به‌شیر پیرماوانه‌ ئارشیڤ - KHRN

ئاب 20, 2019

راپۆرتی تایبەت/ دوایین زانیارییەکان سەبارەت بە دۆخی زیندانیانی مانگرتوو لە زیندانی ورمێ

بەشیر پیرماوانە یەکێک لە پێنج زیندانی سیاسی و مەزھەبی کورد کە لە یەک مانگ لەمەوبەرەوە لە زیندانی ناوەندی ورمێ دەستی دابووە مانگرتن ئەمڕۆ کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا، بەڵام هێشتا چوار زیندانی دیکە هەروا لە مانگرتن بەردەوامن. بە پێی هەوالێک کە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، رۆژی رابردوو بەرپرسانی زیندانی ورمێ بەشیر پیرماوانەیان بانگهێشتی نووسینگەی جێبەجێکردنی سزاکان کردووە و پێیانڕاگەیاندووە کە داواکارییەکانی جێبەجێ دەکرێت و...

زیاتر
ئاب 1, 2019

دوایین زانیاری لە سەر باروودۆخی حەوت مانگرتووی سیاسی و مەزهەبی كورد لە زیندانی ورمێ

باروودۆخی سڵامەتی حەوت زیندانی سیاسی و مەزهەبی کورد بە ناوەکانی رەحمی تورگۆت، بەشیر پیر ماوانە، قادر سەلیمی، مستەفا سەبزی، پەیمان میرزازادە، مەنسوور چووپانی و محەممەد پیشبین کە له ماوەی دوو حەوتووی رابردوو مانیان لە خواردن گرتووه‌ مەترسیدار راگەیەندرا. ئەو زیندانیانە بۆ شەرمەزار کردنی هەڵسوکەوتی بەرپرسانی قەزایی و زیندان بۆ سرنج نەدان بە داوا رەوا و یاسایەکانیان دەستیان داوەتە مانگرتن لە خواردن، لەو ماوەیەشدا بەرپرسانی...

زیاتر