ئەفشین شێخولئیسلامی وەتەنی ئارشیڤ - KHRN

سنه‌؛ ئه‌فشین شێخولئیسلامی دوای سێ مانگ ده‌ستبه‌سه‌ربوون به ‌دانانی بارمته‌ ئازاد كرا

به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی ٣٠ی خه‌رمانان، ئه‌فشین شێخۆلئیسلامیی وه‌ته‌نی، چالاكی مه‌ده‌نیی كورد، دوای نزیكه‌ی سێ مانگ ده‌ستبه‌سه‌ربوون به ‌دانانی بارمته‌ی ٢٠٠ میلیۆن تمه‌نی ئازاد كرا.ناوبراو ٧ی پووشپه‌ڕ له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له‌ سنه‌، له ‌لایه‌ن هێزه ‌ئه‌منییه‌كانی سه‌ر به ‌وه‌زاره‌تی ئیتڵاعات ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و ماوەی ٦٨ ڕۆژ له‌ ژووری تاكه‌كه‌سیی ده‌ستبه‌سەرگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌م شاره‌ له‌ بارودۆخێكی سەخت و له‌ ژێر گوشاری...

زیاتر

سنە؛ بڕیاری دەستبەسەربوونی فەرانەک جەمشیدی و ئەفشین شێخولئیسلامی تازە کرایەوە

لە ڕۆژانی ڕابردوودا لقی دووهەمی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و شۆڕشی شاری سنە بە بیانووی بەردەوامبوونی لێکۆڵینەوەکانی ئیدارەی ئیتلاعات، بڕیاری دەستبەسەربوونی فەرانەک جەمشیدی و ئەفشین شێخولئیسلامی، دوو چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزی خەلکی سنەی بۆ یەک مانگی‌تر تازە کردەوە.بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەفشین شێخولئیسلامی هێشتا هەر لە ژووری تاکەکەسیدایە و بە درێژایی ئەم ماوەیە تەنیا چەند جارێک توانیویەتی بە کورتی پێوەندی لەگەڵ بنەماڵەکەیدا بگرێت.فەرانەک...

زیاتر

سنە؛ بڕیاری دەستبەسەرکردنی ئەفشین شێخولئیسلامی، چالاکی مەدەنیی کورد، درێژ کرایەوە

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، دوای تێپەڕینی مانگێک بە سەر دەستبەسەرکردنی ئەفشین شێخولئیسلامی، چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزی کورد لە سنە، بڕیاری دەستبەسەرکردنەکەی لە لایەن لقی دووی لێپرسینەوەی دادسەرای سنەوە دیسان درێژ کرایەوە.نگار نەسری‌موقەدەم، دایکی ئەفشین شێخولئیسلامیی وەتەنی، لە وتووێژدا لەگەڵ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، وێڕای دەربڕینی نیگەرانی لە ئاست دۆخی منداڵەکەیدا وتی: «ئێستا ٣٥ ڕۆژە ئەفشین دەستبەسەر کراوە و ئێمە هێشتا نازانین لە...

زیاتر

سنه‌؛ نادیاربوونی بارودۆخی ئه‌فشین شێخولئیسلامی دوای تێپه‌ڕبوونی حه‌فته‌یه‌ك ده‌ستبه‌‌سه‌ری

دوای تێپه‌ڕینی حه‌فته‌یه‌ك بەسەر ‌ده‌ستبه‌سه‌ربوونی چالاكی مه‌ده‌نیی كورد "ئه‌فشین شێخو‌لئیسلامیی وه‌ته‌نی" له شاری سنە ‌سنه،‌ بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو هیچ زانیارییه‌كیان له سه‌ر ‌شوێنی ڕاگرتن و بارودۆخی كوڕه‌كه‌یان نییه‌.نێگین شێخو‌لئیسلامیی وه‌ته‌نی، خوشكی ئه‌م چالاكه‌ مه‌ده‌نییه‌ له‌م باره‌وه‌ به ‌تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستانی ڕاگه‌یاند: «حه‌فته‌یه‌كه‌ هیچ هه‌واڵێكمان له‌ براكه‌م نییه‌، له ‌كاتێكه‌وه‌ له‌ ماڵه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ریان كردووە و بردوویانە، ئیتر هیچ پێوه‌ندییه‌كی له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا نه‌گرتووه‌، به‌دواداچوونه‌كانی دایك و...

زیاتر
حوزه‌یران 27, 2020

سنە؛ ئەفشین شێخەلئیسلامی، چالاکی کورد، دەستبەسەر کرا

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە ٧ی پووشپەڕ، هێزە ئەمنیەتییەکانی سەر بە وەزارەتی ئیتڵاعات، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی چالاکی کورد ئەفشین شێخەلئیسلامی لە شاری سنەدا و دەستبەسەریان کردووە.نگین شێخەلئیسلامی، خوشکی ئەم چالاکە کوردە، دوای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی ڕاگەیاند: «ئەمڕۆ نزیک کاتژمێر ٩ی سەرلەبەیانی، ٥ کەس لە هێزەکانی وەزارەتی ئیتڵاعات چوونەتە نێو ماڵی دایک و باوکمەوە لە سنەدا و بێ‌ئەوەی هیچ ڕوونکردنەوەیەک بدەن، ئەفشینیان...

زیاتر
حوزه‌یران 25, 2019

ئەفشین شێخولئیسلامی وەتەنی مافی چوونەدەر لە وڵاتی لێ قەدەغە کرا

تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان ٣ی پووشپەڕی ٢٧١٩: ئەفشین شێخولئیسلامی وەتەنی چالاکی کورد کە ٢٨ی ڕێبەندانی ٢٩١٧ لە لایەن ڕێکخراوەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەستبەسەر کرابوو و پاش مانگێک بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو، لە لایەن لقی دووی لێپرسینی دادگای شۆڕشی ئیسلامی سنە مافی چوونە دەرەوەی لە وڵاتی ئێرانی لێ قەدەغە کرا. ئەو چالاکە کوردە رێبەندانی ساڵی ڕابردوو لە جەرگەی دەستبەسەری کۆیی چالاکانی ژینگە پارێز و ئەندامانی...

زیاتر