بەندیخانەی ناوەندیی تەورێز ئارشیڤ - KHRN
بەندکراوێکی تۆمەتبار بە ‘کوشتنی بەئەنقەست’ لە تەورێز لەسێدارەدرا
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ ١٢ی سەرماوەز / ١٢.٠٣، سزای بەندکراوێکی سزادراو بە سێدارە (قصاص نفس) لە بەندیخانەی ناوەندیی تەورێز جێبەجێکرا. ئەو بەندکراوە ڕۆژی ڕابردوو بەمەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەی لە بەندی ٩ی ئەو بەندیخانەوە بۆ ژوورە تاکەکەسییەکان گوازرابووەوە. ناسنامەی ئەو بەندکراوە "، تەمەن ٥٠ ساڵ و خەڵکی شاری هەشتەرۆی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات ڕاگەیەندراوە. دەگوترێت ناوبراو ماوەی سێ ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست"ی...
زیاتربەندکراوێک لە تەورێز لە سێدارەدرا
بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ 14ی خەزەڵوەر/ 05.11 محەمەد دووستی، بەندکراوی تۆمەتبار بە "کوشتنی بەئەنقەست" لە بەندیخانەی ناوەندیی تەورێز لە سێدارەدرا. ئەو بەندکراوە ڕۆژی ڕابردوو بەمەبەستی جێبەجێکردنی سزای سێدارە (قصاص) بۆ بەندی تایبەتی بەندیخانەی ناوەندیی تەورێز گوازرابووەوە. جێگای ئاماژەیە کە لەکاتی گواستنەوەی محەمەد دووستی بۆ ئەو بەندە، بەرپرسانی بەندیخانەی تەورێز هۆشداریان دابوویە ئەگەر رەزامەندی بنەماڵەی کوژراوەکە وەرنەگیرێت وا رۆژی سێ شەمە لە سێدارە دەدرێت. بەگوێرەی ئەو زانیارییانە دەستکەوتوون،...
زیاتر