بەندکراوی سیاسیی کورد ئارشیڤ - KHRN

كانونی دووه‌م 18, 2020

عەلی ئەحمەد سولەیمان بە ناوی گواستنەوە بۆ بەندیخانەی ورمێ لە بەندیخانەی تەبرێز برایە دەرەوە

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی کە چەند کاتژمێرێک پێش ئێستا، "عەلی ئەحمەد سولەیمان"، بەندکراوی سیاسیی کوردی خەڵکی باشوری کوردستان بە ناوی گواستنەوە بۆ بەندیخانەی ورمێ لە بەندیخانەی ناوەندیی تەبرێز براوەتە دەرەوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووسی لەبەردەستدا نییە. گواستنەوەی ئەو بەندکراوە سیاسییە کوردە لە کاتێکدا ڕوویداوە کە پێشتر پێی ڕاگەیەندرابوو لە ڕێکەوتی ١٤ی ڕێبەنداندا / ٠٢.٠٣، پاش کۆتایی هاتنی سزاکەی لە بەندیخانەی تەبرێز بۆ...

زیاتر
تشرینی دووه‌م 7, 2019

دوایین زانیارییەکان سەبارەت بە دۆخی محەمەد مورادی لە دەستبەسەرگەدا/ پاش ساڵێک هیشتا چارەنووسی نادیارە

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی، "محەمەد مورادی" خەڵکی گوندی "قەبر حوسێن"ی پیرانشار لە مانگی گوڵانی ساڵی رابردووەوە/ 2018.04 بۆ ئێستا لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کراوە و چارەنووسی هەروا نادیارە. محەمەد مورادی پێش ئەوەی دەستبەسەر بکرێت بۆ ماوەی چەند ساڵێک نیشتەجێی باشووری کوردستان بووە. ناوبراو پاش هەوڵی بنەماڵەکەی و بە هەماهەنگی لەگەڵ ئیتلاعاتی سپای پاسداران بۆ ئێران گەڕایەوە. لەگەڵ گەڕانەوەی لە ڕۆژی دووی مانگی گوڵانی ساڵی 1397/ 2018.04.22 لە دەروازەی سنووریی "کێلێ"ی...

زیاتر
تشرینی یه‌كه‌م 22, 2019

دوایین زانیارییەکان سەبارەت بە دۆخی محەممەد عەسری گەنگەچین لە بەندیخانەی ورمێ

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی، "محەممەد عەسری گەنگەچین" بەندکراوی سیاسیی کورد لە رێکەوتی ٢٥ی خاکەلێوەی ئەمساڵەوە/ 2019.04.14 بۆ سزای ساڵێک بەندکران بۆ بەندیخانەی ورمێ گوازراوەتەوە و لەو کاتەوە تا ئێستا بێبەش کراوە لە وەرگرتنی مۆڵەتی چوونەدەرەوە لە بەندیخانە. ئەم بەندکراوە سیاسییە خەڵکی ئاوایی "ئەربیلان"ی سەر بە شاری ورمێیە. ناوبراو لە رێکەوتی ١١ی جۆزەردانی 1397/ 2018.07.01 لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ ماوەی مانگێک...

زیاتر