تەقینەوەی مین ئارشیڤ - KHRN

ئازار 26, 2024

برینداربوونی دوو کۆڵبەر بە تەقینەوەی مین لە سەردەشت

ڕۆژی سێشەممە ٧ی خاکەلێوە (٢٦ی مارس) دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی ڕەوف ئەحمەدی و جەبار ئەحمەدزادە لە ناوچە سنوورییەکانی سەردەشت بە هۆی تەقینەوەی مینەوە بریندار بوون. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ٧ی خاکەلێوە (٢٦ی مارس) بە هۆی تەقینەوەی مینێکەوە لە بەرزاییە سنوورییەکانی «بوڵفەت»ی سەردەشت، دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی ڕەوف ئەحمەدی، ٣٩ ساڵان و خەڵکی گوندی «زۆران» و جەبار ئەحمەدزادە، ٢٨...

زیاتر
ئازار 7, 2024

برینداربوونی چوار کۆڵبەر بە تەقینەوەی مین، ئەشکەنجە و دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە نەوسوود

بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی ڕەشەمە (٧ی مارس) دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی محەممەد میرانی و ئەبووبەکر ڕوستەمیان بە هۆی تەقینەوەی مینەوە لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوودی پارێزگای کرماشان بریندار بوون. هەروەها ڕۆژی ڕابردوویش هەر لەم ناوچە سنوورییەدا دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی عەتا حسەینی و ئەفشین نەزەری بە هۆی لێدان یان دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانەوە بریندار بوون. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە...

زیاتر

مەرگی کرێکارێک بە تەقینەوەی مینە بەجێماوەکانی شەڕی ئێران و ئێراق لە سەلاسی باوەجانی

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ١٩ی گوڵان (٩ی مەی) کرێکارێک بە ناوی عەزیزموراد شەمس کە ڕۆژی پێشتری بە هۆی تەقینەوەی مینە بەجێماوەکانی شەڕی ئێران و ئێراقەوە لە نزیک دەروازەی ئاوبەندی «چەنگەران»ی ناوچەی ئەزگەلەی شاری سەلاسی باوەجانیی پارێزگای کرماشان بریندار ببوو، لەبەر قورسبوونی برینەکانی لە نەخۆشخانەی تاڵەقانیی کرماشان گیانی لەدەست دا. ئەم کرێکارە ٤٣ ساڵەیەی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو کە لە...

زیاتر

برینداربوونی هاووڵاتییەک بە تەقینەوەی مین لە قەسری شیرین

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە ٢١ی خاکەلێوە (١٠ی ئاوریل) ئەندامێکی کۆمپانیای هەڵگرتنەوەی مین بە هۆی تەقینەوەی مینێکەوە لە ناوچە سنوورییەکانی شاری قەسری شیرینی پارێزگای کرماشان، بە قورسی بریندار بووە. ئەم هاووڵاتییە کە هەردوو دەست و دەموچاوی بە قورسی بریندار بووە، بە مەبەستی دەرمانکردن ڕەوانەی ناوەندێکی پزیشکیی کرماشان کراوە. هەموو ساڵ بە هۆی تەقینەوەی مینە چێندراوەکانی سەردەمی شەڕی ئێران و ئێراقەوە...

زیاتر

کوژرانی هاووڵاتییەک بە تەقینەوەی مین لە ئیلام

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە ١ی ڕەشەمە (٢٠ی فێبرییە) هاووڵاتییەک بە ناوی عەبدولحسەین قەدیمی بە هۆی تەقینەوەی مینەوە لە ناوچەی سنووریی «میمک»ی ئیلام گیانی لەدەست داوە. ئەم هاووڵاتییە ٦٠ ساڵەیە خەڵکی گوندی «کەلکەل ئاسمانئاوا»ی شیروان چەرداوڵی پارێزگای ئیلام و سەرقاڵی ئاژەڵداری بووە.

زیاتر
ئاب 19, 2022

لە بانە کۆڵبەرێک بە تەقینەوەی مین بە قورسی بریندار بوو

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ٢٧ی گەلاوێژ (١٨ی ئاگۆست) کۆڵبەرێک بە ناوی «مەحموود عوسمانیی جەنگەسەر» بە هۆی تەقینەوەی مینەوە لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی شاری بانەی پارێزگای کوردستان بە قورسی بریندار بووە. ئەم کۆڵبەرەی خەڵکی گوندی «جەنگەسەر»ی سەڵماس لەم تەقینەوەیەدا پێیەک و هەردوو چاوەکەی لەدەست داوە. دەوترێت بنەماڵەی ئەم کۆڵبەرە لەبەر هەژاری و دەستکورتی توانای گواستنەوەی ناوبراویان بۆ ناوەندە پزیشکییەکانی شاری...

زیاتر
كانونی یه‌كه‌م 27, 2021

منداڵێک و هاووڵاتییەکی تر بە تەقینەوەی مین گیانیان لەدەست دا

ڕۆژی ڕابردوو منداڵێکی ١٠ ساڵانی خەڵکی کرماشان و هاووڵاتییەکی تری خەڵکی سەقز بە ناوی ئیبراهیم عەبدوڵڵاهی لە ناوچە سنوورییەکانی دێلوڕانی پارێزگای ئیلام و پێنجوێنی هەرێمی کوردستان بە تەقینەوەی مین گیانیان لەدەست داوە. فەرماندەی ئینتیزامیی شاری دێلوڕان لە وتووێژ لەگەڵ ڕاگەیاندنە دەوڵەتییەکاندا ڕای گەیاند: «منداڵێکی ١٠ ساڵانی خێڵە کۆچەرییەکان لە ناوچە سنوورییەکانی دەوروبەری ئەبووغورەیری شاری دێلوڕان خەریکی لەوەڕاندنی ئاژەڵ بووە کە ئاژەڵەکان بەسەر مینێکی دژەنەفەردا کەوتوون...

زیاتر

شاباد؛به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین، جووتیارێك بریندار بوو

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ٢٩ی گوڵان (١٩ی مه‌ی)، جووتیارێكی ٤٥ساڵیی خه‌ڵكی گوندی حه‌سه‌ن ئاوای شاری شاباد له‌ پارێزگای كرماشاندا له‌ كاتی جوتیاریی كردندا به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینێكه‌وه‌ به‌ سه‌ختی بریندار بووه‌.  به‌ پێی ڕاپۆرتی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان و به‌ گێڕانه‌وه‌ له‌ ده‌زگایی هه‌واڵده‌ریی ئیلنا، كاربه‌ده‌ستانی پاسگای حه‌سه‌ن ئاوا له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كانیاندا بۆیان ده‌ركه‌وت كه‌ پیاوێكی ته‌مه‌ن ٤٥ ساڵ له‌ كاتی سه‌رقاڵ بوون به‌ كاری جوتیارییه‌وه‌ به‌ هۆی...

زیاتر
تشرینی دووه‌م 21, 2020

شنۆ؛ هاووڵاتییەک بە تەقینەوەی مین گیانی لەدەست دا

به‌پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، دەمەوبەیانی ڕۆژی شەممە ١ی سەرماوەز هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی عەزیز ڕوونما لە ناوچە سنوورییەکانی شنۆی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، بە تەقینەوەی مین گیانی لەدەست دا. ئەم هاووڵاتییە ٤٢ ساڵەیەی خەڵکی گوندی «پوولە»ی شنۆ، سەرقاڵی لەوەڕاندنی ئاژەڵەکانی لە ناوچەی سنووریی «هەوارە ئێسک»دا بووە کە مینێکی پێدا دەتەقێتەوە و پاشان بە برینداری ڕەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت، بەڵام بە هۆی قووڵبوونی برینەکانیەوە لە ناو...

زیاتر