خۆپێشاندان ئارشیڤ - Page 2 of 2 - KHRN
دوایین هەواڵەکانی خۆپێشاندانە جەماوەرییەکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان
کەشی شاری مەریوان بەسەربازیکراوە و دەستبەسەرکرانی هاوڵاتیان بەردەوامە سەرچاوەیەک لە مەریوانەوە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گوت: "هێزە ئەمنییە دەمامەکدارەەکان شەقام و مەیدانە سەرکەییەکانی ناو شاریان قۆڕخکردووە، لێپرسینەوە لەگەڵ هاوڵاتیان و ڕێبوارانی سەر شەقامەکان دەکەن و مۆبایلەکانیان دەپشکنن. ئەگەریش ڤیدیۆ یان وێنەی خۆپیشاندانەکانی ئەوم دوواییانە لەسەر مۆبایلەکانیان ببینین دەستبەسەریان دەکەن". بەگوتەی ئە سەرچاوەیە، هێزە ئەمنییەکان هەروەها هەڵدەکوتنە سەر کافێتریا و چاخانەکانی ناو شار و هاوڵاتیان دەستبەسەردەکەن. دەستبەسەرکرانی...
زیاتردوایین هەواڵەکانی خۆپێشاندانە جەماوەرییەکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان
بۆکان؛ ژمارەیەک لە خۆپیشاندەران بەهۆی دەستڕێژی گولـلەی هێزە ئەمنییەکانەوە کوێر بوون سەرچاوەیەک لە شاری بۆکانەوە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی گوت: "خۆپیشاندانی هاوڵاتیان لە شاری بۆکان ڕۆژی شەممە ٢٥ی خەزەڵوەر / ١١.١٦ لە شەقامی سەرەتای مەیدانی فەرمانداری دەستیپێکرد، پاش ماویەکی کەم هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتایە سەر خۆپیشاندەران و دەستڕێژی گولـلەیان لێکردن". بەگوتەی ئەو سەرچاوەیە، هێزە ئەمنییەکان بە گولـلەی پلاستیکی هاوڵاتیانیان کردووەتە ئامانج کە بووەتە هۆی کوێڕبوونی ژمارەیەک...
زیاتردوایین هەواڵەکانی خۆپێشاندانە جەماوەرییەکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان
مەریوان؛ وردەکاریی زیاتر سەبارەت بە ڕادەستکردنی تەرمی قوربانیان بە بنەماڵەکانیان سەرچاوەیەکی باوەڕبێکراو لە مەریوان بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی گوت: "لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم تەرمی چوار لە قوربانیانی خۆپیشاندانەکان کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کوژرابوون ڕادەستی بنەماڵەکانیان کراوەتەوە". دەگوترێت کە تەرمی ئەو قوربانیانە بەنهێنی و لەژێر چاودێریی هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەدا بەخاک سپێردراون. ئەو سەرچاوەیە لە بەردەوامیدا گوتی: هێزە ئەمنییەکان تەرمی دووان لەو قوربانیانەیان بەشەودا لە دەوروبەری...
زیاتردوایین هەواڵەکانی خۆپێشاندانە جەماوەرییەکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان
کرماشان؛ ناسنامەی یەک لە قوربانیانی خۆپیشاندانەکان ئاشکراکرا تۆڕی مافەکانی کوردستان: شەوی ڕابردوو هاوڵاتییەکی خەڵکی کرماشان بەناوی "یونس عزەتی" لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە کوژرا. سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو ئەم هەواڵەی پشتڕاستکردەوە و گوتی "هێزە چەکدارەکان هەڵیاکوتایە سەری و ڕاستەوخۆ تەقەیان لێکرد". جێگەی ئاماژەیە کە دەزگا ڕاگەیەندنەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامیش ئەو هەواڵەیان پشتڕاست کردووەتەوە و بە "ئاژاوەچی" ناویان بردووە. یونس عزەتی کەرماشان؛ یەکە تایبەتەکانی پۆلیس شەقامەکانی کرماشانیان قۆڕخکردووە سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو لە...
زیاتردوایین هەواڵەکانی خۆپێشاندانە جەماوەرییەکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان
سێشەممە، کاتژمێر ٢٠:٣٠ مەریوان؛ سەرەڕای ڕاگەیاندنی دۆخی ئاوارتە خۆپیشاندانەکان لەم شارە بەردەوامە سەرچاوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤ لە مەریوان باس لە بەردەوامبوونی خۆپیشاندانە شەوانەکان لەو شارە دەکەن. بەگوتەی یەک لەو سەرچاوانە، کاروانێکی ئۆتۆمبێلەکانی هێزە ئەمنییەکان لە ڕۆژی ڕابردووەوە دەستیان کردووە بە گەڕان بە ناو شاردا و دۆخی ئاوارتەیان ڕاگەیاندووە. ئەو هێزانە ڕایانگەیاندووە کە گردبوونەوەی زیاتر لە دوو کەس قەدەغەیە و هەڕەشەیان کردووە کە هەموو جۆرە کردارێکی خۆپیشاندەران...
زیاترلە ڕۆژی ڕابردووەوە لانیکەم ٧ هاوڵاتی بەهۆی تەقەی هێزە سەربازییەکانەوە لە مەریوان کوژراون
گردبوونەوە ناڕەزاییەکان لەدژی بەرزبوونەوەی نڕخی بەنزین لە ڕۆژی ڕابردووەوە لە شارە جیاوازەکانی ئێران دەستیپێکردووە و لە ژمارەیەک لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش بەردەوامییان هەیە. بەگوێرە ئەو هەواڵانەی بەدەستی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتوون لانیکەم ٧ هاوڵاتی لە شاری مەریوان بەهۆی تەقەی هێزە سەربازییەکانەوە کوژراون. عەدنان حەسەن پوور، ڕۆژنامەنووسی کوردی دانیشتووی مەریوان لەو بارەیەوە بۆ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان دووا و گوتی کە خۆپیشاندانەکان لەو شارە بەشێوەی هێمنانە و...
زیاترنوێ کرایەوە؛ ژمارەی کوژراوانی خۆپیشاندانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان زیادیکرد / تەرمەکان ڕادەستی بنەماڵەکان ناکەنەوە
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو لە میانەی گردبوونەوەی ناڕەزایی دژ بە بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین لە شاری جوانڕۆ، هێزە ئەمنییەکان خۆپیشاندەرانیان دایە بەر دەستڕێژی گولـلە و لە ئەنجامدا چەند هاوڵاتییەک کوژران و لانیکەم ٢٥ کەسی دیکە برینداربوون. سەرەڕای بڕانی هێڵەکانی ئینتەرنەت لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان و هەروەها توندبوونەوەی کەشی سەربازی و ئەمنی لە شاری جوانڕۆ، تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان پەیوەندی بە سەرچاوەکانی لە جوانڕۆوە کردووە و...
زیاترگردبوونەوە ناڕەزاییەکانی کوردستان کوژراو و برینداری لێکەوتەوە/ نوێ دەکرێتەوە
گردبوونەوەی ناڕەزایی دژ بە بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین زۆربەی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گرتۆتەوە و دوا هەواڵەکان باس لەوە دەکەن بە هۆی تەقەی هێزەکانی ئێرانەوە لە مەریوان و سنە لانیکەم هاوڵاتییەک کوژراوە و شەش کەسی دیکەش بریندار بوون. بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، "عوسمان نادری" خەڵکی مەریوان لە ئاکامی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراوە و تەرمەکەی رەوانەی نەخۆشخانەی "بوعەلی سینا"ی ئەم شارە کراوە. هەروەها...
زیاترلێقهوماوانی بوومەلەرزە سەرپێڵ زەهاو ناڕەزایەتی خۆیان سەبارەت بە دەستووری چۆڵ کردنی کانێکسگەلێ کە تێیدا دەژین دەربڕی
ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ۳۰ی پووشپەڕ، کۆمەڵێک لە دانیشتوانی شاری سەرپێڵ زەهاو کە دوای بوومەڵەرزەی ساڵی ۹٦ هەتا ئێستا لە کانێکس دەژین ناڕەزایەتی خۆیان سەبارەت بە دەستووری چۆڵ کردنی کانێکسەکان دەربڕی و کۆبوونەوە. بەشێ تر لە ناڕەزایەتی ناڕازییان بۆ نەبوون و قەتع بوونی پێکڕای ئاو و کارەبا بوو.ئاو و کارەبا لە هەموو شاری سەرپێڵ و دەوروبەری قەتع بووە. تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان لە رێگای هەندێ سەرچاوەی...
زیاتر