ئێعدام له‌ ئێران ئارشیڤ - KHRN

كانونی دووه‌م 4, 2023

لە کرماشان زیندانییەک لە سێدارە درا

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە ١٤ی بەفرانبار (٤ی ژانڤییە) سزای لەسێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی فەرهاد (فەراح) کەریمی کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو، جێبەجێ کراوە. ئەم هاووڵاتییەی خەڵکی گوندی «کۆمۆرە»ی پاوە، ساڵی ١٣٩٨ (٢٠١٩) بە تۆمەتی «کوشتن»ی هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی «نۆریاو»ی پاوە دەستبەسەر کرابوو.

زیاتر

سزای ئێعدامی به‌ندكراوێك له‌ ئیلام جێبه‌جێ كرا

تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان زانیویه‌تی سه‌رله به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٤ی ڕه‌شه‌ممه‌ سزای ئێعدامی به‌ندكراوێك به‌ ناوی فه‌رشاد فەرزی كه‌ پێشتر به‌ تۆمه‌تی كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست، به‌ ئێعدام (قه‌ساسی نه‌فس) سزا درابوو، له‌ زیندانی ناوه‌ندی ئیلام جێبه‌جێ كرا.  فه‌رشاد فه‌رزی، ٣٠ ساڵان و خه‌ڵكی مه‌له‌كشای ئیلام بوو كه‌ نزیكه‌ی هه‌شت مانگ پێش به‌ تۆمه‌تی كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو.  ئه‌م به‌ندكراوه‌ ڕۆژی ڕابردوو بۆ جێبه‌جێكرانی حوكمه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی...

زیاتر

زیندانییەک بە تۆمه‌تی کوشتن لە زیندانی ناوەندیی تەورێز ئێعدام کرا

رۆژی ڕابردوو، ٥ی خەرمانان/ 2019.08.27، زیندانییەک بە ناوی رەزا موتیع بە تۆمەتی کوشتن، لە زیندانی ناوەندیی تەورێز ئێعدام کرا. بە پێی هەواڵێک کە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم کەسە وێڕای زیندانییەکی دیکە بە ناوی "یوسف د" پێنج ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەستی هاوسەرە پێشووەکەی دەستبەسەر کراوە. "یوسف د"ش رۆژی سێ شەمەی رابردوو بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدام گواسترابوویەوە بۆ ژووری تاکەکەسی،...

زیاتر
ئاب 27, 2019

لایەنە شاراوەکانی دۆسیەی بێهروز ئاڵخانی بە بۆنەی چوارەمین ساڵیادی ئیعدام کردنی

چوار ساڵ بەسەر ئیعدام کردنی بێهروز ئاڵخانی زیندانی سیاسی کورددا تێپەڕی. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان پێشتر وردەکاری دۆسیەکەی لە دەستبەسەر کردنییەوە تا ئیعدام کردنی و هەروەها ئەسپەردە کردنی بە نهێنی لە بەشی فارسی بڵاوکردبوویەوە. بە بۆنەی چوارەمین ساڵیادی ئیعدام کردنی ئەو زیندانییە سیاسییە هەندێک لایەنی شاراوەی دۆسیەکە بە کوردی و لە توێی راپۆرتێکدا لێرەدا بڵاودەکرێتەوە. چۆنێتی دەستبەسەر کردنی و پرۆسەی دادگا بێهروز ئاڵخانی لە دایک بووی...

زیاتر
حوزه‌یران 30, 2019

وەڕێخستنی کەمپەینێك بۆ ڕزگارکردنی ژنێکی زیندانی مەحکووم بە ئێعدام

کۆمەڵێ لە چالاکوانانی مەدەنی لە درێژەی هه‌وڵ و تێکۆشانییان کەمپەینێکییان بۆ ڕزگارکردنی گیانی "سۆغرا خەلیلزادە" کە مەحکوومکراوە بە قەساس وەڕێخستووه‌. ئامانجی ئەم کەمپەینە، کۆکردنی پارەی دیەی داواکراوی بنەماڵەی ئەو کەسە کە کوژراوە و وەرگرتنی ڕەزایەتە. یەکێک لە ئەندامانی ئەو کەمپەینە بە تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستانی ڕاگەیاندووە کە سوغرا خەلیلیزادە لە دایکبووی ساڵی ١٩٨٣ی زاینییه‌ و خەڵکی ئاوایی بێسارانە لە دەڤەری شاری سەروئاوا لە رێکەوتی ١٦ی...

زیاتر