ئازاد عەباسی ئارشیڤ - KHRN

دەستبەسەرکردنی سێ هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی سنە و دێولان

سێ هاووڵاتی بە ناوەکانی خەبات دێهدار، ڕامیار دێهدار و ئازاد عەباسی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی سنە و دێولان دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ئەمڕۆ سێشەممە ٢٨ی خەرمانان (١٩ی سێپتامبەر) خەبات دێهدار و براکەی، ڕامیار دێهدار، بەبێ مۆڵەتی یاسایی لە سنە دەستبەسەر کراون. هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم دوو هاووڵاتییە و بەبێ...

زیاتر
ئازار 16, 2020

فەریدە وەیسی بە دانانی بارمتە ئازادکرا / سیروس عەباسی هێشتا دەستبەسەرە

ڕۆژی ڕابردوو ٢٥ی ڕەشەمە / ٠٣.١٥، "فەریدە وەیسی"، چالاکوانێکی مەدەنیی خەڵکی دێولان کە لە رۆژی ١٩ی ڕەشەمەوە / ٠٣.٠٩ وەک ناڕەزاییەک بەرامبەر بە ڕوون نەبوونی ڕەوشی دۆسییەکەی دەستی دابووە مانگرتن لە خواردن بە دانانی بارمتە ئازادکرا. سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوە لەو بارەیەوە لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گوتی: "ئەو چالاکوانە مەدەنییە نیوەڕۆی ڕۆژی ڕابردوو پاش شەش ڕۆژ مانگرتن لە خواردن بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ ملیۆن...

زیاتر
كانونی دووه‌م 15, 2020

سێ چالاکوانی مەدەنی کورد لە دێولان دەستبەسەرکران

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی کە ئێوارەی ڕۆژی ڕابردوو ٢٤ی بەفرانبار / ٠١.١٤، "سیروس عەباسی" و هاوژینی "فەریدە وەیسی"، دوو چالاکوانی مەدەنیی کوردی دانیشتووی شاری دێولان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شوێنی کارەکەیان لە خوێندنگای "زانست" دەستبەسەرکراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە. بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، "ئازاد عەباسی"، برای سیروس عەباسی و چالاکوانی ژینگەپارێزیشیان کە بۆ بەدواداچوونی دەستبەسەرکردنی ئەو دوو چالاکوانە...

زیاتر