بەندیخانەی نەغەدە ئارشیڤ - KHRN

ئازار 4, 2020

دیاریکردنی بارمتەی ٤٠ میلیار تمەنی بۆ ئازادیی هاوڵاتییەکی دەستبەسەرکراوی کورد

بەگوێڕەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ ١٤ی ڕەشەمە / ٠٣.٠٤، پاش ئەوەی پارێزەری "محەمەد مورادی" داوای لە دادگای مهاباد کردبوو بڕیاری دەستبەسەرکرانی بریگرتەکەی بۆ بڕیاری بارمتە بگۆڕدرێت، ئەو دادگای بارمتەی ٤٠ میلیار تمەنیی بۆ ئازادیی محەمەد مورادی دیاریکرد. دیارکردنی بارمتەی ٤٠ میلیار تمەنی بۆ ئازادیی کاریی محەمەد مورادی لە کاتێکدایە، کە ناوبراو لە مانگی گوڵانی ساڵی ڕابردوو / ٢٠١٨.٠٥ ەوە دەستبەسەرکراوە و دانیشتنی دادگاکەی بۆ مانگی پووشپەڕی...

زیاتر
تشرینی دووه‌م 7, 2019

دوایین زانیارییەکان سەبارەت بە دۆخی محەمەد مورادی لە دەستبەسەرگەدا/ پاش ساڵێک هیشتا چارەنووسی نادیارە

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی، "محەمەد مورادی" خەڵکی گوندی "قەبر حوسێن"ی پیرانشار لە مانگی گوڵانی ساڵی رابردووەوە/ 2018.04 بۆ ئێستا لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کراوە و چارەنووسی هەروا نادیارە. محەمەد مورادی پێش ئەوەی دەستبەسەر بکرێت بۆ ماوەی چەند ساڵێک نیشتەجێی باشووری کوردستان بووە. ناوبراو پاش هەوڵی بنەماڵەکەی و بە هەماهەنگی لەگەڵ ئیتلاعاتی سپای پاسداران بۆ ئێران گەڕایەوە. لەگەڵ گەڕانەوەی لە ڕۆژی دووی مانگی گوڵانی ساڵی 1397/ 2018.04.22 لە دەروازەی سنووریی "کێلێ"ی...

زیاتر
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2019

هاوڵاتییەکی کورد لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێوە بۆ بەندیخانەی نەغەدە گواسترایەوە

بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، رۆژی یەکشەمە ٢٨ی رەزبەر/ ١٠.٢٠ سەید رەزا ئەحمەدی هاوڵاتی خەڵکی گوندی "تەرکەش"ی پیرانشار پاش کۆتاییهاتنی قۆناغی لێپرسینەوە، لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی ورمێوە بۆ بەندیخانەی نەغەدە گواسترایەوە. سەید رەزا ئەحمەدی لە رێکەوتی ١٠ی گەلاوێژ/ ٠٨.٠١ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشارەوە دەستبەسەر کرا و بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئەم ناوەندە لە ورمێ گوازرایەوە. تۆمەتی ئەم هاوڵاتییە کوردە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە کاتی...

زیاتر