ئیلام ئارشیڤ - KHRN
نادیاربوونی چارەنووسی ژاکان باران، چالاکی کورد و پەناخوازی سیاسی
ژاکان باران (حسەین باقری) چالاکی کوردی خەڵکی ئیلام و زیندانیی سیاسیی پێشوو کە لە ساڵی ١٣٩٨ـەوە (٢٠١٩) وەک پەناخوازی سیاسی لە هەرێمی کوردستان بووە، لە ڕێکەوتی ٤ی خاکەلێوەی ١٤٠٣وە (٢٣ی مارس) بزر بووە و هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لە بەردەستدا نییە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ژاکان باران لە ڕەشەمەی ١٤٠٢دا (مارسی ٢٠٢٤) بە هۆی دۆخی ئەمنیی هەرێمی کوردستان و هەڕەشەکانی...
زیاتردەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد لەبەر بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی نەورۆزی مەلەکشایی ئیلامدا
ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی خاکەلێوە (٣ی ئاوریل) دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری مەلەکشایی ئیلام بە ناوەکانی کامران بادبرووت و فەرەج ئەرسەن لەبەر بەشداریکردنیان لە ڕێوڕەسمی نەورۆزی ئەم شارەدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران و گوازرانەوە بۆ شوێنێکی نادیار. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم دوو هاووڵاتییە لە شاری مەلەکشایی و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. دەوترێت ئەم...
زیاترلە ئیلام زیندانییەک لە سێدارە درا
بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٢١ی ڕەشەمە (١١ی مارس) سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی مەنسوور مەنسووری کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی ناوەندیی ئیلام جێبەجێ کراوە. پێشتر تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ڕایگەیاندبوو کە هاوکات زیندانییەکی تریش بە ناوی موعین سەلاوەرزیزادە هەر لەم زیندانەدا لە سێدارە دراوە. سەرچاوەیەکی ئاگادار بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «مەنسوور مەنسووری، ٤٤ ساڵان، زگورت و خەڵکی شاری...
زیاتردەرکردنی مامۆستای کورد محەممەد مورادیی نەساری لە پیشەی مامۆستایەتی بە هۆی گوشاری دامودەزگا ئەمنییەکانەوە
محەممەد مورادیی نەساری، نووسەری خەڵکی ئیلام و خوێندکاری دوکتۆرای ئەدەبیات لە زانکۆی کوردستانی سنە کە گەڵاڕێزانی ئەمساڵ (ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣) دوای وەرگیرانی کۆتایی لە تاقیکردنەوەی مامۆستایەتیدا لە قوتابخانەیەکی شاری سنە دەستی بە وانەوتنەوە کردبوو، بە هۆی گوشاری دامودەزگا ئەمنییەکان و بەشی هەڵبژاردنی ئیدارەی پەروەردە و فێرکارییسنەوە، لە حەفتەکانی ڕابردوودا لە کار دەرکراوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم مامۆستا کوردە لە پۆستێک...
زیاترساسان چەمەنئارا سزای بەندکران و پارەی بەسەردا سەپا
ساسان چەمەنئارا، هونەرمەند و چالاکی مەدەنیی کوردی خەڵکی ئیلام، لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ئەم شارەوە بە تۆمەتی «بانگەشەی دژ بە حکومەت و لە بەرژەوەندیی گرووپ و ڕاگەیاندنە دژبەرەکاندا» سزای ٣ مانگ بەندکران و ٢٠ میلیۆن تمەن سزای پارەی بەسەردا سەپا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، کۆبوونەوەی لێپرسینەوەی ئەم چالاکە مەدەنییە لە ڕێکەوتی ٣٠ی ڕێبەندانی ئەمساڵدا (١٩ی فێبرییەی ٢٠٢٤)...
زیاترفاتمە شێخی بە تۆمەتی «سووکایەتیکردن بە پیرۆزییەکان» سزای ساڵێک بەندکرانی بەسەردا سەپا
فاتمە شێخی، هاووڵاتیی کوردی ٢٢ ساڵانی خەڵکی ئاودانانی ئیلام، بە تۆمەتی «سووکایەتیکردن بە پیرۆزییەکان» سزای ساڵێک بەندکرانی بەسەردا سەپا. دادگا ئەم سزایەی بۆ ماوەی ٢ ساڵ هەڵپەساردووە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، کۆبوونەوەی دادگاییکردنی ئەم هاووڵاتییە کوردە ڕۆژی ١٨ی ڕێبەندان (٧ی فێبرییە) لە لقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی دووی ئاودانان بە سەرۆکایەتیی دادوەر محەممەد غوڵامی بەڕێوە چووە و ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی ڕێبەندان...
زیاترساسان چەمەنئارا، هونەرمەند و چالاکی مەدەنیی کورد، لە ئیلام دەستبەسەر کرا
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٧ی بەفرانبار (١٧ی ژانڤییە) ساسان چەمەنئارا، هونەرمەند و چالاکی مەدەنیی کوردی خەڵکی ئیلام، لە ماڵەکەی خۆی لەم شارەدا لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئیلام هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ساسان چەمەنئارا و ئەم هونەرمەندەیان بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەر کردووە و هاوکات دەستیان گرتووە بە سەر هەندێ...
زیاترنادیاربوونی چارەنووسی سەعید موحسینی دوای ١٨ ڕۆژ دەستبەسەربوون
بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، سەرەڕای تێپەڕینی ١٨ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکردنی سەعید موحسینیدا، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی ئیلام، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ئەم هاووڵاتییە بەردەست نەکەوتووە. هێزە ئەمنییەکان لە سەرەتای سەرماوەزدا (کۆتایی نۆڤامبەر) چووبوونە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە لە شاری ئیلام و ویستبوویان دەستبەسەری بکەن، بەڵام لەبەر ئەوەی لە ماڵەوە نەبوو منداڵە ٨...
زیاترئەحمەد عەلیزادە، مامۆستای کورد، بۆ جێبەجێکردنی سزا ڕەوانەی زیندانی ئیلام کرا
ڕۆی ڕابردوو ١٤ی گەڵاڕێزان (٥ی نۆڤامبەر) ئەحمەد عەلیزادە، مامۆستای وەرزشی دواناوەندییەکانی شاری ئاودانانی پارێزگای ئیلام و لە دەستبەسەرکراوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٢٧ مانگ بەندکران ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ئیلام کرا. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە ڕۆژانی ڕابردوودا و دوابەدوای پەسەندکردنی حوکمەکە، ئەم مامۆستایە لە ڕێگای بانگهێشتنامەی ئەلەکترۆنییەوە بۆ جێبەجێکردنی سزاکە بانگهێشتی بەردەم بەشی ئیجرای ئەحکامی کەیفەریی...
زیاتر