ئه‌كبه‌ر گوێڵی ئارشیڤ - KHRN

بارمتەی قورس بۆ چوار چالاکی کورد دیاریکرا/ دوو کەس ئازاد کران و دوو کەسیشیان بۆ زیندان گواسترانەوە

رۆژی ١٧ی خەرمانان ١٣٩٨/ 2019.09.08 ئەکبەر گەوێڵی و ئارمان قۆیتاسی دوو چالاکی کورد بە دانانی بارمتە قورس ئازاد کران. بێهزاد کەمانگەر و رەفیق کاکی دوو چالاکی دیکەی کوردیش پاش كۆتایی پرۆسه‌ی لێپێچینه‌وه‌كانیان  له‌ ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئێتلاعاتی شاری سنه‌ بۆ بەندیخانەی کامێران گواسترانەوە. بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەکبەر گەوێڵی بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی و ئارمان قۆیتاسی بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ میلیۆن تمەنی...

زیاتر

ئەکبەر گەوێڵی دەسبەسەر کرا / ئەو چالاکە مەدەنییە مانگرتنی راگەیاند

رۆژی دووشەمە ٢٩ی گەلاوێژ/٢٠.٠٨.٢٠١٩، ئەکبەر گەوێڵی چالاکی مەدەنی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە گەڕەکی فەیزئاوای شاری سنە دەسبەسەر کرا، ئەو چالاکە مەدەنییە پاش دەسبەسەر کردنی دەستبەجێ دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن. بە پێی ئەو زانیارییانەی دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان کەوتوون، لە کاتێکدا ئەکبەر گەوێڵی تازە لە تارانەوە بۆ سنە گەڕابوویەوە، هێزە ئەمنییەکان دەکەونە شوێن ئۆتۆمبێلەکەی و سەرەنجام لە گەڕەکی فەیزئاوا پێش بە ئۆتۆمبێلەکەی دەگرن....

زیاتر