بەندکراوانی سیاسیی کورد ئارشیڤ - KHRN

تشرینی دووه‌م 20, 2020

ورمێ؛ په‌نجاو یه‌ك زیندانیی سیاسی و مەزهەبی بۆ به‌ندێكی هەرەپارێزراو نوێ زیندان گواسترانەوە

به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆری مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٩ی گه‌ڵاڕێزان، گاردی تایبه‌تی زیندانی ورمێ چوونەتە نێو به‌ندی زیندانییانی سیاسییەوە و دوای پشكنین و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی کۆمەڵێك كه‌لوپه‌لی شه‌خسیی زیندانییەکان،‌ سەرجەم زیندانییه‌ سیاسیی و مەزهەبییەکانیان، كه‌ ژماره‌یان ٥١ كه‌س بووە، گواستۆتەوە بۆ به‌ندێکی هەرەپارێزراو و ئه‌منیی نوێی زیندان بە ناوی نووستنگەی ١٠ی هیدایه‌ت.ئه‌م به‌نده‌ نوێیه‌ بریتییه‌ له‌ پێنج ژوور و له‌ هه‌ر ژوورێكدا شه‌ش قەرەوێڵەی...

زیاتر
ئه‌یلول 17, 2020

ورمێ؛ ڕاگرتنی كاتیی مانگرتنی به‌ندی زیندانییانی سیاسی و مه‌زهه‌بی

دوابه‌دوای ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی زیندانی ناوه‌ندیی ورمێ وەعدیان دا به‌دواداچوون بۆ داواكارییه‌كانی زیندانییانی سیاسی ومه‌زهه‌بی بکەن، ئه‌م به‌ندكراوانه‌ كه‌ له‌ ڕۆژی ڕابردووه‌وه‌ بەکۆمەڵ‌ مانیان له ‌خواردن گرتبوو، به‌ شێوه‌ی كاتی کۆتاییان بە مانگرتنه‌كه‌یان هێنا.به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی ڕابردوو دوابه‌دوای ئەوەی زیندانییانی سیاسی و مەزهەبی لە ئاست بڕانی بەردەوامی ئاو و کارەبا و گیرانی زێرابی ئاودەستەکانی بەندەکەدا ناڕەزایەتییان دەربڕی، هێزه‌كانی گاردی تایبه‌تی زیندان...

زیاتر

ورمێ؛ فاتمە داوەند بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمەکەی خۆی ڕادەستی زیندان کرد

فاتمە داوەند، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی بۆکان کە لە خۆپیشاندانەکانی گەڵاڕێزانی ساڵی ڕابردوودا بە دەستی هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرابوو و دواتر بە دانانی بارمتە ئازاد کرا، ئەمڕۆ خۆی ڕادەستی زیندانی ورمێ کرد تاکوو حوکمی ٤ ساڵ و ٢ مانگ زیندانیکردنەکەی بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.یەک لە نزیکانی ئەم هاووڵاتییە کوردە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ ١٦ی گەلاوێژ، فاتمە داوەند بانگ کرایە بەشی ئیجرای ئەحکامی...

زیاتر
ئازار 29, 2020

ئەو گیراوە سیاسییانەی هاوڵاتی ئێران نین مۆڵەتی چوونەدەرەوە لە بەندیخانەیان پێنادرێت

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کڕۆنا و هەڵکشانی ژمارەی تووشبووان و قوربانییانی لە مانگی ڕابردوودا، یەکێک لە نیگەرانییەکان گەیشتنی ئەم ڤایروسە بە بەندیخانەکانی ئێران و کەوتنە مەترسی گیانی بەندکراوانە. چوونکە ئەوان بە شێوەیەکی هاوبەش لە بەشە گشتییەکانی زیندان پێکەوە دەژین و دۆخی خاوێنیش باش نییە، بۆیە لە هەموو کەسێک زیاتر لە مەترسییدان. ژمارەیەکی زۆر لە ڕێکخراوەکانی پارێزەری مافەکانی مرۆڤ و چالاکوانانی ئەم بوارە داوایان لە حکومەتی...

زیاتر
ئازار 10, 2020

بڕیارنامەی دەزگای داد لەبارەی مۆڵەتی چوونەدەرەوە لە بەندیخانە بەندکراوە سیاسییە کوردەکان ناگرێتەوە

ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کرۆنا لە شارە جیاوازەکانی کوردستان ڕۆژ لەدوای ڕۆژ زیاتر دەبێت و ئەمەش بووەتەوە هۆی نیگەرانی سەبارەت بە ڕەوشی تەندروستیی بەندکراوەکان. هەرچەند ڕۆژی ٥ی ڕەشەمە / ٠٢.٢٤، دەزگای داد بڕیارنامەیەکی لەبارەی مەرجەکانی ناردنی بەندکراوەکان بۆ پێدانی مۆڵەتی چوونەدەرەوە لە بەندیخانە تۆمارکرد، بەڵام بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان تا ئێستا هیچ بەندکراوێکی سیاسیی کورد ئەو مۆڵەتەی پێنەدراوە. لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بنەماڵەکانی ژمارەیەک...

زیاتر
شوبات 26, 2020

وردەکاریی زیاتر سەبارەت بە پەلاماردرانی حەوت بەندکراوی سیاسیی کورد لە بەندیخانەی ورمێ

ڕۆژی دووشەممە ٤ی ڕەشەمە / ٠٢.٢٣، دوابەدوای هێرشی بەندکراوە ئاساییەکانی بەندی گەنجانی بەندیخانەی ورمێ بۆسەر ٧ بەندکراوی سیاسیی کورد کە مانیان لە خواردن گرتبوو، دۆخێ بەندیخانەکە ئاڵۆز بووە و تاوەکو ئێستا نەگەڕاوەتەوە دۆخی ئاسایی، هەرەوەها بەپێی زانیارییەکان بەندکراوە سیاسییەکان دیسانەوە لە لایەن بەرپرس و گاردی بەندیخانەکەوە پەلاماردراون و لێیان دراوە. سەرچاوەیەکی نزیک بە بنەماڵەی یەک لەو بەندکراوانە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سەبارەت بە دۆخی...

زیاتر
شوبات 26, 2020

هاندانی بەرپرسانی بەندیخانەی ورمێ بووە هۆی پەلاماردرانی بەندکراوە سیاسییەکان / چوار بەندکراوی سیاسی ڕەوانەی ژوورە تاکەکەسییەکان کران

وێنەی بەنکراوەکان لە چەپەوە بۆ ڕاست: سیامەک ئەشرەفی، ڕەزا ئیسماعیلی، کەیوان ڕەشۆزادە، کەیوان زارع، ئومێد سەعیدی، کامران قاسمی و کامران دەروێشی بەگوێڕەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ٤ی ڕێبەندان پاش ئەوەی کەسێک بەناوی "سەید فاتمی" کە بەرپرسی بەندی گەنجانی بەندیخانەی ورمێیە بەندکراوەکانی لەدژی حەوت بەندکراویی سیاسیی کوردی ئەو بەندە بەناوەکانی "کامران دروێشی"، "سیامەک ئەشرەفی"، "کامران قاسمی"، "کەیوان ڕەشۆزادە"، "ئومێد سەعیدی"، "کەیوان زارع" و "ڕەزا...

زیاتر
شوبات 22, 2020

حەوت بەندکراوی سیاسیی کورد لە بەندیخانەی ورمێ دەستیان دایە مانگرتن لە خواردن

وێنەی بەندکراوەکان لە ڕاستەوە بۆ چەپ: سیامەک ئەشرەفی، ڕەزا ئیسماعیلی، کەیوان ڕەشۆزادە، کەیوان زارع، ئومێد سەعیدی، کامران قاسمی و کامران دەروێشی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی کە حەوت بەندکراوی سیاسیی کورد لە بەندی گەنجانی بەندیخانەی ورمێدا بەناوەکانی "کامران دەروێشی"، "سیامەک ئەشرەفی"، "کامران قاسمی"، "کەیوان ڕەشۆزادە"، "ئومێد سەعیدی"، "کەیوان زارع" و "ڕەزا ئیسماعیلی" لە ئەمڕۆ ٣ی ڕەشەمەوە / ٠٢.٢٢ دەستیان داوەتە مانگرتن لە خواردن. بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتانەی...

زیاتر
شوبات 18, 2020

١٧ بەندکراوی سیاسیی کورد داوای بایکۆتی هەڵبژاردنیان کرد

١٧ بەندکراوی سیاسیی کورد لە بەندیخانەکانی ورمێ، خۆی و کاشمەر بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێکی هاوبەش کە وێنەیەکی بەتایبەت بۆ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان نێردراوە، پشتگیریی بایکۆتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئیرانیان کرد. لە بەشێکی ئەو ڕاگەیەندراوەدا هاتووە: "کۆماری ئیسلامی لە سیاسەتە ناوخۆ و نێودەوڵەتییەکانیدا کەوتووەتە ڕێگایەکی بن بەستەوە و قەیرانی ڕەوابوونی ڕۆژ لەدوای ڕۆژ قووڵتر دەبێت، جارێکی دیکە لە سەروبەندی هەڵبژاردندا هانای بۆ خەڵک هێناوە بۆ ئەوەی مێژوو...

زیاتر