بەندیخانەی مەریوان ئارشیڤ - KHRN

گۆران قوربانی بە سزای ٥ مانگ بەندکرایەوە

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی ڕۆژی ڕابردوو ١٧ی ڕێبەندان / ٠٢.٠٦، "گۆران قوربانی"، چالاکوانی مەدەنی و یەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان دەستبەسەرو بە سزای ٥ مانگ لە بەندیخانەی شاری مەریوان بەندکرایەوە. ئەو چالاکوانە مەدەنییە ٢٣ی پوشپەڕی ئەمساڵ / ٢٠١٩.٠٧.١٤،بانگ کرابوو بۆ دەزگای هەواڵگری (ستاد خبری) ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان و دەستبەسەرکرا. ناوبراو پاش چەند هەفتە لێکۆڵینەوە لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بە دانانی بارمتە...

زیاتر
كانونی دووه‌م 31, 2020

پەروین ئەدوایی بەمەبەستی تێپەڕکردنی سزای بەندکران بۆ بەندیخانەی ژنانی سنە ڕەوانەکرا

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ١٠ی ڕێبەندنان / ٠١.٣٠، "پەروین ئەدوایی"، چالاکوانی مەدەنیی کورد بەمەبەستی تێپەڕکردنی ٢ ساڵ سزای بەندکران بۆ ناوەندی پەروەردە و چاکسازی (بەندیخانەی ژنان) ی سنە ڕەوانەکرا. ناوبراو پێشتر لەلایەن دادگای شۆڕشی مەریوانەوە بە ٥ ساڵ بەندکران سزادرابوو، بەڵام ئەو سزایە دواتر لە دادگای پێداچوونەوەی سنەدا بۆ ٢ ساڵ کەم کرایەوە. سەرچاوەیەک لەو بارەیەوە لێدوانێکی بۆ تۆڕ دا و...

زیاتر
كانونی دووه‌م 26, 2020

سەلمان ئەفرا بەمەبەستی تێپەڕکردنی سزای بەندکران ڕەوانەی بەندیخانەی مەریوان کرا

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیایەتی کە ڕۆژی ڕابردوو ٥ی ڕێبەندان / ٠١.٢٥، "سەلمان ئەفرا"، هاوڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی "نێ"ی سەر بە شاری مەریوان بە مەبەستی تێپەڕکردنی سزای ١ ساڵ بەندکران ڕەوانەی بەندیخانەی ئەو شارە کراوە. سەلمان ئەفرا ڕۆژی ٢٧ی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو / ٢٠١٨.١١.١٨ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە گواسترایەوە. ناوبراو سەرەنجام پاش ٣ مانگ لێکۆڵینەوە بە دانانی بارمتەی ٢٠٠...

زیاتر
كانونی دووه‌م 22, 2020

بڕیار کاوە بەمەبەستی تێپەڕکردنی سزای بەندکران ڕەوانەی بەندیخانەی مەریوان کرا

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ ٢ی ڕێبەندان / ٠١.٢٢، "بڕیار کاوە"، هاوڵاتی کورد بەمەبەستی تێپەڕکردنی ٢ ساڵ سزای بەندکران ڕەوانەی بەندیخانەی مەریوان کرا. بڕیار کاوە، هاوڵاتیی تەمەن ٢٦ ساڵی خەڵکی گوندی "نێ"ی مەریوان لە ڕێکەوتی ٢٦ی ڕەزبەری ساڵی پاردا / ٢٠١٨.١٠.١٨ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرابوو و پاش مانگێک لێکۆڵینەوە لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بۆ بەندیخانەی مەریوان گواسترابووەوە. ناوبرا سەرەنجام لە ڕێکەوتی ٢٨ی...

زیاتر
كانونی دووه‌م 16, 2020

وریا فەرەجی بەمەبەستی تێپەڕکردنی سزای بەندکران ڕەوانەی بەندیخانەی مەریوان کرا

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی کە ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی بەفرانبار / ٠١.١٤، "وریا فەرەجی" هاوڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی "نێ"ی سەربە مەریوان بەمەبەستی تێپەڕکردنی سزای ٢ ساڵ بەندکران ڕەوانەی بەندیخانەی ئەو شارە کراوە. ئەو هاوڵاتیە کوردە لە مانگی ڕەشەممەی ساڵی پاردا / ٢٠١٩.٠٣ بە تۆمەتی "ئەندامبوونی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران" لەلایەن دادگای شۆڕشی مەریوانەوە بە ٥ ساڵ بەندکران سزادرا. پاشان تانەی لەو سزایە دا و دۆسییەکەی...

زیاتر