ئارمان غەفوری ئارشیڤ - KHRN

كانونی یه‌كه‌م 13, 2019

ئارمان غەفوری ڕەوانەی بەندیخانەی مەریوان کرا / جەلیل محەمەدی و سەید ڕەزا ئەحمەدی بە دانانی بارمتە ئازادکران

"ئارمان غەفوری"، چالاکوانی ژینگەپارێزی کورد، ئەمڕۆ ٢١ی سەرماوەز / ١٢.١٢ بەمەبەستی تێپەڕکردنی سزای بەندکرانەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی مەریوان کراوە. هەروەها لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو "جەلیل محەمەدی"، چالاکوانی کرێکاریی خەڵکی سنە و "سەید ڕەزا ئەحمەدی"، هاوڵاتیی خەڵکی پیرانشار بە دانانی بارمتە ئازادکراون. سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو سەبارەت بەو بابەتە بۆ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان دوا و گوتی: "ئارمان غەفوری ئەمڕۆ لەلایەن نووسینگەی جێبەجێکردنی سزاکانی مەریوانەوە بانگ کرا و بەمەبەستی تێپەڕکردنی سزای ١...

زیاتر
كانونی یه‌كه‌م 11, 2019

دادگای پێداچوونەوەی سنە سزای ئارمان غەفوریی بۆ ساڵێک بەندکران کەم کردەوە

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، سزای ٦ ساڵ بەندکرانی "ئارمان غەفوری"، چالاکوانی ژینگەپارێزی کورد کە لە مانگی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوودا / ٢٠١٩.٠٢ لەلایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامی مەریوانەوە دەرکرابوو، لە دادگای پێداچوونەوەی سنە بۆ ساڵێک بەندکران کەم کرایەوە. جێگەی ئاماژەیە کە ئەو سزایە لە رۆژانی ڕابردوودا بە پارێزەرەکەی ئارمان غەفوری ڕاگەیەندراوە و وا وبڕیارە کە ئەو چالاکوانە ژینگەپارێزە لە ڕۆژانی داهاتوودا بچێتە نووسینگەی جێبەجێکردنی سزاکانی...

زیاتر
تشرینی یه‌كه‌م 10, 2019

ئارمان غەفوری سزای شەش مانگ بەندکران و لێدانی ٢٠ قامچی بەسەردا سەپا

ئارمان غەفوری، چالاکوانی مەدەنی کورد لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای کەیفەریی مەریوان بە تۆمەتی "بشێویی ئاسایشی گشتی" لەرێگای بەشداریکردن لە ناڕەزاییەکانی دژ بە هێرشی ئەرتەشی تورکیا بۆسەر عەفرین سزای شەش مانگ بەندکران و لێدانی ٢٠ قامچی بەسەردا سەپێندرا. بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، دانیشتنی ئەم دادگایە لە رۆژانی رابردوودا بەبێ ئامادە بوونی ئارمان غەفوری و پارێزەرەکەی بەڕێوەچووە. ئەم چالاکوانە کوردە لە رۆژی ٢١ی رەشەمەی ١٣٩٦/ 2018.03.12 پاش...

زیاتر