەری ١٣٩٣ی هەتاوی / ٢٠١٤.١٠.٢٧
تۆمەت: ئەندامبوون لە حزبی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، بشێوی، هەوڵدانی دژی ئاسایشی نەتەوەیی، نێشتەجێبوونی نایاسایی لە وڵات، بانگەشە دژی کۆماری ئیسلامی، بشێویی بەندیخانە
سزا: ١٩ ساڵ و ٣ مانگ بەندکران و ٢٠ قامچی کە بەگوێرەی مادەیاسای ١٣٤ی سزادانی ئیسلامی ١٥ ساڵی جێبەجێ دەکرێت
ڕەوش: بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ
دوایین زانیارییەکان سەبارەت بە مانگرتنی سێ بەندکراوی سیاسیی کورد لە بەندیخانەکانی ورمێ، یەزد و سەقز
بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، رۆژی ١٠.٣١ "حەسەن رەستگاری مەجد" بەندکراوی سیاسیی کورد پاش بەڵێنی ئەرێنی جێگری داواکاری گشتیی ورمێ و پاش ٣٩ رۆژ کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێناوە. هەروەها "قادر محەمەدزادە" و "ئیقبال زارعی" دوو بەندکراوی سیاسیی کوردی دیکە مانگرتنەکەیان لە بەندیخانەکانی یەزد و سەقزدا هەروا بەردەوامە. راپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە رۆژی پێنج شەمەی رابردوو، قادر محەمەد زادە لە شازدەهەمین رۆژی مانگرتنەکەیدا بە فەرمانی بەرپرسی بەندیخانەی یەزد بۆ...
زیاترمانگرتنی سێ بەندکراوی سیاسیی کورد لە بەندیخانەکانی ئێراندا بەردەوامە
مانگرتنی حەسەن رەستگاری مەجد، قادر محەمەد زادە و ئیقبال زارعی، سێ بەندکراوی سیاسیی کورد لە بەندیخانەکانی ورمێ، یەزد و سەقزدا بەردەوامە. بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئیقبال زارعی، بەندکراوی سیاسیی کورد لە بەندیخانەی سەقز لە رۆژی چوارشەمەوە (24ی رەزبەر/ 10.16) بە هۆی ئەوەیکە فەرمانگەی ئیتلاعاتی ئەو شارە رێگە نادات بە مەرج ئازاد بکرێ، دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن. ئەوە لە کاتێکدایە بڕیاری ئازادکردنەكەی بە مەرج، پێشتر...
زیاتربەردەوامی مانگرتنی سێ بەندکراوی سیاسی لە بەندیخانەی ورمێ
بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، مانگرتنی حەسەن رەستگاری مەجد بەندکراوی سیاسیی کورد، ئیبراهیم خەلیلی هەمەدانی و کوڕەکەی سالار خەلیلی هەمەدانی دوو بەندکراوی سیاسی لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ بەردەوامە. حەسەن رەستگاری مەجد لە رۆژی دووشەمە ١ی رەزبەرەوە/ ٠٩.٢٣ مانی لە خواردن گرتووە. بە پێی زانیارییەکان هۆکاری مانگرتنەکەی ئەم بەندکراوە سیاسییە، دەربڕینی ناڕەزایەتییە بە هەڵوەشاندنەوەی رەگەزنامەکەی لەلایەن دادگای گشتی ئەم شارەوە و هەروەها هەڕەشەی ناوەندە...
زیاتر