ئهشكهنجه ئارشیڤ - KHRN
گیانلهدهستدانی هاووڵاتییهكی كورد له تاران به «ئهشكهنجه» له دهستبهسهرگهی هێزه ئینتزامییهكاندا
هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی میلاد جەعفەری، ٢٥ ساڵان، خەڵکی کرماشان و دانیشتووی تاران کە لە ڕێکەوتی ١٨ی خاکەلێوەدا (٧ی ئاوریل) بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە سڕکەرەکان»ـەوە لە لایەن هێزە ئینتیزامییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، لە دەستبەسەرگەیەکی ئەم دەزگا سەربازییەدا بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لەدەست داوە. بنەماڵەکەی ڕایان گەیاندووە ناوبراو بە ئەشکەنجە کوژراوە. کەسێکی نزیکی ئەم هاووڵاتییە کوردە لە وتووێژ لەگەڵ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستاندا ڕای گەیاند: «میلاد...
زیاترهێرشی هێزەکانی ئێران بۆ سەر ئاوایی هانەگەرمەڵەی پاوە چەندین برینداری لێکەوتەوە
شەوی ٧ی خەرمانانی ١٣٩٨ی هەتاوی/ ٢٠١٩.٠٨.٢٩ کۆمەڵێک لە هێزەکانی پاسهوانی سنووری ئێران هەلدەکوتنە سەر ئاوایی هانەگەرمەڵەی سەر بە شاری پاوە و ویستوویانە ماڵەکان بپشکنن کە ئەمەش دژ کردەوەی هاووڵاتیانی لێکەوتۆتەوە و لە ئاکامدا هێزەکانی ئێران دەست دەکەن بە لێدان و ئەزێت و ئازاری خەڵگی گوندەکە و لە ئاکامدا چەند کەس بریندار دەبن.بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لەو هێرشەی هێزەکانی پاسهوانی سنووری ئێران...
زیاترپاسەوانانی سنووری هەورامانی ئێران کۆڵبەرێک ئەشکەنجە دەدەن
ئیوارەی رۆژی هەینی، ڕێکەوتی ٧ی پووشپەڕ (2019.06.28) پاسەوانانی سنووری ملەی تەتەی ناوچەی هەورامان (هەڵکەوتوو لە دەڤەری شاری سەروئاوا)، کۆڵبەرێکی کورد دەستبەسەر دەکەن و چەند کاتژمێر ئازار و ئەشکەنجەی دەدەن. تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان ئاگادار بۆتەوه کە دوێنێ ئێوارێ پاسەوانانی سنووریی لە ملەی تەتەی هەورامان لە شوێنی هاتووچۆی کۆلبەران بۆسەیان ناوەتەوە و کۆڵبەرێکیان بە ناوی "سەرحەد ڕاەپەیکار" دەستبەسەر كردووه. ئەو هێزانە لەگەڵ ئەوەی دەستیان گرتووە بەسەر کەلوپەلێک...
زیاتر