ئەرشەد ئەتابەک ئارشیڤ - KHRN

كانونی دووه‌م 26, 2020

سێ خوێندکاری دەستبەسەرکراوی زانکۆی کوردستان ئازاد کران

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، "موسلم سولەیمانی"، "ئەرشەد ئەتابەک" و "زانیار ئەحمەدپور"، سێ خوێندکاری دەستبەسەرکراوی زانکۆی کوردستان کە پاش خۆپیشاندانی خوێندکارانی ئەو زانکۆی دژ بە خستنەخوارەوە فڕۆکەی ئوکراینی لەلایەن سپای پاسدارانەوە، دەستبەسەرکرابوون، بە دانانی بارمتە ئازاد کران. ڕۆژی ڕابردوو موسلم سولەیمانی و ئەرشەد ئەتابەک بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوون، زانیار ئەحمەدپوریش بەو هۆیەی ڕۆژی ڕابردوو بارمتەکەی دابین نەکرابوو، ئەمڕۆ ئازاد کرا. "زانیار ئەحمەدپور"، "ئەرشەد ئەتابەک"،...

زیاتر
كانونی دووه‌م 20, 2020

سێ خوێندکاری زانکۆی سنە هەر وا دەستبەسەرن و چارەنووسیان نادیارە

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی کوردستان، چارەنووسی “زانیار ئەحمەدپور“، “ئەرشەد ئەتابەک” و “موسلم سولەیمانی“، سێ خوێندکاری زانکۆی کوردستان کە ڕۆژی ٢٥ی بەفرانبار / ٠١.١٥ لە شاری سنە لە چەند شوێنی جۆدا لە ڕێگای نێوان زانکۆ و بەشی ناوخۆ دەستبەسەرکراون، تا ئێستا نادیارە. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان پێشتر بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێک ئاشکرای کردبوو کە زانیار ئەحمەدپور، خوێندکاری بەشی ئابوری، ئەرشەد ئەتابەک، بەرپرسی ناوەندی کولتوریی “ئەهورا”ی زانکۆ و...

زیاتر
كانونی دووه‌م 16, 2020

سێ خوێندکاری زانکۆی کوردستان لە شاری سنە دەستبەسەرکران

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ٢٥ی بەفرانبار / ٠١.١٥، سێ خوێندکاری زانکۆی کوردستان لە شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکراون. دەستبەسەرکرانی ئەو سێ خوێندەکارە لە کاتێکدا بووە کە لە ماوەی رۆژانی ڕابردوو خوێندکارانی زانکۆی کوردستان دژ بە کەوتنە خوارەوەی فڕۆکە ئۆکراینییەکە لەلایەن سپای پاسدارانەوە خۆپیشاندانیان ئەنجام دابوو. سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو لە زانکۆی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ناسنامەی ئەو سێ خوێندکارەی...

زیاتر