بەندیخانەی خۆی ئارشیڤ - KHRN
سزای ٧٠ قامچیی ژنێکی تەمەن ٨٠ ساڵ لە شاری خۆی جێبەجێکرا
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە ڕۆژانی ڕابردوودا ژنێکی تەمەن ٨٠ ساڵ بەناوی "سەلبی مەرەندی" بانگکراوە بۆ نووسینگەی جێبەجێکردنی سزاکانی دادگای شاری خۆی و پاش ئەوەی ٧٠ قامچیی لێدراوە بەدۆخێکی ناجێگیری تەندروستییەوە بەمەبەستی تێپەڕکردنی سزای ٨ مانگ بەندکران بۆ بەندی ژنانی بەندیخانەی خۆی گوازراوەتەوە. جێگەی ئاماژەیە کە سەلبی مەرەندی دایکی "بێهروز زەینالنژاد"ە کە لە ڕێکەوتی ٢٥ی بەفرانباری ساڵی ٩٧ / ٢٠١٩.٠١.١٥ لە پێنجەمین ڕۆژی...
زیاترمستەفا سەبزی پاش ئەوەی لەلایەن بەندیخانەی ماکۆوە وەرنەگیرا ڕەوانەی بەندیخانەی خۆی کرا
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی کە مستەفا سەبزی، بەندکراوی سیاسیی کورد کە وابڕیاربوو بۆ بەندیخانەی ماکۆ، شاری لەدایکبوونی بگوازرێتەوە، پاش ئەوەی لەلایەن بەرپرسانی ئەو بەندیخانەیەوە وەرنەگیراوە بۆ دەستبەسەرگەی پۆلیسی شاری خۆی و سەرەنجام سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ ٩ی سەرماوەز / ١١.٣٠ بۆ قەرەنتینەی بەندیخانەی خۆی گوازراوەتەوە. جێگەی ئاماژەیە کە مستەفا سەبزی ڕۆژی ٧ی سەرماوەز / ١١.٢٨ پاش وەرگرتنی ڕەزامەندیی نووسینگەی جێبەجێکردنی سزاکانی دادگای شۆڕشی ورمێ بۆ گوازرانەوەی بۆ بەندیخانە...
زیاترزیاتر لە ١٥ بەندکراوی بەندی ژنانی خۆی تووشی نەخۆشیی ئانفولانزا بوون
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی کە لە هەفتەی ڕابردووەوە بۆ ئێستا زیاتر لە ١٥ بەندکراو لە بەندی ژنانی بەندیخانەی خۆی تووشی نەخۆشیی ئانفولانزا بوون. نەبوونی کەرەسە و کەلوپەلی پزیشکی لە ناوەندی دەرمانی ئەو بەندیخانەیەدا بووەتە هۆی نیگەرانی سەبارەت بە دۆخی تەندروستیی ئەو بەندکراوانە. سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو لەو بارەیەوە بۆ تۆڕی مافەکانی مرۆڤ دووا و گوتی: "لە سەرەتای هەفتەی ڕابردووەوە بۆ ئێستا زیاتر لە ١٥ بەندکراو لە بەندی ژنانی...
زیاترمەقبولە سەکاوەند لە بەندیخانەی خۆی ئازاد کرا
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی خەزەڵوەر / ١١.٢١، "مەقبولە سەکاوەند"، بەندکراوی سیاسیی کورد پاش ٩ مانگ بەندکران لە بەندیخانی شاری خۆی ئازادکرا. جێگەی ئاماژەیە کە دانیشتنی دادگای ناوبراو ڕۆژی ١٨ی خەزەڵوەر / ١١.٠٩ لە لقی یەکی دادگای شۆڕشی خۆی بەڕێوەچوو و بەتۆمەتی "ئەندامبوونی یەکێک لە حزبە کوردستانییەکان" بە ساڵێک بەندکران سزادرابوو. پێشتر سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو لەو بارەیەوە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی گوتبوو: " بەو هۆیەوە کە تۆمەتبار ناڕەزایی...
زیاترزەینەب جەلالیان – بەندیخانەی خۆی
زیاترزەینەب جەلالیان
هاوڵاتی کوردی خەڵکی شاری ماکۆ
دەستبەسەرکران:٧ی ڕەشەمەی ١٣٨٦ / ٢٠٠٨.٣
تۆمەتەکان: ئەندامبوون لە پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) و شەڕی چەکداری دژی کۆماری ئیسلامی
سزا: بەندکرانی تاهەتایی
ڕەوش: بەندکراو لە بەندیخانەی خۆی
هاوڵاتییەکی کورد ساڵێک بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا
بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، "مەقبولە سەکاوەند"، هاوڵاتیی کورد رۆژی ١٨ی خەزەڵوەر/ ١١.٠٩ لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی خۆیەوە ساڵێک بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا. لە دانیشتنی دادگادا تۆمەتی ئەم هاوڵاتییە دەستبەسەرکراوە "هاوکاریکردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکان" راگەیەنراوە و لە هەمان دانیشتنی دادگادا سزاکەشی پێ راگەیەنراوە. سەرچاوەیەکی ئاگادار سەبارەت بە وردەکاریی دادگاکە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی گوت: "بە پێی ئەوەی کە ئەم هاوڵاتییە ناڕەزایی بە بڕیاری دادگاکە دەرنەبڕی، دادوەر...
زیاتر