ئارمان وەفایی ئارشیڤ - KHRN
دۆخی تەندروستیی لەیلا تیرئەندەری پاش ٢١ ڕۆژ مانگرتن ناجێگیرە / بڕیاری دەستبەسەرکرانی ئارمان وەفایی درێژکرایەوە
سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو لە سنە لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گوتی: "لەیلا تیرئەندەری، چالاکوانی مەدەنی کە لە رۆژی ٧ی بەفرنبارەوە / ١٢.٢٨ دەستبەسەر کراوە و دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن، هێشتا لە مانگرتندایە. ناوبراو لەم ماوەدا فشاری خوێن و کێشی جەستەی دابەزیوە. هەروەها بڕیاری دەستبەسەرکرانی ئارمان وەفاییی هاوسەریشی جارێکی دیکە درێژکراوەتەوە". بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، لەیلا تیرئەندەری لەکاتی دەستبەسەرکرانییەوە کە مانگرتنەکەی دەست پێکردووە دەرمانە چارەسەرییەکانی بەکارنەهێناوە، ئەوەش...
زیاترگردبوونەوەی بنەماڵەی دوو چالاکوانی دەستبەسەرکراوی کورد لەبەر دەم ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە ١١ی بەفرانبار / ٢٠٢٠.٠١.٠١، ئەندامانی بنەماڵەی "لەیلا تیرئەندەری" و "ئارمان وەفایی"، دوو چالاکوانی دەستبەسەرکراوی کورد، بەمەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر بە بێ ئاگایی سەبارەت بە ڕەوشی ڕۆڵەکانیان، لە بەر دەم دەزگای هەواڵگری ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە گردبوونەوە. چەند کاتژمێرێک پاش دەستپێکردنی ئەو گردبوونەوەیە، هێزەکانی پۆلیس بەشداربووانیان گەمارۆداوە و هەڕەشەیان لێکردوون کۆتایی بە گردبوونەوەکە بێنن. هەروەها هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە خۆپیشاندەرەکانیان گوتووە ئەگەر کۆتایی...
زیاترلەیلا تیرئەندەری، بەرپرسی پێشووی کۆمیتەی ژنانی لەقی کوردستانی حیزبی وەحدەتی میللی لە سنە دەستبەسەرکرا
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی کە ڕۆژی ڕابردوو ٧ی بەفرانبار / ١٢.٢٨، "لەیلا تیرئەندەری"، بەرپرسی پێشووی کۆمیتەی ژنانی لەقی کوردستانی حیزبی وەحدەتی میللی بانگراوە بۆ دەزگای هەواڵگری ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە و پاشان دەستبەسەرکراوە. دەستبەسەرکرانی ئەو چالاکوانەی مافەکانی ژنان لە کاتێکدایە کە نزیکەی دوو هەفتە پێش ئێستا بەمەبەستی دەرهێنانی بەردی گورچیلە لە نەخۆشخانەیەکی تاران نەشتەرگەریی بۆ کرابوو و دۆخی تەندروستییەکەی ناجێگیر ڕاگەیەندراوە. جێگەی ئاماژەیە کە پێشتر...
زیاتربڕیاری دەستبەسەرکرانی ئارمان وەفایی بۆ مانگێکی دیکە درێژکرایەوە
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی کە رۆژی ٢٦ی سەرماوەز / ١٢.١٧، "ئارمان وەفایی"، چالاکوانی ژینگەپارێز و یەک لە ئەندامانی لقی کوردستانی حزبی وەحدەتی میللی لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە بۆ لقی دووی لێپێچینەوەی ئەو شارە گوازراوەتەوە و بڕیاری دەستبەسەرکرانەکەی بۆ ماوەی مانگێک درێژکراوەتەوە. درێژکردنەوەی بڕیاری دەستبەسەرکرانی ئەو چالاکوانە کورد لە کاتێکدایە کە بەدەست نەخۆشیی دڵەوە دەناڵێنێت، تا ئێستا لە دۆخی سەختدا لەناو ژوورە تاکەکەسییەکانی دەستبەسەرگەکانی...
زیاترچارەنووسی ژینگەپارێزێکی دەستبەسەرکراو لە سنە نادیارە
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی خەزەڵوەر / ١١.١٩ ، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە سنە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی "ئارمان وەفایی"، ژینگە پارێز و ئەندامی لقی کوردستانی حزبی وەحدەتی میللی، دەستبەسەریان کردووە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستوویانەتەوە. ناوبراو پێشتر لە ڕێکەوتی ٢٨ی ڕێبەندانی ١٣٩٧ / ٢٠١٩.٠٢.١٧ لە سەروبەندی دەستبەسەرکردنی ژینگەپارێزان و ئەندامانی لقی کوردستانی حزبی وەحدەتی میللی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی...
زیاتر