زیندانی ناوهندی ورمێ ئارشیڤ - Page 2 of 4 - KHRN
راپۆرتی تایبەت/ دوایین زانیارییەکان سەبارەت بە دۆخی زیندانیانی مانگرتوو لە زیندانی ورمێ
بەشیر پیرماوانە یەکێک لە پێنج زیندانی سیاسی و مەزھەبی کورد کە لە یەک مانگ لەمەوبەرەوە لە زیندانی ناوەندی ورمێ دەستی دابووە مانگرتن ئەمڕۆ کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا، بەڵام هێشتا چوار زیندانی دیکە هەروا لە مانگرتن بەردەوامن. بە پێی هەوالێک کە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، رۆژی رابردوو بەرپرسانی زیندانی ورمێ بەشیر پیرماوانەیان بانگهێشتی نووسینگەی جێبەجێکردنی سزاکان کردووە و پێیانڕاگەیاندووە کە داواکارییەکانی جێبەجێ دەکرێت و...
زیاترسابیر کەمانی لە دەسبەسەرگەی سپای پاسدانەوە گواسترایەوە بۆ زیندانی ناوەندیی ورمێ
رۆژی 27ی گەلاوێژ/ 2019.08.18 سابیر کەمانی هاووڵاتی کورد پاش ۴۱ رۆژ لێپێچینەوە لە دەسبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارنەوە بۆ زیندانی ورمێ گواسترایەوە. بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەو هاووڵاتییە کوردە لەو ماوەیەدا لە دەسبەسەرگەی پێشووی ۸۱ی رەمەزانی سپای پاسداران بە تۆمەتی هاوکاریکردن لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکان لە ژێر فشار دابووە و لێپێچینەوەی لەگەڵدا کراوە. دوایین هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کامران کەمانی و کەیوان موکەڕەمی...
زیاترعادڵ سالم فەرد بە دانانی بارمتەی قورس لە زیندان ئازاد کرا
عادڵ سالم فەرد هاووڵاتی کورد رۆژی 27ی گەلاوێژ/ 18.08.2019 بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ ملوێنی لە زیندانی ناوەندیی ورمێ ئازاد کرا. بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەو هاووڵاتییە کوردە ۲۶ی جۆزەردان/ 16.06.2019 لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە لە شنۆ دەستبەسەر دەکرێت. عادڵ سالم فەرد دوای دوو مانگ لێپێچینەوە لە دەسبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران، رۆژی ۲۴ی گەلاوێژ/ 15.08.2019 بۆ بەندی۳-۴ زیندانی ناوەندی ورمێ گواسترابوویهوه. دەگوترێ تۆمەتی سالم...
زیاترمستەفا سەبزی، زیندانی مانگرتووی كورد پاش ئەوەی لە هۆش چوو، رەوانەی نەخۆشخانە کرا
بیست و پێنج رۆژ بەسەر مانگرتنی مستەفا سەبزی زیندانی سیاسی کورد لە زیندانی ورمێ تێپەڕی و پاش ئەوەی شەوی رابردوو لە هۆش خۆی دەچێت لەلایەن هاوبەندییەکانییەوە دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانەی زیندانەکە. بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەو زیندانییە سیاسییەی کورد بە هۆی دابهزینی زهختی خوێن لە هۆش دەچێت. ئەگەرچی پزیشکی نەخۆشخانەی زیندان، دۆخی تەندروستی مستەفا سەبزی مەترسیدار راگەیاندووە، بەڵام ئەو خۆی لە لێدانی سێرۆم...
زیاترکامڕان دەروێشی لە زیندانی ورمێ لێوی خۆی دوورییەوە و مانگرتنی لە خواردن راگەیاند
کامڕان دەروێشی زیندانی سیاسی کورد لە زیندانی ورمێ مانگرتنی وشکی راگەیاند. ئەو زیندانییە سیاسییەی کورد لە رۆژی ٢٢ی گەلاوێژەوە لێوی خۆی دووریوەتەوە و داوا دەکات دەستبەجێ ئازاد بکرێ. سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دۆسییەی کامڕان دەروێشی وێڕای پشتڕاستکردنەوەی هەواڵەکە بە تۆری مافەکانی مرۆڤی کوردستانی راگەیاند: "ئەو زیندانییە سیاسییەی کورد رۆژی سێشەممە ۲۲ی گەلاوێژ (١٣ی تەباخی ٢٠١٩) نامەی مانگرتنی داوەتە بەرپرسانی زیندان و بە رەسمی مانگرتنی لە خواردن...
زیاترعارف محەممەدی حوكمی پێنج ساڵ بهندكرانی بهسهردا سهپا
عارف محەممەدی هاووڵاتی کورد دانیشتووی"باوان"سهر به شاری ورمێ لە لایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامی ورمێ حوكمی پێنج ساڵ بهندكران بهسهردا سهپێندرا. بە پێی زانیارییهکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ،دانیشتنی دادگای ئەو هاوڵاتییه کوردە لە رێکەوتی ۱۳ی گەلاوێژ/04.08.2019 ئەمساڵ لە لقی دووی دادگای شۆڕشی ئیسلامی ورمێ بەرێوەچوو. نابراو لەم دادگاییەدا بە تاوانی"هەوڵدان دژ بە ئاسایشی نەتەوەیی" لە رێگای هاوکاریکردن لهگهڵ حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران حوكمی پێنج ساڵ...
زیاتر” جەماڵ دۆستان” لە دهسبهسهرگهی سپای پاسداڕان بۆ زیندانی ناوەندی ورمێ گواستراوهتهوه
" جەماڵ دۆستان" هاووڵاتی کورد دانیشتووی ورمێ کە لە رێکەوتی ۱۰ی پووشپەڕ ئەمساڵ/01.07.20190 لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی سپای پاسداڕان دەسبەسەر کرابوو، گواستراوهتهوه بۆ زیندانی ناوەندی ورمێ. بە پێی زانیارێکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، رۆژی شەممە ۱۲ی گەلاوێژ/03.08.2019 ئەو هاووڵاتێ کوردە دوای یەک مانگ لێکۆڵین لە دهسبهسهرگهی ئیتلاعاتی سپای پاسداڕانی ورمێ بۆ زیندانی ناوەندی ئهو شاره گواستراوەتەوە. جەماڵ دۆستان لهگهڵ شاپوور سۆفیزادە بە تاوانی هاوکاریکردنی پاڕتێکێكی کوردی...
زیاترپەیمان میرزازادە کۆتایی بە مانگرتن لە خواردنی هێنا/ وردەکاری زیاتر لە سزای قامچی ئەو زیندانێ سیاسییە
پەیمان میرزازادە، زیندانی سیاسی کورد لە زیندانی ورمێ کە بۆ شەرمەزار کردنی جێبەجێ کردنی سزای قامچێکەی و زیاد کردنی خولی سزاکەی لە پێنج رۆژ پێش دەستی دابوو بە مانگرتن لە خواردن کۆتایی بە مانگرتنی هێنا. سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وتووێژێکدا لهگهڵ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵە، هۆکاری کۆتایی هێنانی بە مانگرتنی بەڵێنی پێدانی بەرپرسانی زیندان بۆ بە دواداچوونی سزای ئەو دۆسیە نوێی...
زیاتردوایین زانیاری لە سەر باروودۆخی حەوت مانگرتووی سیاسی و مەزهەبی كورد لە زیندانی ورمێ
باروودۆخی سڵامەتی حەوت زیندانی سیاسی و مەزهەبی کورد بە ناوەکانی رەحمی تورگۆت، بەشیر پیر ماوانە، قادر سەلیمی، مستەفا سەبزی، پەیمان میرزازادە، مەنسوور چووپانی و محەممەد پیشبین کە له ماوەی دوو حەوتووی رابردوو مانیان لە خواردن گرتووه مەترسیدار راگەیەندرا. ئەو زیندانیانە بۆ شەرمەزار کردنی هەڵسوکەوتی بەرپرسانی قەزایی و زیندان بۆ سرنج نەدان بە داوا رەوا و یاسایەکانیان دەستیان داوەتە مانگرتن لە خواردن، لەو ماوەیەشدا بەرپرسانی...
زیاتر