بەندیخانەی ناوەندی تەبرێز ئارشیڤ - KHRN

كانونی دووه‌م 21, 2020

بەندکراوێک لە بەندیخانەی ناوەندیی تەبرێز لە سێدارە درا

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ ١ی ڕێبەندان / ٠١.٢١، سزای سێدارە (قەساس)ی بەندکراوێکی تۆمەتبار بە "کوشتنی بەئەنقەست"بەناوی "بایرام قولیخانی" لە بەندیخانەی ناوەندیی تەبرێز جێبەجێ کرا. بایرام قولیخانی خەڵکی شاری خۆی و پێش دەستبەسەرکرانی دانشتووی "ئازەرشەهر"ی تەبرێز بووە. نزیکەی پێنج ساڵ پێش ئێستا بەتۆمەتی "کوشتن"ی ئاوەڵ زاواکەی دەستبەسەر و پاشان بە سێدارە (قەساس) سزادرابوو.

زیاتر