حوسێن کەمانگەر ئارشیڤ - KHRN

ناهید کەمانگەر دوای بانگهێشتکران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی کامێران دەستبەسەر کرا

سەرلەبەیانیی دووشەممە ١٥ی پووشپەڕ ناهید کەمانگەر، خوێندەکاری بەشی زمان و وێژەی کوردی زانکۆی کوردستان دوای بانگهێشتکران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی کامێران، دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندی ژنانی کانوونی ئیسڵاح و تەربیەتی سنە کراوە.  ناهید کەمانگەر کچی زیندانیی سیاسیی کورد حوسێن کەمانگەرە کە لە بەفرانباری ١٣٩٧ ـەوە سەرەتا براوەتە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعات و دواتر براوەتە زیندانی سنە و لە خاکەلێوەی ئەمساڵدا بە تۆمەتی «بەغی» حوکمی ١٥ ساڵ زیندانی...

زیاتر
ئازار 30, 2021

سنه‌؛ حوسێن كه‌مانگه‌ر سزای پانزده‌ ساڵ به‌ندكرانی بەسەردا سەپا

حوسێن كه‌مانگه‌ر، به‌ندكراوی سیاسیی كورد دوای دوو ساڵ ده‌ستبه‌سه‌ركرانی كاتی له‌ لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی سنه‌وه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی دادوه‌ر سه‌عیدی به‌ تۆمه‌تی به‌غی له‌ ڕێگه‌ی ئه‌ندامبوون له‌ پارتی ژیانی ئازادیی كوردستان (پژاک)، سزای ١٥ ساڵ به‌ندكرانی به‌سه‌ردا سه‌پا.  سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ دۆسیه‌ی ئه‌م به‌ندكراوه‌ سیاسییه‌ دوای پشت ڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌ به‌ تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستانی وت: ڕۆژی شه‌ممه‌ ٧ی خاكه‌لێوه‌ دوای (٢٧ی مارس)، دوای...

زیاتر
شوبات 16, 2021

سنه‌؛ دادگاییکردنی حوسێن كه‌مانگه‌ر به‌تۆمه‌تی “به‌غی” بەڕێوەچوو

به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆری مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی دووشه‌ممه‌٢٧ی ڕێبه‌ندان (١٥ی فێبریه‌) دووهه‌مین کۆبوونەوەی دادگاییکردنی چالاكی كورد حوسێن كه‌مانگه‌ر له‌لقی یه‌كی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی سنه‌دا به ‌سه‌رۆكایه‌تیی دادوه‌ر سه‌عیدی به‌ڕێوه‌چوو. سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له ‌سنه‌ وێرای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه ‌به‌ تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستانی وت: دوای تێپه‌ڕینی زیاتر له ‌دوو ساڵ بە سەر ده‌ستبه‌سه‌ركرانی حوسێن كه‌مانگه‌ردا كۆبوونه‌وه‌ی دادگای ناوبراو به‌ ئاماده‌بوونی پارێزه‌ره‌كانی، ساڵح نیكبه‌خت و ئه‌میر...

زیاتر
كانونی یه‌كه‌م 20, 2020

سنه‌؛ دوای دوو ساڵ ده‌ستبه‌سه‌ربوون بارمته‌ی ١٥ میلیارد تمه‌نی بۆ ئازادیی حوسێن كه‌مانگه‌ر دیاری کرا

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ دۆسیه‌ی حوسێن كه‌مانگه‌ر له‌ وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ڕایگەیاند کە بارمته‌ی قورسی ١٥ میلیارد تمه‌نی بۆ ئازادکردنی ناوبراو دیاری کراوە، ده‌رچوونی ئه‌م بڕیاره‌ قورسه‌ له‌ لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای شۆڕشی سنه‌وه‌ له‌ حاڵێكدا ڕوو ده‌دات كه‌ ئه‌م به‌ندكراوه‌ سیاسییه‌ له‌ كاتی ده‌ستبه‌سه‌ربوونه‌وه،‌ واته‌ له‌ ١٥ی به‌فرانباری ١٣٩٧وە تاكوو ئێستا، له‌ زیندانە و دۆسیەکەی یەکلایی نەکراوەتەوە. له‌ ڕێكه‌وتی ١٦ی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵدا...

زیاتر
ته‌مموز 9, 2020

سنه‌؛ دانیشتنی دادگاییکردنی حوسێن كه‌مانگه‌ر بەرێوەچوو

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له ‌وتوووێژێكدا له‌گه‌ڵ تۆری مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان وتی کە دوای ١٧مانگ ده‌ستبه‌سه‌ربوون، دانیشتنی دادگاییکردنی حوسێن كه‌مانگەر له‌ لقی ١ی دادگای ئینقلابی سنه‌دا به‌ڕێوه‌ چوو.به‌ وته‌ی ئه‌م سه‌رچاوه‌یه‌، ڕۆژی دوشه‌ممه ‌١٦ی پوشپه‌ڕ، دانیشتنی دادگاییکردنی ئه‌م چالاكه‌ مه‌ده‌نییه‌ ‌له ‌لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی سنەدا به ‌سه‌رۆكایه‌تیی دادوه‌ر "سه‌عیدی" و بە تۆمه‌تی «بەغی» به‌ڕێوه‌ چوو. دادوه‌ر سه‌عیدی به‌ حوسێن كه‌مانگه‌ری ڕاگه‌یاندووە کە له‌وانه‌یه‌ دادگاییكردنه‌كه‌ی له‌...

زیاتر
كانونی دووه‌م 8, 2020

حوسێن کەمانگەر مافی چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی لێزەوتکراوە و ئەگەری هەیە ڕەوانەی بەندیخانەکانی تاران بکرێت

بەگوێڕەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، "حوسێن کەمانگەر"، چالاکوانی مەدەنیی کورد لەو کاتەوەی لەناکاو بۆ بەندیخانەی سنە گواستراوەتەوە مافی چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی لێزەوتکراوە. ناوبراو ڕۆژی ٧ی بەفرانبارەوە / ١٢.٢٨ لە بەندیخانەی کامێرانەوە بۆ بەندیخانەی سنە ڕەوانەکراوە. دوایی سەردانی بنەماڵەی حوسێن کەمانگەر بۆ دادگای سنە، ئەو دادگایە ڕایگەیاندووە کە دۆسییەکەی بەهۆی تەواونەبوونییەوە جارێکی دیکە نێردراوە بۆ دادگای کامێران. لەلایەی دیکەوە بەرپرسانی دادگای کامێران وتوویانە کە ئەو چالاکوانە...

زیاتر
كانونی یه‌كه‌م 31, 2019

حوسێن کەمانگەر لە بەندیخانەی کامێڕانەوە گوازرایەوە بۆ قەرەنتینەی بەندیخانەی سنە

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی کە ڕۆژی ٧ بەفرانبار / ١٢.٢٨، "حوسێن کەمانگەر"، چالاکوانی کوردی دەستبەسەرکراو، لەناکاو و بەبێ ئەوەی هۆکارەکەی ڕابگەیەندرێت، لە بەندیخانەی کامێرانەوە بۆ قەرەنتینەی بەندیخانەی ناوەندیی سنە گوازراوەتەوە. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان پێشتر بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێک ئاشکرایکردبوو کە ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە و کامێران هەوڵدەدەن تۆمەتی "بەغی لە ڕێگەی ئەندامبوونی یەک لە حزبە کوردستانییەکان"ی پێ هەڵبەستن و سزای "سێدارە"ی بەسەردا بسەپێنن. حوسێن کەمانگەر لە مانگی بەفرانباری ساڵی پاردا...

زیاتر
كانونی یه‌كه‌م 24, 2019

وەزارەتخانەی ئیتلاعات هەوڵدەدا سزای سێدارە بەسەر حوسێن کەمانگەردا بسەپێنێت

سەرچاوەیەکی متمانەپێکراو لە کامێران لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان باسی فشاری ئیدارەی ئیتلاعاتی کامێران و سنە بۆ هەڵبەستنی تۆمەتی "بەغی" لە ڕێگەی ئەندامبوونی حزبێکی کوردستانی و سەپاندنی سزای "سێدارە" بەسەر "حوسێن کەمانگەر"دا کرد. لە کاتێکدا ساڵێک بەسەر دەستبەسەرکرانی حوسێن کەماگەر، چالاکوانی مەدەنیی کورددا تێپەڕدەبێت کە تاوەکو ئێستا نە دادگایی کراوە و نە تۆمەتەکانی بە فەرمی پێڕاگەیەندراوە. حوسێن کەمانگەر لە ڕێکەوتی ١٥ی بەفرانباری ساڵی پار / ٢٠١٩.٠١.٠٥ لەلایەن...

زیاتر
تشرینی یه‌كه‌م 17, 2019

سەرەڕای دابین کردنی بارمتە، ئیتلاعات رێگە نادا حوسێن کەمانگەر ئازاد بکرێت

رۆژی ٢٣ی رەزبەر/ 10.15 سەرەڕای ئەوەیکە بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی بۆ حوسێن کەمانگەر چالاکوانی کورد دابین کرابوو تا بە شێوەی کاتی ئازاد بکرێ، بەڵام لە دواساتەکاندا ئیتلاعاتی سنە دەست لە کاروباری دادسەرای گشتی و شۆڕشی کامێران وەردەدات. لە ئەنجامی ئەو دەستێوەردانەدا رێگەنەدرا ئەو چالاکوانە کوردە ئازاد بکرێ. سەرچاوەیەکی ئاگادار بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی گوت: "لە کاتێکدا لێکۆلەری دادسەرای گشتی و شۆڕشی کامێران نامەی ئازادیی...

زیاتر