به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندیی ورمێ ئارشیڤ - KHRN

تشرینی یه‌كه‌م 6, 2019

ئەکبەر لەکستانی هاوڵاتی ئێرانی – ئەمریکایی بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە

ئەکبەر لەکستانی هاوڵاتی ئێرانی - ئەمریکایی کە هەفتەی پێشوو لە سنووری سێرو لە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا دەستبەسەر کرابوو، رۆژی ١٣ی رەزبەر/ 10.05 لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێوە بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەیەوە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی گوت: "ئەکبەر لەکستانی کە چەند رۆژ لەمەوبەر بۆ بەندی ٣-٤ گواسترابوویەوە، ئەمجارەیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بۆ شوێنێکی نادیار راگواسترا." ئەکبەر لەکستانی رۆژی ٦ی رەزبەر/ 09.28 پاش ئەوەی لە...

زیاتر
تشرینی یه‌كه‌م 5, 2019

قالۆنچە لە ناو خواردنی بەندکراوانی ورمێدا؛ پێنج هەزار بەندکراو خواردنیان وەرنەگرت

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان،  رۆژی ١٢ی رەزبەر/ 10.04، پێنج هەزار بەندکراو لە هەمووی ١٩ بەندەکەی بەندیخانەی ناوەندیی ورمێدا بەهۆی ئەوەی قالۆنچە لە خواردنی ژمارەیەک لە بەندکراواندا بیندرا، خواردنیان وەرنەگرت. سەرچاوەیەکی ئاگادار بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: "پاش ئەوەی نیوەڕۆی رۆژی هەینی بە پێی پلانی خواردن ئاوگۆشت دابەشکرا، هەندێک لە بەندکراوان قالۆنچەیان لە ناو خواردنەکەدا بینی. بەندکراوانی سەرجەم بەندەکانی بەندیخانەکە وەک ناڕەزاییەک خۆیان بوارد لە وەرگرتنی خواردنەکە....

زیاتر
تشرینی یه‌كه‌م 1, 2019

دوو بەندکراوی سیاسی لە بەندیخانەی ورمێدا دەستیان دایە مانگرتن لە خواردن

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئیبراهیم خەلیل هەمەدانی و سالار خەلیل هەمەدانی، (باوک کوڕ)ی بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ، کە هەفتەی ڕابردوو هەر کامەیان بە ١٦ ساڵ بەندکران سزادرابوون،  لە ڕۆژی ٣ی ڕەزبەرەوە/ 09.25 بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر بەو سزایە دەستیان داوەتە مانگرتن لە خواردن. ئەم بڕیارە رۆژی ٢ی رەزبەر/ 09.24 بە رەسمی بەم دوو هاووڵاتییە کە لە بەندی “رەوان دەرمانی”ی بەندیخانەی ناوەندیی ورمێدا...

زیاتر