بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ ئارشیڤ - KHRN

ئاب 28, 2020

ورمێ؛ بە پێچەوانەی بۆچوونی پسپۆڕان، ڕێوڕەسمی ئازیەتباریی موحەڕەم لە نێو زینداندا بەڕێوە دەچێت

سەرەڕای ئەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە شێوەیەکی بەربڵاو لە بەندی ژنانی زیندانی ناوەندیی ورمێدا بڵاو بۆتەوە و چەندین بەندکراویش بۆ نەخۆشخانە گواستراونەوە کە نیشانەکانی کۆرۆنایان پێوە دیار بووە، بەڵام بە فەرمانی بەرپرسانی زیندان هەموو ڕۆژ ڕێوڕەسمی ئازیەتباریی موحەڕەم لە نێو زینداندا بەڕێوە دەچێت.سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەندیخانەی ورمێوە لەسەر ئەم بابەتە بە تۆڕی مافی مرۆڤی كوردستانی وت: «بە فەرمانی بەرپرسانی زیندانی ناوەندیی ورمێ، هەموو ڕۆژ ڕێوڕەسمی...

زیاتر
ئاب 4, 2020

ورمێ؛ گواستنه‌وه‌ی دوو زیندانیی سیاسی بۆ شوێنێكی نادیار

به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ‌نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ١٤ی گه‌لاوێژ، دوو زیندانیی سیاسی به ‌ناوه‌كانی ئیبراهیم خه‌لیل ‌هه‌مه‌دانی و كوڕه‌كه‌ی سالار خه‌لیل ‌هه‌مه‌دانی، له‌ به‌ندی ڕاوێژكاریی به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندیی ورمێوه‌ بۆ شوێنێكی نادیار گواستراونەتەوە.ئه‌م دوو به‌ندكراوه‌ سیاسییه‌ ڕۆژی ڕابردوو لە ئاست بارودۆخی زینداندا ناڕه‌زاییان ده‌ربڕیبوو، هەر بۆیە له ‌به‌ندی ده‌روون‌ده‌رمانییەوە بۆ به‌ندی ڕاوێژكاری گواسترابوونه‌وه‌.ئیبراهیم خه‌لیل‌ هه‌مه‌دانی له‌گه‌ڵ دوو منداڵه‌كه‌یدا به‌ ناوه‌كانی سالار و مریه‌م...

زیاتر
ته‌مموز 31, 2020

ورمێ؛ کوشتنی یەکێک لە خاوەن خوێنەکان (ئەولیای دەم) دوای لەسێدارەدانی بکوژەکە

بەپێی ئەو زانیارییانەی بەردەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان کەوتووە، ڕۆژی ٦ی گەلاوێژ دوای جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی عەلی عەبدی، یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەی خاوەن خوێنەکە (ئەولیای دەم) دوای چوونە دەرەوە لە بەندیخانە لە لایەن برایەکی عەلی عەبدییەوە تەقەی لێ کراوە و گیانی لە دەست داوە.دەوترێت کە عەلی عەبدی چەند ساڵێک لەمەوبەر بە تۆمەتی کوشتنی هاوسەرەکەی دەستبەسەر کرا و حوکمی قەساس (لەسێدارەدان)ی بۆ...

زیاتر
ته‌مموز 30, 2020

ورمێ؛ بەردەوامبوونی شه‌ڕ و ئاژاوه‌ی نێو بەندیخانە

له‌ درێژه‌ی ئەو شه‌ڕ و ئاژاوه‌ی نێوان به‌ندكراونی بەندیخانەی ورمێ كه‌ شه‌وی ڕابردوو له‌ به‌ندی ۱-۲ ده‌ستی پێ كردبوو، سه‌رله‌به‌یانیی دوێنی جارێكی‌تر گرژی و تێكهه‌ڵچوون له‌ نێوان به‌ندكراواندا هاته‌ ئاراوه‌ و دەوترێت ئەو بەندە لە بارودۆخێکی‌ ئاڵۆزدایە.به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، بەردەوامبوونی تێكهه‌ڵچوونه‌كانی به‌ندی ۱-۲بۆتە هۆی گەمارۆدرانی دووبارەی ئەو بەندە لە لایەن گاردی بەندیخانەوە و داوایان کردووە لانیكه‌م ده‌ به‌ندكراو ڕەوانەی ژووری تاكه‌كه‌سی...

زیاتر
ته‌مموز 29, 2020

ورمێ؛ تێکهەڵچوونی نێوان بەندکراوان برینداربوونی ١١ کەسی لێ کەوتەوە

شەوی ڕابردوو لە نێوان بەندکراوانی بەندی ٢-١دا (بەندەکانی ٢-١ و ٤-٣ی پێشوو) بەندیخانەی ناوەندی ورمێ گرژی و تێکهەڵچوون ڕووی دا و لانیکەم ١١ کەسیان بریندار بوون. دوابەدوای ئەم گرژییە بە دەیان ئەندامی گاردی تایبەتی بەندیخانە ڕژانە نێو ئەو بەندە و پەلاماری بەندکراوانیان دا و لە حاڵێکدا کە دۆخی یەک لە بەندییەکان خراپ بووە، بەڵام بەرپرسان ئامادە نەبوون ڕەوانەی نەخۆشانەی بکەن.بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی...

زیاتر
ئازار 12, 2020

دوو تۆمەتبار بە “کوشتنی بەئەنقەست” لە بەندیخانەی ورمێ لەسێدارەدران

بەگوێڕەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ ٢٢ی ڕەشەمە / ٠٣.١٢، سزای سێدارە (قەساس)ی دوو بەندکراوی تۆمەتبار بە "کوشتنی بەئەنقەست" بەناوەکانی "حوسێن کەچنانلو" و "عەبدوڵلا محەمەدزادە" لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ جێبەجێکرا. حوسێن کەچنانلو تەمەن ٦٠ ساڵ و حەبدوڵلا محەمەدزادە تەمەن ٧٠ ساڵ ڕۆژی ڕابردوو بەمەبەستی جێبەجێکرانی سزای سێذارە لە بەندەکان ٣-٤ و ڕاوێژکارییەوە بۆ ژووری تاکەکەسی گواسترابوونەوە. ئە دوو بەندکراوە پێشتر ڕۆژی ١٠ی ڕەشەمە / لەگەڵ "ئەمیر محەمەدپور"، بەندکراوێکی...

زیاتر
ئازار 3, 2020

دوایین ڕەوشی بەندیخانەی ورمێ و ئەو بەندکراوانەی بەگومانی تووشبوون بە کۆرۆنا براون بۆ نەخۆشخانە

سەرەڕای گیان لە دەستدانی بەندکراوێک و گواستنەوەی ژمارەیەک بەندکراوی بەندیخانەی ورمێ بۆ نەخۆشخانە بە گومانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەرپرسانی ئەو بەندیخانەیە تا ئێستا هیچ وردەکارییەکانیان سەبارەت بە ڕەوشی ئەو بەندیخانەیە ڕانەگەیاندووە، هەر بۆیە ڕۆژی ڕابردوو چەند بنەماڵەیەکی بەندکراوانی ئەو بەندیخانە لە بەردەم بەندیخانەی ورمێ گردبوونەوە و نیگەرانیی خۆیان سەبارەت بە دۆخی بەندکراوەکان دەربڕی. بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەندکراوێک بەناوی "سەلمان سولەیمان نەژاد"...

زیاتر
ئازار 3, 2020

حەوت بەندکراوی سیاسیی کە مانیان لە خواردن گرتووە برانە دادگا و دۆسییەیەک لە دژیان تۆمارکرا

بەگوڕەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی شەممە ١٠ی ڕەشەمە / ٠٢.٢٩، حەوت بەندکراوی سیاسیی کورد بەناوەکانی "کامران دەروێشی"، "سیامەک ئەشرەفی"، "کامران قاسمی"، "کەیوان ڕەشۆزادە"، "ئومێد سەعیدی"، "کەیوان زارعی" و "ڕەزا ئیسماعیلی"  کە مانیان لە خواردن گرتووە براون بۆ دادگای ورمێ و دۆسییەک بە تۆمەتی "بشێوێی لە بەندیخانە" و "سوکایەتیکردن بە بەرپرسان بەندیخانە" لەدژیان تۆمارکراوە. ئەو بەندکراوانە پاش بەڕێووەچوونی دانیشتنی دادگاکە دیسانەوە بۆ بەندیخانەی ورمێ...

زیاتر
ئازار 2, 2020

بەندیخانەی ورمێ؛ بەندکراوێک بەگومانی تووشبوون بە بە ڤایرۆسی کرۆنا ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕيی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ ١٢ی ڕەشەمە / ٠٣.٠٢، بەندکراوێکی مەزهەبی بەناوی "محەمەد قەنبەردوست" بەگومانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کرۆنا لە بەندی بەندکراوە سیاسییەکانی ورمێوە بۆ بەشی تەندروستیی بەندیخانە و پاشان بۆ نەخۆشخانەی دەرەوەی بەندیخانە گواستراوەتەوە. سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو سەبارەت بەو بابەتە لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گوتی: "محەمەد قەنبەردوست پێشتر نەخۆشیی ئاسمی هەبوو، بەڵال ئەمڕۆ بەهۆی هەناسە تەنگییەوە برا بۆ بەشی تەندروستی بەندیخانە و...

زیاتر