بەندیخانەی بۆکان ئارشیڤ - KHRN
بۆكان؛ ئه‌شكه‌نجه‌دانی لاوێكی به‌ندكراو له لایه‌ن به‌رپرسانی زیندانەوە
لاوێكی به‌ندكراو به ناوی شاهین موسته‌فه‌وی لەبەر دەربڕینی ناڕه‌زایه‌تی لە ئاست بارودۆخی قه‌ره‌نتینه و خواردنی به‌ندیخانه‌ی بۆكاندا له لایه‌ن دوو به‌رپرسی ئه‌م زیندانەوە كه‌وته به‌ر په‌لامار و لێدانی قورسەوە. ئه‌م ئه‌شكەنجه‌دانە بۆتە هۆی شکاندنی ددانێک و زەبرپێگەیشتنی چه‌ند ئەندامێکی جەستە ئەو بەندکراوە و ئێستا لە بارودۆخێکی ناجێگیردایە. سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستانی ڕاگه‌یاند: «شه‌وی ٢٧ی پووشپه‌ڕ، لاوێكی به‌ندكراو به ناوی شاهین موسته‌فه‌وی لەبەر...
زیاتربۆكان؛ به‌نكراوێكی سیاسی به دوورینه‌وه‌ی لێوی ده‌ستی دایه مانگرتن
به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، به‌ندكراوی سیاسیی خه‌ڵكی بۆكان، جه‌عفه‌ر سه‌عیدی، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٧ی پوشپه‌ڕ بە مەبەستی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌رانبه‌ر به زیادكردنی بڕی بارمته‌كه‌ی بۆ پشووی كاتی (موره‌خه‌سی)، به دوورینه‌وه‌ی لێوی ده‌ستی دایه مانگرتن له خواردن.حه‌فته‌ی ڕابردوو دادوه‌ری چاودێری بەندیخانەی بۆكان، دادوه‌ر "شه‌مس"، دوای قبووڵکردنی داواكاریی ناوبراو بۆ بەهرەمەندبوونی لە مۆڵەتی پشووی کاتی یان موره‌خه‌سی، بارمته‌ی ٣٥٠ میلیۆن تمەنی بۆ دەستیشان کردبوو، کەچی...
زیاتربۆکان؛ لێدان و په‌لاماردانی چوار زیندانی له‌لایه‌ن سەرۆکی به‌ندیخانه‌وه
دوابه‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڕاپۆرتێكی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان له‌سه‌ر لێدان و په‌لاماردانی ژماره‌یه‌ك له به‌ندكراوان له لایه‌ن به‌رپرسی زیندانی بۆكانەوە، ڕۆژی ڕابردوو چوار كه‌س له به‌ندكراوانی به‌ندی ٢ی ئه‌م به‌ندیخانه‌یه به فه‌رمانی سەرۆکی زیندان براونه‌تە حەوشەی بەندەکە و به باتۆمی ئه‌لكترۆنیكی ئەشکەنجە کران. هه‌روه‌ها بە مەبەستی چاوترسێنکردن و تەمێکردنیان، پاسەوانانی بەندیخانە سه‌ری هەر چواریان تاشیوون.سه‌رچاوەکانی تۆڕی مافەکانیی مرۆڤی كوردستان له بۆكان، ناسنامەی ئه‌و چوار زیندانییه‌یان...
زیاترڕاپۆرتێك له سه‌ر به‌ندیخانه‌ی بۆكان؛ لێدان و پەلاماردانی زیندانییان له لایه‌ن سەرۆکی به‌ندیخانه‌وە
بنه‌ماڵه‌ی ژماره‌یه‌ك له به‌ندكراوانی به‌ندیخانه‌ی شاری بۆكان کە به هۆكاری ئه‌منیه‌تییه‌وه نه‌یاندەویست ناویان ئاشكرا بکرێت، له وتووێژێكدا لەگه‌ڵ تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان ڕایانگه‌یاند کە به‌ندییه‌كانی ئه‌و به‌ندیخانەیە كه‌وتوونەتە به‌ر په‌لامار و لێدان و هه‌ڕه‌شه‌ی "حه‌بیب موحه‌مه‌دی"ی سەرۆکی به‌ندیخانەکەوە. ڕێژه‌ی به‌ندكراوانی به‌ندیخانه‌ی بۆكان ٢٥٠ كه‌سه و له دوو به‌شی جیاوازدا ڕاگیراون، ڕێژه‌ی چڕیی به‌ندكراوان و په‌ره‌سه‌ندنی ڤایرۆسی كۆڤید ١٩ بۆته هۆی پەرەسەندنی نیگه‌رانییەکانی به‌ندكراوان،...
زیاتر