مەریوان ئارشیڤ - Page 2 of 9 - KHRN

كانونی یه‌كه‌م 19, 2023

عەلی قادری، کۆڵبەری کورد، بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە مەریوان کوژرا

ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی سەرماوەز (١٨ی دیسامبەر) عەلی قادری، کۆڵبەری ٥٠ ساڵانی خەڵکی مەریوان، لە ناوچە سنوورییەکانی ئەم شارەدا کەوتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان و گیانی لە دەست دا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی سەرماوەز (١٨ی دیسامبەر) دەستەیەک کۆڵبەر لە ناوچەی سنووریی «ئاسنەوە»ی شاری مەریوان بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت لە لایەن هێزە سنوورپارێزەکانەوە دەسڕێژیان لێ کرا کە لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک...

زیاتر
تشرینی یه‌كه‌م 18, 2023

کوژرانی کۆڵبەرێک بە دەسرێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە مەریوان

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ی ڕەزبەر (١٨ی ئۆکتۆبەر) کۆڵبەرێکی ٣٤ ساڵان بە ناوی فەرید وەتەنی ڕەسوول لە ناوچەی سنووریی «دەرەوەران»ی شاری مەریوانی پارێزگای کوردستان کەوتە بەر دەسرێژی هێزە سنوورپارێزەکان و گیانی لە دەست دا. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزە سنوورپارێزەکان لە ناوچەی سنووریی «دەرەوەران»ی مەریوان لە مەودای نزیکەوە و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت دەسڕێژیان لەم کۆڵبەرە کردووە و دەسبەجێ کوشتوویانە. دەوترێت...

زیاتر
ئه‌یلول 22, 2023

پشتیوانیکردنی شۆرای ڕێکخراوە مەدەنییەکانی مەریوان لە داواکاریی ئەنجومەنی سەوزی چیا بۆ ئازادکردنی ئەندامە دەستبەسەرکراوەکانی ئەم دامەزراوە ژینگەپارێزە

شۆرای ڕێکخراوە مەدەنییەکانی مەریوان بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک پشتیوانیی تەواوی خۆی لە داواکارییەکەی ئەنجومەنی سەوزی چیا بۆ ئازادکردنی ئەندامە دەستبەسەرکراوەکانی ئەم دامەزراوە ژینگەپارێزە ڕاگەیاند. ڕۆژی ڕابردوو ٣٠ی خەرمانان (٢١ی سێپتامبەر) شۆرای ڕێکخراوە مەدەنییەکانی مەریوان کە دامەزراوە مەدەنییەکانی ئەو شارە لە خۆ دەگرێت، لە دووتوێی بەیاننامەیەکدا وێڕای ئاماژەدان بە «هێرشکردی هێزە ئەمنی و چەکدارەکان بۆ کۆبوونەوەی ساڵانەی ڕاگۆڕینەوەی ئەنجومەنی سەوزی چیا» لە ڕێکەوتی ١٩ی خەرماناندا (١٠ی سێپتامبەر)...

زیاتر

ئازادبوونی زۆربەی ئەندامانی ئەنجومەنی چیا / سێ ژینگەپارێز هێشتا دەستبەسەرن

ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی خەرمانان (١٠ی سێپتامبەر) هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردە سەر شوێنی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ساڵانەی ئەنجومەنی سەوزی چیا لە باخێکی گوندی «نەچێ»ی مەریوان و زیاتر لە ٢٥ ئەندامی ئەم ئەنجومەنەیان دەستبەسەر کرد. زۆربەی دەستبەسەرکراوان شەوی ڕابردوو بە بەڵێننامەی نووسراو ئازاد کران بەڵام ٣ ئەندامی ئەم دامەزراوە ژینگەپارێزە بە ناوەکانی مادێح خۆشنەواز، کاوە داستان و کاوە کەریمیان هێشتا هەر دەستبەسەرن و ئازاد نەکراون. تۆڕی مافەکانی...

زیاتر

دەستبەسەرکردنی لانیکەم ٢٥ ئەندامی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە کاتی بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی ساڵانەدا

ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی خەرمانان (١٠ی سێپتامبەر) هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردووەتە سەر شوێنی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ساڵانەی ئەنجومەنی سەوزی چیا لە باخێکی گوندی «نەچێ»ی مەریواندا و زیاتر لە ٢٥ ئەندامی ئەم ئەنجومەنەیان دەستبەسەر کردووە و گواستوونیانەتەوە بۆ دەستبەسەرگەی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای مەریوان. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی خەرمانان (١٠ی سێپتامبەر) کۆبوونەوەی ساڵانەی ئەنجومەنی سەوزی چیا لە باخێکی گوندی...

زیاتر

دەستبەسەرکردنی چوار هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی مەریوان و سەقز

لە درێژەی شەپۆلی نوێی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیان و چالاکانی کورددا، لانیکەم ٤ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی سارۆ موستەئجیر، خالید مێهرئاسا، ئەمیر ئەرژەبگن و ستار ئەرژەنگی لە ٣ ڕۆژی ڕابردوودا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی مەریوان و سەقز دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنی نادیار. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ڕۆژی ڕابردوو ٦ی خەرمانان (٢٨ی ئاگۆست) هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی سارۆ...

زیاتر

بەردەوامبوونی شەپۆلی نوێی دەستبەسەرکردنەکان؛ پێنج هاووڵاتی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی جوانڕۆ، مەهاباد، مەریوان و کامێران دەستبەسەر کران

لە درێژەی شەپۆلی نوێی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیان و چالاکانی کورد لە سەروبەندی ساڵڕۆژی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدا، ٥ هاووڵاتی بە ناوەکانی ئامانج خەستە، زانا پەروانە، موعین فەقیهی، حیسام کەرەمی و سیروان کەرەمی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی جوانڕۆ، مەهاباد، مەریوان و کامێران دەستبەسەر کراون. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ڕۆژی شەممە ٢٨ی گەلاوێژ (١٩ی ئاگۆست) هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان بە ناوی زانا...

زیاتر

کوردستان لە ئاگردا؛ ڕاپۆرتێک لەسەر دوایین دۆخی ئاگری بەربڵاوی دارستانەکانی مەریوان لە وتووێژ لەگەڵ چالاکانی ژینگەپارێزدا

سەرەڕای تێپەڕینی چەندین ڕۆژ بەسەر ئاگرکەوتنەوەی بەربڵاو لە دارستانەکانی شاری مەریواندا، هەوڵی بەردەوام و شەوانەڕۆژیی چالاکانی ژینگەپارێزی مەریوان و تیمەکانی شارەکانی دیکەی کوردستان بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە هێشتا هەر درێژەی هەیە. چالاکێکی ژینگەپارێز کە لە ناوچەکەیە لە وتووێژ لەگەڵ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستاندا وێڕای پشتڕاستکردنەوەی هۆکاربوونی مرۆڤ لە کەوتنەوەی ئەم ئاگرە بەربڵاوەدا، وتی: «قسەکانی هەندێ لە کاربەدەستان و ڕاگەیاندنە دەوڵەتییەکان سەبارەت بە سەرچاوەی ئاگرکەوتنەوەکانی ئەمساڵ کە...

زیاتر

دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی ئاودانان و مەریوان

لە جەند ڕۆژی ڕابردوودا دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی وەلی موحسینی و ئالان ئەردەشیری لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی ئاودانانی پارێزگای ئیلام و مەریوانی پارێزگای کوردستان دەستبەسەر کراون. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ١١ی گەلاوێژ (٢ی ئاگۆست) هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان بە ناوی ئالان ئەردەشیری بەبێ مۆڵەتی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەی خۆی لەم شارەدا دەستبەسەر کراوە و...

زیاتر