ئەکبەر لەکستانی ئارشیڤ - KHRN

تشرینی دووه‌م 6, 2019

ئەکبەر لەکستانی بۆ نەخۆشخانەیەکی دەرەوی بەندیخانە گوازرایەوە

بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەکبەر لەکستانی، هاوڵاتی ئێرانی - ئەمریکی بە هۆی ناجێگیربوونی دۆخی تەندروستییەوە لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێوە بۆ نەخۆشخانەیەکی دەرەوەی بەندیخانەکە گوازراوەتەوە و بۆ ماوەی پێنج رۆژ لە ژێر چاودێری پزیشکیدایە. جێگەی ئاماژەیە، ئەکبەر لەکستانی رۆژی شەشی رەزبەر/ 09.28 پاش ئەوەی لە سنووری "سێرو"ی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا دەستبەسەر کرا بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ گوازرایەوە. ئەو هاوڵاتییە ئێرانی - ئەمریکییە رۆژی 13ی رەزبەر/ 10.05...

زیاتر
تشرینی یه‌كه‌م 6, 2019

ئەکبەر لەکستانی هاوڵاتی ئێرانی – ئەمریکایی بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە

ئەکبەر لەکستانی هاوڵاتی ئێرانی - ئەمریکایی کە هەفتەی پێشوو لە سنووری سێرو لە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا دەستبەسەر کرابوو، رۆژی ١٣ی رەزبەر/ 10.05 لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێوە بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەیەوە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی گوت: "ئەکبەر لەکستانی کە چەند رۆژ لەمەوبەر بۆ بەندی ٣-٤ گواسترابوویەوە، ئەمجارەیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بۆ شوێنێکی نادیار راگواسترا." ئەکبەر لەکستانی رۆژی ٦ی رەزبەر/ 09.28 پاش ئەوەی لە...

زیاتر