به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی ورمێ ئارشیڤ - KHRN

كانونی یه‌كه‌م 17, 2023

چارەنووسی سەیاد دەروێشی هێشتا هەر نادیارە

لەسەر چارەنووسی سەیاد دەروێشی، برای فەرجاد دەروێشی لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە ورمێ کە سەرەتای گەڵاڕێزان (کۆتایی ئۆکتۆبەر) لە لایەن هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە لە شەقامێکی ئەم شارەدا دەستبەسەر کرابوو، تا ئێستا هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە دوای دەستبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییە، بنەماڵەکەی چەندین جار سەردانی دامودەزگا ئەمنییەکان و دادگای ورمێیان کردووە بەڵام تا ئێستا...

زیاتر
ئه‌یلول 27, 2019

بەندیخانەی ورمێ؛ بەندکراوێکی سیاسیی کورد دەستی دایە مانگرتن لە خواردن

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان کەوتوون، حەسەن ڕەستگاری مەجد، بەندکراوی سیاسیی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێدا بەمەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر بە بەتالکردنەوەی ناسنامەکەی لەلایەن دادگای گشتیی ورمێ و هەڕەشەی ناوەندە ئەمنییەکان بۆ سنوورداشکردنەوەی بۆ تورکیا، لە ڕۆژی دووشەممەوە دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن. سەرچاوەیەکی ئاگادار بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی گوت: "ناسنامەی حەسەن ڕەستگاری مەجد پێشتر لەلایەن دادگای گشتیی ورمێووە پوچه‌ڵ کرابووەوە، ناوەندە ئەمنییەکانیش لەم ماوەیەی ڕابردوودا...

زیاتر
ئه‌یلول 27, 2019

دوو بەندکراو لە بەندیخانەکانی ورمێ و سەڵماس کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا

دوو بەندکراو بە ناوەکانی وەحید کەربەلایی و عەلی عەمی زادە لە بەندیخانەکانی ورمێ و سەڵماس کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا. سەرچاوەیەکی ئاگادار بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی گوت: "رۆژی ٤ی رەزبەر/ 09.26 هاوڵاتییەک بە ناوی وەحید کەربەلایی لە به‌شی ١٠ی بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. ئەو هاووڵاتییە هەفتەی رابردوو بە تۆمەتی ئەوەیکە 10 گەرەم مادەی سڕکەری پێ بووە، دەستبەسەر کرابوو و بۆ ئەم...

زیاتر
ئه‌یلول 27, 2019

سێ بەندکراو لە بەندیخانەی ورمێ ئیعدام کران

سێ بەندکراو کە بە تۆمەتەکانی پەیوەست بە مادە سڕکەرەکان بەندکرابوون، رۆژی ۳ی خەرمانان/ 09.25 لە بەندیخانەی ورمێ ئیعدام کران. بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە دوا کاتژمێرەکانی شەوی سێی خەرمانان، حوکمی سێ بەندکراو بە ناوەکانی رەئوف (ئازاد) ئازادیخواه، ئیبراهیم (شەمال) ئەحمەدی پور و سودین (شەهابەدین) محەمەدپور کە بۆ بەندی ۱۵غ بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ گواسترابوونەوە، جێبەجێکرا. رەئوف ئازادیخواه و ئیبراهیم ئەحمەدی پور لە نزیک سێ...

زیاتر
ئه‌یلول 25, 2019

سێ بەندکراو بە مەبەستی جێبەجێکردنی ئیعدام بۆ ژووری تاکەکەسی گواسترانەوە

بەرەبەیانی رۆژی سێی خەرمانان/ 09.25 سێ بەندکراو کە تۆمەتەکانی پەیوەست بە مادە سڕکەرەکان لێدراوە، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ئیعدام بۆ ژوورە تاکەکەسی بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ گواسترانەوە. بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، رەئوف ئازادیخواه، شەهابەدین محەمەدپور و ئیبراهیم ئەحمەدی پور لە بەندی ١٥ی ئەم بەندیخانەیەوە بۆ ژوورە تاکەکەسییەکان گواستراوەتەوە. بنەماڵەی ئەم بەندکراوانە بۆ دوا دیدار بۆ بەندیخانە بانگ کراون و بە وتەی بەرپرسانی بەندیخانەکە حوکمی...

زیاتر
ئه‌یلول 25, 2019

باوک و کوڕێک سەرجەم ٣٢ ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپا

دوو هاووڵاتی تورک بە ناوەکانی ئیبراهیم خەلیل هەمەدانی و سالار خەلیل هەمەدانی (باوک و کوڕ) بە تۆمەتی ئەندام بووون لە رێكخراوی موجاهدینی خەڵق و پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی لەلایەن لقی دووی دادگای شۆڕشەوە هەر کامیان بە ١٦ ساڵ بەندکران مەحکوم کران. سەرچاوەیەکی ئاگادار بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی گوت،ئەم بڕیارە رۆژی دووی رەزبەر/ 09.24 بە رەسمی بەم دوو هاووڵاتییە لە بەندی "رەوان دەرمانی"ی بەندیخانەی ناوەندیی...

زیاتر
ئه‌یلول 25, 2019

نامەی محەمەد نەزەری لە زیندانی ورمێوە؛ ئایا ڕەوایە پاش ٢٥ ساڵ زەخت بکەنە سەر بنەماڵەکەم؟

محەمەد نەزەری، بەندکراوی سیاسیی کە لە مانگی جۆزەردانی ساڵی ١٣٧٣ی هەتاوییەوە/  1994.05 بە تۆمەتی هاوکاریکردنی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) لە بەندیخانە دایە، بە بڵاوکردنەوەی نامەیەکی کراوە باسی فشاری ناوەندە ئەمنییەکان بۆ سەر بنەماڵەکەی دەکات. ئەو بەندکراوە سیاسییە لە نامەکەدا نووسیویەتی کە دایکی بەهۆی بەدوواداچوون بۆ کاروباری ئازادکرن و داوای لێخۆشبوونییەوە، لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە زەخت کراوەتە سەریی و هەر لەبەر ئەو زەختانەش جەڵتە لێیداوە و...

زیاتر
ئه‌یلول 21, 2019

بەندکراوێک بە هۆی راوەستانی دڵییەوە، گیانی لەدەستدا

بەرەبەیانی رۆژی رابردوو بەندکراوێک  لە بەندی ٣ـ٤ بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ بە هۆی راوەستانی دڵییەوە، گیانی لەدەستدا. بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، داریوش کەنگەرلو ٦٥ ساڵ و خەڵکی ورمێ لە نزیک دوو ساڵ و نیو لەمەوبەرەوە ماوەی ١٠ ساڵ بەندکرانی بۆ دەرچوو بوو. لە کاتێکدا ئەم زیندانییە گیانی لەدەستداوە کە پزیشکی یاسایی شاری ورمێ رایگەیاندبوو کە ئەو توانایی ئەوەی نییە لە بەندیخانەدا بێت، چونکە نەخۆشی دڵی بووە و پێشتریش...

زیاتر
ئه‌یلول 19, 2019

حاتەم ئۆزدەمیر گواسترایەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی ورمێ

حاتەم ئۆزدەمیر، هاوڵاتیی کوردی خەڵکی باکوری کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێوە گواسترایەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە. بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەو هاوڵاتییە کوردە کۆتاییەکانی مانگی گەلاوێژ و پاش دوو مانگ لێکۆڵینەوە لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ گواسترابووەوە. هه‌ر بەگوێرەی ئەوە زانیارییانه‌، گواستنەوەی ئەو هاوڵاتییەی خەڵکی باکوری کوردستان لەسەر فەرمانی داواکاری گشتیی ورمێ...

زیاتر