به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی سنه‌ ئارشیڤ - KHRN

تشرینی یه‌كه‌م 1, 2019

سزای سێدارەی بەندکراوێک لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە جێبەجێکرا

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، سزای ڕزگار زەندی کە پێشتر بەتۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ لە بەندیخانەی ناوەندیی سنەدا جێبەجێکرا. ئەو بەندکراوە لە کاتێکدا لە سێدارەدراوە کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا ژمارەیەکی زۆری چالاکوانانی مەدەنی و هاوڵاتیانی خەڵکی شاری سنە بەمەبەستی وەرگرتنی ڕەزامەندیی بنەماڵەی کەسی کوژراو بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزاکە لە بەردەم ماڵەکەیان و بەندیخانەی سنەدا گردبوبوونەوە. یەکێک لەو چالاکوانە مەدەنییانە لەو بارەیەوە بۆ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان دووا...

زیاتر
ئه‌یلول 30, 2019

ئەگەری جێبەجێکردنی سزای سێدارەی زیندانییەک لە سنە زۆرە

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بڕیارە سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە بەندکراوێکی تۆمەتبار بە "کوشتنی بەئەنقەست" بەناوی ڕزگار زەندی لە بەندیخانەی سنە لەسێدارە بدرێت. دەگوترێت چالاکوانە مەدەنییەکان و هاوڵاتییانی شاری سنە بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ ڕێگریی لە جێبەجکرانی ئەو سزایە و وەرگرتنی ڕەزامەندیی بنەماڵەی کوژراوەکە.سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو لەم بارەیەوە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی گوت: "شەوی ڕابردوو دەیان چالاکوانی مەدەنی و هاوڵاتی خەڵکی شاری سنە لە...

زیاتر
ئه‌یلول 27, 2019

بەندكراوێکی ژن لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە لە سێدارەدرا

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان کەوتوون، سزای سێدارەی بەندکراوێکی ژن بە ناوی لەیلا زەرئەفشان کە پێشتر بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" بە سێدارە سزادرابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە جێبەجێ کرا. ناوبراو ڕۆژی سێ شەممە ٢ی ڕەزبەر / 09.24 بەمەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەی گوازرابووەوە بۆ ژوورە تاکەکەسییەکانی ئەو زیندانە. چالاکێکی مەدەنی کە شەوی چوارشەممە لەگەڵ ژمارەیەکی دیکەی هاوڵاتییان بەمەبەستی ڕاگریرانی جێبەجێکردنی سزای سێدارە لە بەرامبەر...

زیاتر