سنە ئارشیڤ - Page 2 of 18 - KHRN
دامودەزگا ئەمنییەکان ڕێگەیان نەدا تەرمی مەنسوور کەریمیان بۆ ئەسپەردەکردن ببرێتەوە بۆ سنە
دامودەزگا ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕێگەیان نەدا تەرمی مەنسوور کەریمیان، هونەرمەندی کوردی خەڵکی سنە، بگوێزرێتەوە بۆ ئێران و لە سنەی زادگەیدا ئەسپەردە بکرێت. ئەم هونەرمەندە کە لەم مانگانەی دواییدا بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەیەکی فیلمسازی لە ڕۆژئاوای کوردستان بوو، شەوی شەممە ٢ی بەفرانبار (٢٣ی دیسامبەر) لە ئەنجامی بۆردومانکردنی شوێنی ژیانی لە شاری دێرک لە لایەن درۆنەکانی ئەرتەشی تورکیاوە، گیانی بەخت کرد. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی...
زیاترکوژرانی دوو هاووڵاتیی کورد بە ئەشکەنجە و دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکان لە ورمێ و سنەدا
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کاوە گەوێڵی، هاووڵاتیی خەڵکی سنە، بە دەسڕێژی هێزەکانی پۆلیسی ئینتیزامی لە شەقامێکی ئەم شارەدا و مەنسوور سڵامەت، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی «پسان»ی ورمێ، لەژێر ئەشکەنجەدا لە دەستبەسەرگەی پۆلیسی ئەمنییەت، کوژراون. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٦ی بەفرانبار (٢٧ی دیسامبەر) مەنسوور سڵامەت، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی «پسان»ی ورمێ، دوای هێرشکردنی هێزەکانی پۆلیسی ئەمنییەت بۆ سەر ماڵەکەی، بە...
زیاترگیانبەختکردنی مەنسوور کەریمیان، فیلمسازی خەڵکی سنە، لە بۆردومانەکانی ئەرتەشی تورکیادا
مەنسوور کەریمیان، فیلمسازی خەڵکی سنە کە بۆ ئەنجامدانی پرۆژەیەکی فیلمسازی سەفەری ڕۆژئاوای کوردستانی کردبوو، لە ئەنجامی بۆردومانەکانی ئەرتەشی تورکیادا گیانی بەخت کرد. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، شەوی شەممە ٢ی بەفرانبار (٢٣ی دیسامبەر) لە ئەنجامی هێرشی درۆنیی ئەرتەشی تورکیادا بۆ سەر شوێنی حەوانەوە و ژیانکردنی مەنسوور کەریمیان لە شاری دێرکی ڕۆژئاوای کوردستان، ئەم فیلمسازە کوردە گیانی بەخت کردووە. ڕێوڕەسمی پرسە و یادکردنەوەی...
زیاترسەیوان ئیبراهیمی، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی نۆژین، سزای ١١ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا
سەیوان ئیبراهیمی، مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری ئەنجومەنی فەرهەنگی-کۆمەڵایەتیی نۆژین، بە تۆمەتی «پێکهێنانی دەستە و گرووپ بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی وڵات» و «بانگەشەی دژ بە حکومەت» لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی سنەوە بە گشتی سزای ١١ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم حوکمە ڕۆژی ڕابردوو بەم چالاکە مەدەنییە ڕاگەیەنراوە. بەپێی حوکمەکە، ئەم...
زیاتردەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە گوندی چەشمیەری سنە
ڕۆژی ڕابردوو سێشەممە ٢٣ی گەڵاڕێزان (١٤ی نۆڤامبەر) سەلاح ڕەحمانی، زیندانیی سیاسیی پێشوو و خەڵکی گوندی «چەشمیەر»ی سنە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە کاتژمێر ٥ی بەرەبەیانی ڕۆژی ڕابردوو ٢٣ی گەڵاڕێزان (١٤ی نۆڤامبەر) هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە کوردە لە گوندی چەشمیەر و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردووە. لەسەر شوێنی ڕاگرتن...
زیاتر٣٦ ڕۆژ نادیاربوونی چارەنووسی محەممەد مورادخانی، هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی کورد
سەرەڕای تێپەڕینی ٣٦ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکردنی محەممەد (سۆران) مورادخانیدا، هاووڵاتیی خەڵکی سەقز و دانیشتووی سنە، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی بەردەست نەکەوتووە. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ئەم هاووڵاتییە کوردە ڕۆژی ١٦ی ڕەزبەر (٨ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣) بەبێ مۆڵەتی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنە دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. محەممەد مورادخانی دوای دەستبەسەرکران لە پێوەندییەکی کورتی تەلەفۆنی لەگەڵ...
زیاترچالاکی ژینگەپارێز سامان محەممەدی لە سنە دەستبەسەر کرا
بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی شەممە ٦ی گەڵاڕێزان (٢٨ی ئۆکتۆبەر) سامان محەممەدی، چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی سنە، دوای بانگهێشتکران بۆ دادسەرای گشتی و شۆڕشی سنە دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ دەستبەسەرگەیەکی ئەمنی لەم شارەدا. تا ئێستا لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەم چالاکە ژینگەپارێزە هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە. سامان محەممەدی لە چەند ساڵی ڕابردوودا لەگەڵ هەندێ لە ڕێکخراوە ژینگەپارێزەکانی کوردستاندا هاوکاریی کردووە.
زیاترسروە پوورمحەممەدی و ئیدریس مینبەری، لە ئەندامانی ئەنجومەنی نۆژین، بە گشتی سزای ٢٠ ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپا
سروە پوورمحەممەدی و ئیدریس مینبەری، لە ئەندامانی ئەنجومەنی فەرهەنگی-کۆمەڵایەتیی «نۆژین»، لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی سنەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر کەرەمی، بە تۆمەتی «پێکهێنان یان ئەندامبوون لە دەستە و گرووپدا بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی وڵات» هەرکامە سزای ١٠ ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپاوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ئەم حوکمە بە پارێزەرانی ئەو دوو چالاکە مەدەنییە ڕاگەیەنراوە. ئیدریس مینبەری پێشتر...
زیاترئازادکردنی هاووڵاتییەک بە بارمتە لە سنە / دوو هاووڵاتیی تر هێشتا لە دەستبەسەرگەی شەهرامفەری دەزگای ئیتلاعاتی سوپادا دەستبەسەرن
دیار ئەحمەدی، هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی گوندی «ئارەنان»ی سنە، دوای مانگێک دەستبەسەربوون بە دانانی بارمتە لە زیندانی ناوەندیی سنە ئازاد کرا. هاوکات دوو هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی هەمان گوند بە ناوەکانی عەلی ئەحمەدی و ئەیووب ئەحمەدی هێشتا هەر لە دەستبەسەرگەی شەهرامفەری دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی سنەدا دەستبەسەرن. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، دیار ئەحمەدی دوای مانگێک دەستبەسەربوون لە دەستبەسەرگەی شەهرامفەری دەزگای ئیتلاعاتی سوپای...
زیاتر